زووم:
هاوپەیمانێتی کەرکوکنا کە لیستی عەرەب و تورکمانە شیعە مەزهەبەکانی شاری کەرکوکە، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگادا هیچ کورسییەکی بەدەستنەهێنا و دەڵێت:«یاری بە دەنگەکانمان کراوە» و هەڕەشەی خۆپیشاندان لەدژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەن
یاری بە دەنگەکانمان کراوە
هاوپەیمانێتییەکە کە 21 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و لەلایەن محەمەد مەهدی بەیاتی سەرۆکی رێکخراوی بەدر لەکەرکوک سەرۆکایەتی دەکرێت، بەیاننامەیەکی لەسەر ئەنجامە بەراییەکان بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت، بە بەڵگەوە بۆمان ئاشکرابووە کە یاری بە دەنگی هاوپەیمانییەتیەکەمان کراوە، بۆیە سکاڵا لەسەر ئەنجوومەنی کۆمسیاران و دەستەی دادوەری بەشێوازێکی یاسایی تۆماردەکەن
کەرکوکنا داوا دەکات سەرجەم سندوقەکانی دەنگدانی کەرکوک بگوازرێنەوە بۆ بەغداد و بە دەستی ئەژمار بکرێنەوە
هاوپەیمانێتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کەهەنگاوی داهاتوویان هەڵدانی خێمە و مانگرتن دەبێت لەبەردەم کۆمسیۆن لەکەرکوک.