زووم:
عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاندووە، لە کەرکوک یەکێتی دەنگی یەکەمی هێناوە و وەک بەرکەوتەی هەڵبژاردن، پێویستە پارێزگاری شارەکە ئەوان بێت.
عیماد ئەحمەد لە لێدوانێکی بۆ میدیای فەرمیی حزبەکەی رایگەیاند، یەکێتی دەیەوێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تر و تەواوی پێکهاتەکان ئەنجوومەنێکی خزمەتگوزار پێکبهێنن بۆ خزمەتی کەرکوک.
باسی لەوەش کردووە، ئەنجامەکان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ئەرکی یەکێتی قورستر کردووە، چونکەی یەکەمی ناوچەکەیە.
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە ١٨ی ئەم مانگە بەرێوەچوو، لە کۆی 16 کورسی، یەکێتی پێنج کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەدەستهێناوە کە زۆرترینە، پارتیش دوو کورسی هەیە.