زووم:
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، کۆتایی هەفتەى داهاتوو لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا ئەنجامى کۆتاییی هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەنین.
ئەو دەڵێت، پرۆسەى جیاکردنەوە و ژماردنى دەنگەکان بە دەست رۆژی یەکشەممە کۆتایی دێت، ئەمڕۆش لە هەندێک پارێزگا پرۆسەى وردبینى تەواودەکەن و لە هەندێک پارێزگای دیکەش رۆژی شەممە وردبینییەکان تەواودەبن.
سەرۆکى تیمی راگەیاندنى کۆمسیۆن رایگەیاند، 118 سکاڵامان بەدەست گەیشتووە، 55 سکاڵایان لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا تۆمارکراون و 63 سکاڵاشیان لە رۆژى دەنگدانى گشتیدا تۆمارکراون.
بەگوتەى عیماد جەمیل، هیچ سکاڵایەکى سور تۆمارنەکراوە، واتە پێویست ناکات جارێکی دیکە سندوقەکانى دەنگدان بکرێنەوە و جیا بکرێنەوە و بژمێردرێنەوە.