زووم:
پرۆتۆکۆلی بەئەندامبوونی سوید لە رێکخراوی ناتۆ یەکەم هەنگاوی لە پەرلەمانی تورکیا بڕی و لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر نیشاندا.
ئەمڕۆ لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا لە باڵەخانەی پەرلەمان لە ئەنقەرەی پایتەخت، بەسەرۆکایەتی “فوئاد ئۆکتای” سەرۆکی لیژنەکە کە پەرلەمانتاری سەربە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارە کۆبووەوە و رەزامەندی لەسەر پرۆتۆکۆلەکە نیشاندا.
پاش ئەم بڕیارەی لیژنەی دەرەوە، پرۆتۆکۆلەکە رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت بەمەبەستی دەنگدانی کۆتایی لەسەری.
23ـی تشرینی یەکەمی رابردوو، پاش مشتومڕێکی زۆر لەنێوان ئەنقەرە و ستۆکهۆڵم رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا واژۆی لەسەر پرۆتۆکۆڵی بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆکرد. ئەوکات ئەردۆغان پەسەندکردنی ئەندامێتی سویدی لە ناتۆ پەیوەستکرد بە رەزامەندی کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر فرۆشتنی 40 فڕۆکەی F-16 بە تورکیا.