زووم:
لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی چوارچێوەى هەماهەنگى رۆژ له‌دوای رۆژ ناکۆکتر دەبن، لە ئاڕاسته و هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان، به‌تایبه‌تى له پرسی مانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كان له‌نێو خاكی عێراقدا.
گرووپی نوجه‌با، كه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، بەبێ ناوهێنان چه‌ند لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی نێو هاوپەیمانییەکە تۆمه‌تبار ده‌كات به هه‌وڵی مانه‌وه و پارێزگاری له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌نێو خاكی عێراق، به‌بیانوی جۆراو جۆری سیاسی.
ئه‌كره‌م كه‌عبی، سه‌رۆكی گرووپەکە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس، راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و به‌توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر هەندێک لایه‌نی نێو چوارچێوەى هەماهەنگى.
ئه‌م هه‌ڵوێسته تازەى گرووپی نوجه‌با ناكۆكی قوڵ له‌نێو لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دەردەخات، گروپەکە هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر بنكهکانى هێزەکانى ئەمریکا دەکات.
راگەیەندراوەکەى كه‌عبی بە شێوازێکى توند نوسراوە و دەڵێت، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌سه‌ر داگیركه‌راندا، گوێبیتسی هاواری چه‌ند لایه‌نێک ده‌بین به‌رگری له مانه‌وه‌ی داگیركه‌ران ده‌كه‌ن، تەنانەت له‌ژێر ناونیشان و به‌هانه‌ی سیاسی‌دا پارێزگاریان لێدەکەن ده‌كه‌ن.
لە دواى هێرشەکانى 7ـى ئۆکتۆبەرەوە گرووپەکانى كه‌تائیبی حزبوڵا، نوجه‌بان شوهه‌دا و ئه‌وفیا به‌ره‌یه‌كی چه‌كدارییان به‌ناوی گروپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق راگه‌یاند، تاوەکو ئێستا 102 هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و سوریا، ئەمە لەلایەک خۆیان زۆرینەى هێرشەکانیان لە ئەستۆ گرتووە و لە لایەکى دیکەوە وەزیرانى دەرەوە و بەرگرى ئەمریکا بەڕوونى ئەوانیان تۆمەتبارکردووە و بە دەستى ئێران وەسفى دەکەن.
هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی هێرشه‌کانیش دەکات بۆ سەر بنکەی هێزە بیانییەکان لە عێراق
سەرۆکى گرووپى نوجه‌با داوا له لایەنەکانى نێو چوارچێوەى هەماهەنگى دەکات و دەڵێت، نەچنە به‌ره و ریزی دوژمنانی عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی هێرشه‌کانیش دەکات، تا سه‌ركه‌وتنی كۆتایی وه‌ک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى پێداوە.
ئەگەرچى گرووپی نوجەبا ناوى هیچ کەس و لایەنێکى نەهێناوە، بەڵام قسەکانى زیاتر رووى لە عەمار حەکیم، سەرۆکى رەوتى حیکمەیە، چونکە راگەیەندراوەکەى دواى کۆبوونەوەى عەمار حەکیم هات، لەگەڵ ڤیکتۆریا نولاند، جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بە وەکالەت، کە بە سەردانێک لە عێراق بوو. عەمار حەکیم یەکێکە لە سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى.
ئه‌لینا رۆمانسكی، باڵیۆزى ئەمریکا له عێراق، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس وێنەى کۆبوونەوەکەى بڵاوکردووەتەوە و نووسویەتى، گفتوگۆیەکی گرنگ.
دەڵێت، هاوڕابووین لەسەر پێویستی راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق و زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەزە و پاراستنی ئارامی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.