64
زووم:
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا، زیاتر لە چوار ھەزار مۆڵەتی بازرگانییان بە بەھای زیاتر لە شەش ملیار و 350 ملیۆن دۆلار بە بازرگانان داوە.
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە 338 ملیۆن دینار سزای پێبژاردنیان هەبووە و دەستیان بەسەر 380 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچووشدا گرتووە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە چاوپۆشی لە هیچ جۆرە سەرپێچییەک لە نرخ و کاڵاکاندا ناکەن و ئەمساڵ 48 هەزار سەردانیان بۆ مۆڵ و مارکێتەکان ئەنجام داوە.