رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
_پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە دژی ناردنی کۆچبەرانە بۆ رواندا، پلانێک وەک جێگرەوە دادەنێت بۆ چارەسەریی پرسی کۆچبەران
_شا چارڵزی بەریتانیا داوا دەکات ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەراربێت و دەشڵێت، ئیسرائیل و فەلەستین دراوسێی باش بن بۆ یەکتریی
_وەک رێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە زۆرەی لەسەریەتی، وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا لەمەودوا ساڵانە یەک ملیۆن نەشتەرگەریی ئەنجامدەدات لە وڵاتەکەیدا
واشنتن پۆست
_بۆ ئەمریکا قورسە دەسەڵاتی فەلەستین زیندوو بکاتەوە بۆ ئەوەی دوای شەڕی غەزە حوکمڕانیی فەلەستین بکات
_لە روسیا هاوڕەگەزخوازان بەزۆر دەبرێنە سەنتەرەکانی گۆڕینی رەگەز بۆ ئەوەی چارەسەریی وەربگرن
_ئۆکراین دووەم بۆنەی کریسمس لە جەنگدا بەڕێدەکات و سەربازان بیری ماڵ و منداڵەکانیان دەکەن، لەکاتێکدا سەرکەوتن بەسەر روسیادا کارێکی ئەستەمە بۆیان
ئۆرشەلیم پۆست
_بەڵگەنامەی هەبوونی دوو بارمتەی ئیسرائیلی لای حەماس لە نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لە غەزە دۆزرایەوە
_سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی دیکەی لە کەرتی غەزە راگەیاند
_بنیامین ناتانیاهو سێ پێشمەرج بۆ راگرتنی شەڕ دادەنێت و حەماس و جیهادی ئیسلامی‌یش پێشنیازنامەکەی میسر رەتدەکەنەوە
عەرەب نیوز
_پاپا فرانسیس سەرکۆنەی دۆخی نائومێدی مرۆیی لە غەزە دەکات لەکاتێکدا رۆژی کریسمس هیچ پشوویەکی بە شەڕەکە نەدا
_حوسییەکانی یەمەن هێرشیانکردە سەر بارەگای بەناوبانگترین رادیۆی وڵاتەکە لە سەنعای پایتەخت و دایانخست
_ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی هێزە نزیکەکانی ئێران لە عێراق و لەسەرەتای شەڕی غەزەوە زیاتر لە 100 هێرشی هاوشێوەی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە
رۆژنامە فارسییەکان
سەنعەت
_مۆسکۆ هاوڕێیەکی پڕتێچوو بۆ ئێران؛ روسیا و چین لە بواری ئابوورییەوە کڵاویان لەسەر ئێران ناوە
_بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکان بە مانای دەنگدان بە کەمایەتییەکی دیکتاتۆرە
_خامنەیی دژ بە ڕەتکردنەوەی شایستەبوونی کاندیدەکانە و شورای چاودێریش خۆی بە داکۆکیکاری ڕەتکراوەکان دەزانێت
ئەبرار
_وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ناڕەزایەتی وڵاتەکەی لە ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران بە “تیرۆرست” راگەیاند
_بۆ جارێکی دیکە ئەنجوومەنی باڵای چاودێری ڕەشنووسی باڵاپۆشی ڕەتکردەوە و ناردییەوە بۆ پەرلەمان
_10 هەزار کەس لە باشترین پەرەستارانی وڵات یان وازیان لە کارەکەیان هێناوە، یان وڵاتیان بەجێهێشتووە
جمهوری ئیسلامی
_چین و روسیا لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان زیان بە یەکپارچەیی خاکی ئێران دەگەیەنن
_وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت هێرشێکی فراوانی ئاسمانییان کردووەتەسەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان
_مافیای گەندەڵی لە ئێران دوای چایی، ئەمجارەیان دەستی لە شیری وشکی منداڵ و برنجدا دەرکەوتووە
کەیهان
_رێککەوتننامەی بازرگانیی ئازادی نێوان ئێران و وڵاتانی ئوراسیا، ئاڵوگۆڕی 20 ملیار دۆلاریی لێدەکەوێتەوە
_سوپای ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران و یەکێک لە هاوڕێیانی نزیکی قاسم سولەیمانییان لە سوریا کردە ئامانج و کوشتیان
_ئەگەر روسیا داوای لێبوردن نەکات، باڵوێزەکەی لە تاران دەردەکرێت
رۆژنامە عەرەبییەکان
عەرەب
