زووم:
له كاتێكدا له وڵاتی تایوان ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی دەکرێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته دەڵێت، رۆژانه زیاتر له هه‌شت فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێزه‌كانی سوپای چین به‌سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه‌دا ده‌سوڕێته‌وه و هێڵی ناوه‌ند له‌ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌به‌زێنێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌وردی چاودێری ئه‌و فڕۆكانه‌ی سوپای چین ده‌كه‌ن، كه به‌سه‌ر ئاسمانی سنووره‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
چین تایوان به به‌شێك له وڵاته‌كه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و لایه‌نه سیاسییە سه‌ره‌كییه‌كانی تایوانیش به هاندان و بیری جوداخوازی تۆمه‌تبار ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا حكومه‌تی تایوان تۆمه‌ته‌كانی چین ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: چاره‌نووسی تایوان بۆ گه‌لی تایوانه.
له‌ناوخۆی تایوان هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رلمانی به‌ڕێوه‌دچێت و بڕیاریشه له 13 مانگی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
بەگوێرەی راپرسیهكانیش “لای چینگ تی” سه‌رۆكی حزبی پێشكه‌وتنخوازی دیموكراتی فه‌رمانڕه‌وا زۆرترین چانسی بردنه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چینه‌وه به بانگه‌شه‌ی جوداخوازی تۆمه‌تبارده‌كرێت.
هاوكات به‌شێك له به‌رپرسانی تایوان چین تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به هه‌وڵدان بۆ ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵات‌دا، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تایوان، رایگه‌یاند، چین هه‌رگیز ئاره‌زوو ناكات سه‌ركه‌وتنی لایه‌نێک ببینێت، كه سه‌رسام نییه پێى، بۆیه چین ئێستا چه‌ندین ته‌كتیكی جۆراو جۆر ده‌گرێته‌به‌ر له‌وانه هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیی و گوشاری ئابووری له‌دژی تایوان.
تایوان لهكۆمهڵێک دوورگه‌ی ئاوی پێكدێت و ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئاسیاوه و به‌سه‌ر ئۆقیانووسی هادیدا ده‌ڕوانێت و ته‌نها 140 كیلۆمەتر له چینه‌وه دووره، دانیشتوانی تایوان له نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌س پێكدێت و پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ش تایبێیه.