▪️زووم..
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
-حکومەتى فیدڕاڵی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ گۆڕینی و پێدانی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم
-نیگار محەمەد پەرەستارێکی سلێمانییە و لەڕیزبەندی 100 ئافرەتە کاریگەرەکانى ساڵی 2023ى جیهاندایە
-کارئاسانى بۆ هەزاران گەشتیاری ئاینى دەکرێت، هیڵی شەمەندەفەرى نێوان شەلەمچەى ئێران و بەسرەى عێراق دەستى بەکارەکانى کرد
شەرق ئەوسەت
-مالیکی لە فەرمانڕەوایی عێراقەوە نزیکە و حەلبوسیش بەدواى پلانى گەڕاوەنەوەدا دەگەڕێت
-دواى ئەوەى تاوانبارکرا بە هێرشکردنە سەر کەشتییەک، سوپاى پاسداران هەڕەشەى داخستنى ڕیگەى ئاویی دەریاى ناوەڕاست دەکات
-لێشاوی پەنابەران بەرەو رۆژئاوا پلانەکانى جۆبایدن بۆ هەڵبژاردن دەخاتە مەترسییەوە
زەمان
-میسر رێگە بە هاوڵاتیانى بەتەمەن و خوار 16 ساڵی عێراقی دەدات بەبێ وەرگرتنى ڤیزا سەردانى وڵاتەکەى بکەن
-ئیسرائیل دەڵێت لە چەند هەفتەى داهاتوودا کۆتایی بە هێرشە زەمینییەکانی دەهێنێت و حەوتەمین کاروانى هاوکارییە عێراقییەکان گەشتە غەزە
-بەهۆی ئەو دۆخە نالەبارەى روی لەناوچەکە کردووە، مەسیحییە لوبنانییەکان بە شەرمەوە رۆژانى سەرى ساڵ بەڕێدەکەن
عەرەبی جەدید
-لەپاى هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە، ئێران هەرەشەى داخستنى رێگە ئاوییەکان دەکات
-سەرەڕای ئەوەى لەگەڵ پلانەکەیاندا دێتەوە، کەنەدا مافی پەنابەریی دەداتە هاوڵاتییانى غەزە
-بەشێک لەو فڕۆکە و چەکانەى دراون بە ئۆکرانیا تا لە دژى روسیا بەکاریان بهێنێت گەندەڵییان تێداکراوە و لە جۆری خراپن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێڤەر
-دوو بەرپرسی باڵای تەندروستیی بەریتانیا هاتنە پاڵ ئەوانەی داوای بە یاساییکردنی “خۆکوژی بە ھاوکاری” دەکەن لە وڵاتەکەدا
-بۆ یەکەمجار لە مێژووی تۆپی پێی پریمیەر لیگدا ژنێک وەک ناوبژیوانی یاریی پیاوان بەشداریی کرد
-لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کارمەندێکی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و 70 کەس لە خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا
واشنتن پۆست
-شەڕی غەزە شەڕی تەڵە و فێڵکردنە، و تاکتیکەکانی حەماس ترس و سەرلێشێواویی بۆ هێزەکانی ئیسرائیل دروستدەکات
-رزگاربووانی ئاگرەکەی هاوینی ویلایەتی هاوایی ئەمریکا هیچ لانەیەکیان نییە تا لە پشووەکانی سەری ساڵدا کاتی تیادا بەسەربەرن
-ئاژانسی ئاسمانی ناسای ئەمریکا وێنەی چەند گەلە ئەستێرەیەک لەشێوەی داری کریسمس بڵاودەکاتەوە لە پشووەکانی سەر ساڵدا
ئۆرشەلیم پۆست
-لەگەڵ توندبوونی شەڕ، حەوت سەربازی دیکەی ئیسرائیل کوژران و ژمارەی کوژراوان گەیشتە 158 سەرباز لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی زەمینیەوە
-دوای ئاراستەکردنی 20 موشەک بۆ ئیسرائیل، سوپای وڵاتەکە هێرشی کردەوە سەر حزبوڵای لوبنان
-بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، دەکات بەهۆی پشتیوانی وڵاتەکەی لە ئەنجومەنی ئاسایشدا
عەرەب نیوز
-لە چەند هێرشێکی دیکەی توندی ئیسرائیلدا لە غەزە لە 24 کاتژمێردا 200 فەلەستینی گیانیان لەدەستدا
-هێرشێکی درۆنی کەشتییەکی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی هیندستان دەکاتە ئامانج بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە
-وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی فلیپین خەریکی دانانی نەخشەڕێگایەکە بۆ دروستکردنی پیشەسازی خواردنی حەڵال لە وڵاتەکەدا
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییهت
-پنتاگۆن رایگهیاند پشتیوانیی له فرۆشتنی فڕۆكهی ئێف-16 به توركیا دهكات
-توركیا بۆ 12 شههیدی خهمباره
-ئهردۆغان پرۆژهی گۆڕانی شارسازیی له ئهستهنبوڵ دهستپێكرد كه درووستكردنی 500 ههزار یهكهی نیشتهجێبوون له خۆدهگرێت
سۆزجو
-له ماوهی دوو رۆژدا 12 سهربازمان شههید بوون، ئاگر له 12 خێزان بهربوو
-دهسهڵات كه ماتهمی نیشتمانیی بۆ كۆچی دوایی شای سعوودیه راگهیاند، ئێستا بۆچی ماتهم راناگهیهنێت؟
-سوپا ئۆپهراسیۆنی بۆ سهر ناوچهكه ئهنجامدا و نهیهێشت خوێنی رۆڵهكانمان به فیڕۆ بچێت
جمهورییهت
-ئهردۆغان لهپێناو سهركهوتن له ههڵبژاردنی ئهستهنبوڵ پهنای بۆ پرۆژه كۆنهكان بردووه، دیسان خهیاڵ دهبهخشێتهوه
دوای چهندین رۆژ له دانوستان ئهنجوومهنی ئاسایش بڕیاریدا هاوكارییه مرۆییهكان بۆ غهززه زیاد بكرێت
-سهرۆكی جهههپه دژی ئهوه وهستایهوه رۆڵ و پێگه به تهریقهتهكان بدرێت له نێو خوێندنگهكاندا
ئهڤرهنسهل
-جارێكی دیكه پێكدادانهكان بوونه هۆی گیانلهدهستدان، پێویستی بهپهله به ئاشتیی ههیه
-حاڵهتهكانی ژههراویبوونی خوێندكاران له خوێندنگهكان روو له زیادبوونه و سهلامهتی خۆراك چاودێریی ناكرێت
-ئهمڕۆ پارتی رهنج 10ههمین كۆنگرهی لهژێر ناونیشانی (بهربهریهت شكست دههێنێت و گهلان دهیبهنهوه) سازدهكات
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
-مێژوو نیشانی داوە روسەکان هەمیشە بەرانبەر بە ئێران خەنجەریان بەدەستەوە بووە
-هاوڕێیانی سەرۆککۆماری ئێران بیر لە ژماردنی قادرمەکانی کۆشکی کرملین دەکەنەوە و بەرپرسانی روسیاش بیریان لای ئەبوزەبییە
-فەرماندەیی سوپای فەڕەنسا ڕایگەیاند کە سەربازەکانی بەیەکجاری مەغریبیان بەجێهێشت
ئیعتیماد
-ناکرێت وەک 40 ساڵ پێش ئێستا وڵات بەڕێوەببرێت، جیلی ئەمڕۆ لە شێوەی دەسەڵاتداریی ئێستا ناڕازی و بێهیوان
-کەمینەیەک کە ئەمڕۆ دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە بڕیاریان داوە دەسەڵات لە دەستی خۆیدا بمێنێتەوە و بە رواڵەت خەڵک بۆ سەر سندوقەکانی هەڵبژاردن بانگهێشت دەکەن
-کۆشکی سپی هەموو هەوڵی ئەوەیە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەرەو کۆتایی بچێت
شەرق
-پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە دابەزینێکی بێوێنەدایە، 87٪ی فۆڵۆوەرەکانی قالیباف سەرنجی بۆچوون و قسەکانی لە تویتێر نادەن
-نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران داوا لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەکەن بەرانبەر بە راگەیەنراوە هاوبەشەکەی روسیا لەگەڵ ئیمارات روونکردنەوە بدەن
-بەهۆی بەسیاسیکردنی وەرزش و دەستێوەردان و بەربەستی جۆراوجۆرەوە، زۆربەی وەرزشەوانانی ئێرانی دەچنە دەرەوەی وڵات و ناگەڕێنەوە
سەنعەت
-پەرلەمانی ئێران بەرانبەر بە سیاسەتەکانی روسیا هەڵوێست وەردەگرێت؛ روهەڵماڵینی روسیا و پشتکردنی لە دۆستاییەتیی ئێران، خەتای دەوڵەتە
-وڵاتانی عەرەبی بەدانی ئیمتیازی ئابووری و بازرگانی سەرنجی روسیایان بۆلای خۆیان ڕاکێشاوە و پلانی پەراوێزخستنی ئێرانیان دەستیپێکردوە
136 کارمەندی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شەڕی ئیسرائیل و حەماسدا کوژراون