زووم:
هاوپەیمانی مەدار داوادەکات بەزووترین کات حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان پێکبهێنرێت، جەختیشدەکاتەوە دەرفەت بڕەخسێنرێت لەبەردەم گەنجان و لایەنە سیاسییە نوێکان لە ئیدارەدانى پارێزگاکاندا.
مەکتەبی سیاسی هاوپەیمانی مەدار لە بەیاننامەیەک رایگەیاندووە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکان پرۆسەی سیاسی لە وڵات پتەوترکرد، دەرفەتی زیاتریشى بۆ لایەنە سیاسییەکان رەخساند بۆ رزگاربوون لە چەقبەستوویی سیاسی.
مەکتەبی سیاسی هاوپەیمانی مەدار راشیگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ بەرژەوەندی پارێزگاکان و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی هەڵبژاردنەکەن، لە ڕێگەی دامەزراندنی حکومەتی خۆجێیی لەزووترینکاتدا.
هەروەها دوپاتیکردووەتەوە دەرەفت بڕەخسێنرێت لەبەردەم گەنجان و لایەنە سیاسییە نوێکان لە بەڕێوەبردنی ئیدارەى پارێزگاکاندا لە سەرجەم ناوچەکانى عێراق.
رۆژى 18ى ئەم مانگە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق بەرێوەچوو، کە تائێستا کۆمسیۆن ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنەکەى راگەیاندووەو بڕیارە دواى یەکلاکردنەوەى سکاڵاکانیش ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکە رابگەیەنرێت.