▪️زووم..
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرق ئەوسەت
پارتە مەدەنییەکانی عێراق تووشی دۆڕانێکی قورس بوونەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا
ئیسرائیل بۆردومانەکانی بردە قوڵایی 32 کیلۆمەتریی لوبنان و حزبوڵاش مووشەکی سووتێنەر لە باشوور بەکاردەهێنێت
کوڕی ناتانیاهۆش چووەپاڵ ئەو کەسانەی سوپای ئیسرائیل بە هەوڵی کودەتا تۆمەتبار دەکەن
جەریدە
واشنتن بۆ تاران: یان بریکارەکانت کۆنتڕۆڵ بکە یان شەڕی راستەوخۆ
وەزیری دەرەوەی ئێران خۆی لە هێرشی “گەلانی توڕە” بێبەری کرد
تەندروستیی کوەیت: گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا جێگەی مەترسی و نیگەرانی نییە
عەرەبی جەدید
هیچ ئاگربەستێک بەپێی مەرجەکانی ئیسرائیل ئەنجام نادرێت
ناتانیاهۆ هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ رەتکردنەوەی بیرۆکەی دوو دەوڵەت
ئیسرائیل دەیان کارگەری لە ناوچەی پیشەسازیی غەزە خاپوورکردووە
قودسی عەرەبی
داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی شەڕی غەزە لە زیادبووندایە
فەرمانبەرانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای ئاگربەست لە غەزە دەکەن
ناوەندێکی مافی مرۆڤ: ئیسرائیل گوانتانامۆیەکی نوێی لە غەزە دروستکردووە بۆ زیندانیانی فەلەستینی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
لە کالیفۆڕنیا 60 هەزار ژن لەسەر شەقام دەژین کە بەرزترین رێژەى ژنانى بێلانەیە تائێستا لەو ویلایەتە تۆمارکرابێت
لە هێرشێکى چەکدارییدا لە زانکۆیەکی شاری پراگ خوێندکارێک 14 کەسی کوشت و 24ی دیکەشی بریندار کرد
گۆڕ‌انى کەشوهەوا مەترسی لەسەر گەرووى پەناما و کەرتى بازرگانى دروستکردووە
ئۆرشەلیم پۆست
ناتانیاهۆ: پێویستە هێزەکانى بەرگریی ئیسرائیل سەرکەوتن لە غەزە بەدەستبهێننەوە و ئاڵوگۆڕى دیلەکان راگیراوە
چوار هەزار کرێکارى بیانى لە فەلەستین گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
ئەنجومەنی ئاسایشى نەتەوەیەکگرتووە دەنگدان لەسەر زیادکردنى هاوکارییەکان بۆ غەزە دەدات
عەرەب نیوز
بەهۆى شەڕەوە زیاتر لە 570 هەزار کەس لە غەزە رووبەڕووى برسێتى بوونەتەوە
20 وڵات بەشدارى لە هاوپەیمانى پارێزگاریکردنى کەشتییە بارهەڵگرەکان لە دەریاى سوور دەکەن
زیاتر لە 20 هەزار هاوڵاتى فەلەستینى لە شەڕى غەزەدا کوژراون
وۆڵ ستریت جۆرناڵ
پنتاگۆن و چین سەرلەنوێ گفتوگۆ سەربازییەکانیان دەستپێکردەوە
کۆشکى سپى چاوپۆشى لە هاتنى کۆچبەرە نایاساییەکان لە سنوورى مەکسیکەوە دەکات
کۆشکى سپى داوادەکات بەدواداچوون بکرێت لەسەر فرۆشتنى ستیلى ئەمریکی بە بڕى 14.1 ملیار دۆلار
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانی توركیایه بۆ ئه‌ندامێتیی سوید له ناتۆ
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی ناوه‌كانی داوه‌ته وه‌زیری ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌ی ره‌شیان له‌لایه
هاكان فیدان: ئه‌وانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور كراونه‌ته ئامانج هه‌موویان تیرۆریست بوون و سڤیلی تێدا نه‌بووه
سۆزجو
دوژمنه‌كانی ئه‌تاتورك هه‌موویان وه‌ك یه‌كن، هه‌موویان داوای شه‌ریعه‌تیان ده‌كرد به نموونه سه‌عیدی نورسی و شێخ سه‌عید، ده‌سه‌ڵات یادیان ده‌كاته‌وه
جه‌هه‌په 126 كاندیدی دیكه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن دیاریكرد و له 35 شار و شارۆچكهش هه‌ڵبژاردنی به‌رایی ئه‌نجامده‌دات بۆ دیاریكردنی كاندید
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی رایگه‌یاند ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ سه‌رمایه نه‌گه‌ڕاون چونكه توركیا پێویستی پێی نییه، ئه‌م قسانه سه‌رسوڕمانی لێكهوتهوه
جمهورییه‌ت
رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان له ئیزمیر دژی دواكه‌وتوویی کۆبوونه‌وه و یادی ئه‌تاتوركیان كرده‌وه، داكۆكییان له عه‌لمانیه‌ت كرد و دژی تێكه‌ڵكردنی ته‌ریقه‌ت به په‌روه‌رده وه‌ستانه‌وه
دادگای ده‌ستووریی به‌ره‌نگاریی نیشاندا؛ له‌رێگه‌ی فه‌رمانكردن به‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی جان ئاتالای جێبه‌جێبكرێت، داكۆكی له ده‌ستوور و بوونی خۆی كرد
په‌رله‌مانتارێكی دیكه ده‌ستی له ریزه‌كانی ئیی پارتی كێشایه‌وه و وه‌ك سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
پلانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ساڵی نوێ؛ غه‌زه، چین و روسیا
دادگای ده‌ستووریی سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پێشووی؛ دوو دادوه‌ری دیكه‌ش ده‌نگیان به‌وه‌دا كه مافی جان ئاتالای په‌رله‌مانتار پێشێلكراوه
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، 210 هه‌زار منداڵی 4 بۆ 6 ساڵان له كۆرسی فێربوونی قورئاندان