48
تایمز
- هێزە “داگیرکەرەکانی روسیا” لە ناوچەی خێرسۆنی ئۆکراینا دەکشێنەوە، ئەو ناوچەیەی پوتین سوێندی خواردبوو بیکات بە خاکی تاهەتایی روسیا
- بەهۆی کەمکردنەوەی موچەکانیان پەرستاران لە سەرتاسەری بەریتانیا مانگرتن بۆ چەند هەفتەیەک رادەگەیەنن، تەنانەت لە نەخۆشخانەی منداڵان و شێرپەنجەشدا
- دۆناڵ ترەمپ، بەهۆی دەرنەچوونی کاندیدەکانی زۆر توڕە و بێهیوابووە، تەنانەت دەنگی بەسەر هاوسەرەکەشیدا بەرزکردۆتەوە
ئای
- گرژییەکانی نێوان حکومەتی بەریتانیا و پەرستارانی وڵاتەکە روو لە زیادبوونە، بەهۆی مانگرتنی پەرستارانی وڵاتەکە، وەزیری تەندروستی پێی گوتون، ئەوان هیچ یارمەتیدەرنین بۆ روبەڕوبوونەوەی قەیرانەکان
- بەهۆی سەرکەوتنی بەرچاوی، لە هەڵبژاردنی نیوە خولی ئەمریکادا و بوونی بە حاکمی ویلایەتی فلۆریدا، پێشبینی دەکرێت رۆن دیسانتس، ببێتە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لە ساڵی 2024
- بەهۆی بوونی کێشە لە دابینکردنی پێداویستی سەربازی و لۆجیستی، روسیا لە یەکێک لە گرنگترین شارە “داگیرکراوەکانی ئۆکراینا” دەکشێتەوە
فاینەنشیەڵ تایمز
- کۆمپانیای مێتا، کە خاواندرییەتی فەیسبووک، واتسئاپ و ئینستاگرام دەکات 11 هەزار کارمەند لە کارەکانیان دووردەخاتەوە
- مانگرتنی پەرستاران لە بەریتانیا، لەم زستانەدا کارەساتێکی مێژوویی لە سەرتاسەری بەریتانیا دروستدەکات
- لە ساڵی 2022دا کۆمپانیای خاوەنی تیکتۆک بەلایەنی کەمەوە دوو ملیار دۆلار داهاتی کەمیکردووە
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی خۆپیشاندانی گروپی توندرەوی “نا بۆ دەرهێنانی نەوت” لە بەریتانیا، وەزیری ناوخۆ، بە پۆلیسی گوتووە هەنگاو بنێن بۆ چارەسەری ئەو خۆپیشاندەرانە، دوای ئەوەی ئەفسەرێکی پۆلیس بریندارکرا
- کیریل سترێمۆسۆڤ، جێگری سەرۆکی هەرێمی خێرسۆنی باشوری ئۆکراینا کە لەلایەن روسیا دانراوە، چوارشەممە لە بارودۆخێکی تەمومژاویدا کۆچی دوایی کرد
- ئەو کۆمپانیایەی بەرپرسە لە دابینکردنی کارەبا بۆ بەریتانیا داوا لە هاوڵاتییان دەکات کەمتر کارەبا بەکاربهێنن، بۆئەوەی بتوانن کارەبای پێویست بۆ فەرەنساش دابین بکەن