زووم:
حیزبى شیوعی دەڵێت، بە دەنگەکانی ئەوان کاندیدێکی یەکێتی سەرکەوتووە و نەیانهێشتووە کورسییەکە بۆ پێکهاتەیەکی دیکەی کەرکوک بڕوات.
ئەمڕۆ حیزبى شیوعیى کوردستان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، بە دەنگەکانى لایەنگرانی حزبەکە کاندیدێکیان بۆ یەکێتى سەرخستووە، ئەگەر نا ئەو کورسییەش، وەک حزبەکە دەڵێت، (بۆ نەیاران و دووژمنانى گەلەکەمان دەڕۆشت).
شیوعى دەشڵێت، حزبەکە بەرژەوەندی و دەنگەکانی خۆی خستە خزمەتی دۆزی رەوای نیشتمان و نەتەوەی کورد دژى ئەوانەى نەیار و ناكۆكن بەرانبەر بە پرسی چارەنووسی گەلی کورد و دیموكراسییەت.
حزبی شیوعی پێیوایە نەبوونی هاوپەیمانیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان بە زیان گەڕایەوە بۆ دۆزی کورد لە کەرکوک، هاوپەیمانیکردنیشیان لەگەڵ یەکێتى دەگەڕێنێتەوە بۆ نەفەوتان و دابەشبوونی دەنگەكانی کورد لە شارەکە.