28
زووم:
وەزیرى تەندروستیی عێراق دەڵێت، بەم نزیکانە دەرمانی تایبەت بە شێرپەنجە بەرهەمدەهێنن.
ساڵح حەسناوی وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، بەشێک لە وەبەرهێنەران روویان لە دامەزراندنی کارگەى دروستکردنى دەرمان کردووە، بەتایبەت دەرمانی شێرپەنجە،
“لەئێستادا دوو پڕۆژەی گەورەمان هەیە لە بوارى دەرماندا، کە یەکێکیان بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجەیە و لەلایەن کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێت، ئه‌وه‌ی دیكه بەرهەمهێنانی دەرمانی بایۆلۆجییه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له عێراق كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژەیە ده‌كرێت”.
حەسناوی گوتیشى، هەندێک پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان كۆتاییان هاتووه، هەندێکیان بەمنزیکانە دەکرێنەوە، هەندێکی دیكه‌شیان مۆڵەتی دامەزراندنی کارگەیان وەرگرتووە.