57
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- حکومەتى عێراق دیاردەى گرێبەست و کرێکان بەشێوەی کۆتایی چارەسەر دەکات.. هەندێکیان ساڵانێکى دوور و درێژ لە راژەدا بوون
- سەدان هەزار کرێکاری بیانى نایاسایی لە عێراقدان
- وەزارەتى تەندرووستى چاوەڕێ دەکات ڤایرۆسی تازەى کۆرۆنای گۆڕاو بگاتە عێراق
شەرقولئەوسەت
- واشنتن بە توندی بەرپەرچی هێرەشەکەی گرووپە چەکدارییەکانی بنکەى هەریری دایەوە و عێراقیش دەست بە جمووجۆڵ دەکات بۆ راگرتنى گرژییەکان
- ئێران سیخوڕەکان تۆمەتبار دەکات بە کوشتنى موسەوى لە دیمەشق و پرۆسەى پیتاندنى ئەتۆمیش خێراتر دەکات
- جەستەی راوچییە کوەیتییەکە لە ئەنبار دۆزرایەوە
جەریدە
- هێرشەکانى ئەمەریکا بۆ سەر میلیشیا چەکدارەکان، عێراق شەرمەزار دەکات و ئێران بەڵێنى کاردانەوەى زیرەکانە دەدات
- فەرماندەى پرۆسە هاوبەشەکانى عێراق دەڵێت، کوژرانى هاووڵاتییە کوەیتی و سعودییەکەى هاوڕێی، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکى پاشماوەى داعش بووە لە ئەنبار
عەرەبی جەدید
- وەزارەتى دەرەوەى فەلەستین، داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات برسێتیی غەزە رابگەیەنێت
- پاش کوژرانى موسەوى، ئێران بەڵێنى بەرپەرچی زیرەکانە لە کات و جێی خۆیدا دەدات
- دیاریکردنى کەسێک بۆ سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، وەک قەیرانێکى بێ چارەسەر ماوەتەوە
عەرەب
- هەڵکشانى گرژییەکان بەرامبەر ئێران، ناوچەکە دەخاتە کەناری فراوانبوونى جەنگ
- ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەى چەک لە غەزە دابماڵێت و ناوچەیەکى ئارامی کاتیی پێکبهێنرێت
- پێکدادانەکەى بەغداد، نمرەى ئاڵۆزییەکانی نێوان سەدر و بەرامبەرەکەى (عەسائیبی هەلی حەق) بەرزدەکاتەوە.. کە نمونەیەکە بۆ بێسەرەوبەرەیی چەکداران و پێشێلی یاسا و ململانێی میلیشیاکان
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتماد
- بۆ بازاڕگەرمیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانى ئێران، بناژۆخوازەکان لەناوخۆیاندا ناکۆکیی ساختە دەنێنەوە
- لە میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جیاوازییەک لەنێوان درۆ و دۆشاودا نییە، درۆکردن ئاسایی بووەتەوە
- ریاز نەخشەرێگەى ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل وەلانەناوە و پەیوەندییەکی تاکتیکیشی لەگەڵ تاران هەیە و جارێ درێژەی پێدەدا
جمهوری ئیسلامی
- جەواد زەریفی، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران دەڵێت، لەبەر ئێران، روسیا خۆی و بەرژەوەندییەکانی ناخاتە مەترسییەوە
- گەندەڵکارەکانی چایی دێبش، لە ناوەندەکانی بڕیاردانی وڵات پۆست و پێگەیان هەیە
- نرخی گۆشت لە ئێران، لە کۆنترۆڵ دەرچووە، مریشک کیلۆی بە 100 هەزار و گۆشتی مەڕ 690 هەزار تومەنە
شەرق
- داهاتی نەوتی ئێران لە نۆ مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 26 میلیار دۆلار
- گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، ئێران هیچ رۆڵێکی لە هێرشکردنەسەر کەشتییەکانی دەریای سوور نییە و ئەوانەی ئەو بانگەشەیە دەکەن، مەبەستیان شەڕی رەوا نییە
- حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران دەڵێت، بەشداریکردنی لە هەڵبژادنەکان و سندوقی هەڵبژاردنەکان، یانی “نا” گوتن بە دیکتاتۆر
ئەبرار
- بناغەى بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران لەسەر باج دانراوە، نەک داهاتی نەوت؛ باجەکەی هاووڵاتیان دەیدەن
- وەزارەتی تەندرووستیی ئێران رایگەیاند، 33%ـی ئێرانیانی تەمەن 30 ساڵ بۆ سەروو، پەستانى خوێنیان هەیە
- لە ئەگەری کۆتایی نەهێنان بە شەڕی غەزە، ئەنساروڵڵای یەمەن هەڕەشەی داخستنی ئینتەرنێتی جیهان دەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- بەرپرسی پێشووی دامەزراوەی هەواڵگری و ئاسایشی بەریتانیا هۆشداریی دەدات لە بەکارهێنانی واتس‌ئاپ لەلایەن بەرپرسانی حکومی وڵاتەکە
- وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، سوپای وڵاتەکە لە حەوت میحوەرەوە لە غەزە رووبەڕووی شەڕ بووەتەوە مەترسیی لەسەر فراوانبوونی شەڕی ناوچەکە هەیە
- دوای بڕیاری رێگری لە خۆکاندیدکردنی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی لە ویلایەتی کۆلۆڕادۆ، ئێف بی ئای لێکۆڵینەوە لەو هەڕەشانە دەکات کە لە دادوەری ویلایەتەکە کراون
واشنتن پۆست
- بەهۆی گرانی و کەمی بنکەی بارگاویکردنەوە، رووکردنە ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئەمریکا خاوتربووەتەوە وەک لەوەی پێشبینی دەکرا
- بەهۆی مردنی منداڵانی تازەلەدایکبوو لە ویلایەتی مێریلاند لە ئەمریکا، ئەو ژنانەی لە ماڵەکاندا کاریی مامانیی دەکەن رووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەبنەوە
- ئەمساڵ جیهان رووبەڕووی قەیران دوای قەیران بووەوە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2024دا خراپتر بێت
ئۆرشەلیم پۆست
- سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، رەنگە دەستگیرکردنی سەرۆکی حەماس چەندین مانگ بخایەنێت
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی بە میری قەتەرەوە کرد و داوای لێکرد لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی غەزە زانیاریی پێبدات
- سەربازانی سوپای ئیسرائیل چرایەکی پارێزراویان لە غەزە دۆزییەوە کە تەمەنی 1500 ساڵە و پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنتیکەخانەی ئیسرائیلیان کرد
عەرەب نیوز
- ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانەکانی غەزە لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی قوڵیی لەبارەی دۆخەکەوە دەربڕیوە
- دوو کەشتیی دیکە لە دەریای سوور بە درۆن یان مووشەکی حوسییەکانی یەمەن هێرشیان کرایەسەر
- قەباری بازرگانیی سعودییە لە مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 7% زیاتربووە بەراورد بە مانگی ئەیلول
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- ئایا سنوورمان له‌گه‌ڵ عێراق زیاتر ده‌كشێت به‌ره‌و باشوور؟ شاره‌زایان له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن
- ئه‌م نه‌نگییه هی ئیسرائیله؛ جارێكی دیكه فه‌له‌ستینییه‌كان به منداڵ و به‌ساڵاچووه‌وه رووتكرانهوه
- پۆلیسی ئه‌سته‌نبوڵ به‌و پۆرش و بێنتڵی و فیرارییانه ده‌گه‌ڕێت كه هی مافیاکانه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه
سۆزجو
- كاتێک گه‌ل بۆ شه‌هیده‌كانی ده‌گری، هوداپار له په‌رله‌مان داوای ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی ده‌كات و ئاک‌پارتی و مه‌هه‌په به بێده‌نگی گوێی بۆ ده‌گرن
- باخچه‌لی ده‌ڵێت، ئه‌و ناپاكانهمان له په‌رله‌ماندا ناوێت كه ده‌ست به‌سه‌ری مرۆڤكوژهكاندا ده‌هێنن، داوای داخستنی پارتی ده‌م و دادگای ده‌ستووری ده‌كات
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په ئۆزگور ئۆزه‌ل بۆ باخچه‌لی: ئه‌گه‌ر ناپاكێكت ده‌وێت كه باسی په‌كه‌كه ناكات، ته‌ماشای تویته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكه
جمهورییه‌ت
- خه‌ونی سیڤه‌ر؛ هاوبه‌شی هاوپه‌یمانیی جمهور باسی ئۆتۆنۆمی ده‌كات و ئاک‌پارتی و مه‌هه‌په ده‌نگیان لێوه نایه‌ت
- توركیا له نیشانده‌ری ئازادیی ئابوورییدا كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی هێریتجی ئه‌مریكییه‌وه ئاماده ده‌كرێت، له كۆی 180 وڵات پله‌ی 140هه‌مینه
- پرۆتۆكۆڵی ئه‌ندامێتیی سوید له هاوپه‌یمانیی ناتۆ له لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی پێچه‌وانه‌ی گوته‌كانی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریان قسه ده‌كه‌ن
- سه‌رۆكه قهیومهكانی زانكۆكان به گژ خوێندكاران‌دا ده‌چنه‌وه و رێگرییان لێده‌كه‌ن
- پلانی نه‌تانیاهۆ كۆمه‌ڵكوژی و كۆچه، ئۆپۆزسیۆنیش داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن