زووم:
هێزی ئاسمانیی ئۆکراین رایگەیاند، کەشتییەکی سەربازیی روسی لە دەریای رەش تێکشاندووە، کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی ئێرانی گواستووەتەوە و روسیاش پشتڕاستیکردەوە.
هێزی ئاسمانیی ئۆکراین لە بڵاوکراوەیەکدا لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە تێلیگرام رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەشتیی زەبەلاحی نۆڤۆچێرکاسکی روسی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی لە دەریای رەش تێکشکێنراوە بەڵام شوێنی دیاریکراوی ئاشکرانەکردووە.
دەشڵێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە کەشتییەکە پڕ بووە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید کە دروستکراوی ئێرانە و روسیا لە جەنگەکەیدا لە ئۆکراین بە شێوەیەکی چڕ بەکاریدەهێنێت.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، وەزارەتی بەرگریی روسیا هێرشەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، بە مووشەکێکی ئاڕاستەکراوی ئۆکراینی کراوەتەئامانج.
شەوی رابردوو میکۆلا ئۆڵتشوک، بەرپرسی هێزی ئاسمانیی ئۆکراین ڤیدیۆی تەقینەوە و ئاگرێکی بەهێزی لە سنوری بنکەی ڤیدیۆسیای روسیا لە نزیک نیمچە دوورگەی کریمایا بڵاوکردەوە و دواتر سەرۆککۆماری دوورگەکە هێرشەکەی پشتراستکردەوە.