61
زووم:
پارتی لە کەرکوک، بە مافی یەکێتیی دەزانێت پارێزگاری داهاتووی پارێزگاکە دەستنیشان بکات، بەڵام بە رێککەوتن.
محەمەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەی بۆ زووم کرد، گومانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرد، گوتی، “هەستدەکەین بە ئەنقەست دەستکاریی دەنگەکان کراوە، بۆ ئەوەی کەس نەڵێت من یەکەمم”.
بەرپرسەکەی پارتی لە کەرکوک دەشڵێت، بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، دەبێت یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەستنیشان بکات، بەڵام پێویستە رێککەوتن هەبێت لەنێوان لایەنەکاندا بۆ دانانی پارێزگار و بەبێ رێککەوتن یەکێتیش ناتوانێت پارێزگاری کەرکوک دابنێت.