زووم:
میسر رەشنووسی رێککەوتننامەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئامادە دەکات، کە بەسەر سێ قۆناغدا دابەشدەبێت “راگرتنی شەڕ، ئازادکردنی بارمتەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات لە فەڵەستین”.
بەگوێرەی رەشنووەکە، لە قۆناغی یەکەمدا بۆ ماوەی دوو هەفتە ئاگربەست رادەگەیەندرێت و درێژکردنەوەی بۆماوەی سێ بۆ چوار هەفتەی دیکە ئەگەرێکی کراوە دەبێت.
لەو ماوەیەدا حەماس 40 بارمتە ئازاد دەکات، کە ژن، منداڵ و بەتەمەنن بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشن، لە بەرامبەردا، ئیسرائیل 120 زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکات.
لەم قۆناغەدا ئیسرائیل دەبێت تانکەکانی بکشێنێتەوە و گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەزە بەردەوامبێت
هەر لەم قۆناغەدا ئیسرائیل دەبێت تانکەکانی بکشێنێتەوە و گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەزە بەردەوامبێت.
لە قۆناغی دووەمیشدا، میسر نێوەندگیریی لەنێوان لایەنە فەڵەستینییەکاندا دەکات، کە بە دانووستانی نەتەوەیی فەڵەستین ناسراوە، ئامانجی ئەم دانوستانانە کۆتاییهێنانە بە ناکۆکی نێوان لایەنە فەڵەستینییەکان بەتایبەت هەردوو بزووتنەوەی فەتح و حەماس.
ئامانج لەم هەوڵە، پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەشی تەکنۆکرات دەبێت لەنێوان فەتح و حەماس، بەشێوەیەک حکومڕانی هەریەک لە کەرتی رۆژئاوا و غەزە بکەن.
ئامانج لەم هەوڵە، پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەشی تەکنۆکرات دەبێت لەنێوان فەتح و حەماس
بەگوێرەی پلانەکە، ئەرکی ئەم حکومەتە چاودێریکردنی دووبارە بنیادنانەوەی کەرتی غەزە دەبێت و رێگە خۆش دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی فەڵەستین.
سەبارەت بە قۆناغی سێیەم، ئاگربەستێکی گشتگیر رادەگەیەندرێت و کۆتا بارمتەی ئیسرائیل، بە سەربازەکانیشەوە، ئازاد دەکرێن، لە بەرامبەردا، ئیسرائیل بەشێک لە زیندانییەکانی حەماس و گروپی جیهادی ئیسلامی ئازاد دەکات، تەنانەت ئەوانەشی، کە لە هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەرەوە تێوەگلاون.
هەر لەم قۆناغەدا ئیسرائیل هێزەکانی لە شارەکانی کەرتی غەزە دەکشێنێتەوە و رێگە بە هاووڵاتییانی ئاوارەبووی غەزە دەدات بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان.
رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی تەلئەبیب بە ئاشکرا و بە راشکاوی دژی ئەو پێشنیازنامەیەی میسر نەوەستاونەتەوە، ئەمەش وەک هیوایەک دەبینرێت بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان و کۆتاییهێنان بە شەڕ.
بەرپرسانی تەلئەبیب بە ئاشکرا و بە راشکاوی دژی ئەو پێشنیازنامەیەی میسر نەوەستاونەتەوە،
هەر لەم سەروبەندەدا ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی حەماس پاش چوار رۆژ لە دانووستانی بەردەوام لە قاهیرە، گەڕایەوە بۆ قەتەر و بەدوای ئەودا گروپی جیهادی ئیسلامی فەڵەستینی سەردانی قاهیرەی کرد بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی میسردا کۆببنەوە.