▪️زووم..
حکومەتی عێراق لیژنەیەکی لاوەکیی نوێی بە ئەندامێتی لیژنەی دارایی پەرلەمان و راوێژکارانی حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان پێکهێناوە بۆ هەموارکردنەوەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2023دا.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە و کار لەسەر داڕشتنەوە و هەموارێکی نوێ دەکات لە بودجەدا بۆئەوەی بتوانرێت موچەی هەرێمی کوردستان لە قەیران بهێنرێتە دەرەوە.
گوتیشی، هەمووارەکە دوو بابەت دەگرێتەوە، یەکەمیان پەیوەندی بە گۆڕین و گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە هەیە بۆسەر بەغداد و گواستنەوەیەتی لە خەرجی فیعلییەوە بۆسەر خەرجی حاکیمە، بابەتی دووەمیش پەیوەندی بە خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمەوە هەیە.
جەمال کۆچەر دەشڵێت، هەمووارەکە لەسەر بودجەی ساڵی 2023 دا دەکرێت چونکە تاوەکو ئێستا بودجەی ساڵی 2024 نەچووەتەبواری جێبەجێکردنەوە، هەربۆیە هەرشتێک بگۆڕێت، راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گوتیشی، بڕیارە ئەم هەفتەیە یاخود هەفتەی داهاتوو لیژنەکە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.