_میسر و ئێران لە ترۆپکی هێرشی حوسییەکان لە دەریای سووردا، گفتوگۆی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان دەکەن
_ئەپڵ خزمەتگوزاری ژیریی دەستکردی بۆ ئامێرە پەیوەندییەکان زیاد دەکات
_حوسییەکان رووبەرووى شتێک دەبنەوە زۆر لەخۆیان گەورەترە
قودس
_ئێران لەژێر پەردەى دزەپێکردنى مادەى هۆشبەرەوە لە سوریا، ئوردن دەکاتە ئامانج
_رێکخراوى نێودەوڵەتى ئۆکسفام دەڵێت، 90%ی خەڵکی غەزە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن
_جۆ بایدن دەچێتە جەنگى هەڵبژاردنەوە و ژمارەیەک لە کێبرکێکاران بەهۆی جەنگی غەزەوە دەکەونە پێشی
عەرەبی جەدید
_بنیامین ناتنیاهۆ: بەمنزیکانە شەڕ و کوشتار دوایی نایات و بەبێ فشاری سەربازی بارمتەکان رزگار ناکرێن
_ئاسۆشییەتد پرێس: میسر پێشنیازێک بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی غەزە پێشکەش دەکات
_ئیسرائیل لە سوریا گەورە فەرماندەیەکى پاسدارانى کوشت
سەباح
_توێژینەوەیەکی زانکۆی بابل کێشەی ئاڵۆزی بەنداوی دوکانی چارەسەرکرد
-فراکسیۆنی پارتی لە بەغداد: نیوەى داهاتى دەروازە بازرگانییەکان مافی حکومەتى ناوەندییە
_عێراق و تورکیا پشتیوانى بازرگانیکردن بە دراوى ناوخۆیی دەکەن کە پشکی دەبێت لە جێگیرکردنى نرخی دراوەکان
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
_شاره‌زایان به پێویستی ده‌زانن ئه‌و قوڵاییه بپارێزین كه له‌نێو خاكی عێراق‌داین
_ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ئه‌وانه چۆڵناكه‌ین كه ئیراده‌ی خۆیان راده‌ستی قه‌ندیل كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند ده‌نگێك
_یارییه‌ك به ناوی رۆیاڵ ماچ كه درووستكراوی كۆمپانیایه‌كی توركییه، زۆرترین داهاتی یاری مۆبایلی له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه
سۆزجو
_كاتێك په‌رله‌مانتارانی پارتی ده‌م له میانی گفتوگۆكانی سه‌باره‌ت به بودجه‌دا له په‌رله‌مان ده‌ستیان به قسه‌كردن كرد، باخچه‌لی و په‌رله‌مانتارانی مه‌هه‌په هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت
_سیاسه‌ت به شههیدهكانهوه مه‌كه‌ن، له 2019دا كلچدارئۆغڵو، دوێنێش ئۆزگور ئۆزل له میانی به‌شدارییكردنیان له رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی سه‌ربازاندا ئیستیفزاز كران
_به‌پێی دوایین راپرسی ئه‌كره‌م ئیمامئۆعڵو لانیكه‌م به جیاوازیی 7% به‌سه‌ر کاندیدی ئاك پارتیدا سه‌رده‌كه‌وێت له ئه‌سته‌نبوڵ
جمهورییه‌ت
_له ئاگری چوار كرێكار كاتێك سه‌رگه‌رمی كردنه‌وه‌ی رێگایه‌ك بوون كه به‌هۆی به‌فره‌وه داخرابوو، ئۆتۆمبێلی كاره‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕا و گیانیان له‌ده‌ستدا
_ئیسرائیل كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی له باكووری كه‌رتی غه‌ززه كرده ئامانج و 68 كه‌س كوژران
_جه‌هه‌په به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كاره ئیستیفزازییانه ده‌كات كه به‌رامبه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌ی كراوه، بكه‌رانی ئه‌ندامی ئاك پارتین
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
_له غه‌زه كۆمه‌ڵكوژی له دوای كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامده‌درێت جگه له هێرشكردنه سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌ران، ئیسرائیل دوو جار خان یونسی بۆردومان كرد و 23 كه‌سی كوشت
_ده‌سه‌ڵات له‌باره‌ی كوژرانی 12 سه‌ربازه‌كه نه ده‌یه‌وێت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت نه تاوتوێی چاره‌سه‌ر بكات
_له‌كاتێكدا له مانگی تشرینی دووه‌می 2022 سنووری هه‌ژاری بریتی بوو له 25 هه‌زار و 385 لیره، تێكڕای هه‌قده‌ستی كار هه‌زار و 630 لیره بووه