رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
پۆلیسی بەریتانیا لەمەودوا دەتوانێت بۆ دۆزینەوەی تاوانباران پشکنین بۆ وێنەی مۆڵەتی شۆفێریی 50 ملیۆن کەس بکات و ئەمەش توڕەیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت وڵاتەکەی فشار دەکات بۆ ئەوەی دووەم ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس رابگەیەنرێت بۆ ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان
کچ و کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ لە بەریتانیا کچێکی هەرزەکار بەچەقۆ دەکوژن و 28 چەقۆی لێ دەدەن
واشنتن پۆست
زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران بۆ ئەمریکا ئاستی مێژوویی تۆمارکردووە و چەند چارەسەرێکی کەمیش بەدی دەکرێن
لە ساڵی داهاتوودا مافی لەباردبردنی منداڵ لە 12 ویلایەتی ئەمریکا دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی پرسەکە لە دەستوری وڵاتەکەدا جێگیربکرێت
بڕیاری دادگاکانی ئەمریکا کاریگەریی گرنگیان لەسەر هەڵبژاردنی وڵاتەکە هەیە و شیاویی ترەمپ بۆ دووبارە بوون بە سەرۆکی ئەمریکا و پارێزبەندییەکەی لە مەترسیدایە
ئۆرشەلیم پۆست
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەردانی هێزە دەریاییەکان دەکات و دەڵێت، هێرشی حوسییەکان قبوڵ ناکەین
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت پێشبینی ناکرێت رێککەوتننامەی ئازادکردنی بارمتەکان بەمزووانە ئەنجام بدرێت
حەماس هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەری بەکارهێناوە بۆ ئەوەی سەرنجی زیاتری جیهان و ناوچەکە بەلای خۆیدا رابکێشێت
عەرەب نیوز
سعودیە زیاتر لە 1.200 شوێنی ئامادەکردووە بۆ پرۆژەی بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە لە وڵاتەکەدا
کۆمکاری عەرەبی و روسیا داوای ئاگربەست دەکەن و ئیسرائیلیش کوشتارییەکانی زیاتر دەکات
بەهۆی زیادبوونی مەترسیی حوسییەکان لەسەر هاتووچۆی کەشتییەکان لە دەریای سووردا، تا دێت نیگەرانییەکان زیاتر دەبن
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان 14 لیوای پیکهێناوە
بانکەکان چاوەڕێی گەیشتنی بارە دۆلاری نوێ دەکەن لە ئەمریکاوە
عێراق دەیەوێت رێککەوتن لەگەڵ پێنج وڵات بکات بۆ دامەزراندنی کارگەی گەورە
عەرەبی جەدید
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق؛ موفاجەئەی لە نەخشەی دۆڕاو و براوەکاندا دروستکرد
وڵاتانی ئەوروپی کۆکن لەسەر “سیاسەتی چەوسانەوەی” کۆچبەران
پیشبینی دەکریت قەتەر 55.5 ملیار دۆلاری لە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا پێویستبێت
ئەلعەرەب
حزبە عێراقییەکان لاپەڕەی هەڵبژاردن دادەخەن و دۆسیەی پشکپشکێنە و دابەشکردنی غەنیمە دەکەنەوە
تورکیا بە دروستکردنی هاوپەیمانێتی لە دەریای سوور ئاسوودە نییە
ئەمریکا فشار لە سعودیە دەکات بۆ رێککەوتن لەگەڵ حوسییەکان
شەرق ئەوسەت
هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ ئەنجام یەکلایی نەبووەکان حزبە براوەکانی ناچار بە “سازان و سازش” کردووە
ئەمیری کوەیت لە یەکەم وتاری دەستبەکاربوونیدا هێرشی کردە سەر حکومەت و پەرلەمان
سعودیە و فەڕەنسا پلانێکی هاوبەشیان بۆ پیشەسازیی سەربازی واژو کرد
رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
ئایا هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران؟ هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ توركمانه‌كان بێسوود بوون
سەرپێچییەکان بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد، به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌م پارتی 2099 ده‌نگده‌ر بۆ سه‌ر یه‌ك ناونیشان گوازراونه‌ته‌وه
دامه‌زراوه‌كانی پله‌به‌ندیی ئابووریی مه‌رجیان بۆ هاتنی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ توركیا داناوه كه بریتین له به‌رزكردنه‌وه‌ی سوود و كه‌می كرێی كار
حوڕییه‌ت
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا ده‌ڵێت له كۆتایی ساڵی داهاتوودا هەڵئاوسان ده‌گه‌یه‌نینه 36% و له 2026دا دەیکەینە یه‌ك رهنوسی
له ماوه‌ی 20 ساڵدا زیاتر له 12 هه‌زار پارچه و ئاسه‌واری مێژوویی بۆ توركیا گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه
مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی وێنه‌ی ئه‌تاتورك له‌سه‌ر دراوی پێنج لیره‌یی به‌رده‌وامه، چاپخانه‌كه ده‌ڵێت به‌مه‌به‌ست له سۆشیاڵ‌میدیا یاری به وێنه‌كان كراوه
سۆزجو
كاردانه‌وه ده‌بێت به‌وجۆره بێت؛ مالیزیا به‌نده‌ره‌كانی به‌ڕووی ئیسرائیل‌دا داخست
چاپخانه‌كه ده‌ڵێت یاری به‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌تاتورك كراوه كه له‌سه‌ر پێنج لیره‌ییه و وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌ویش له ئه‌تاتورك ناچێت
له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی ژینگه‌ییدا خوێندكاران گۆڕه‌كانیان پێ پاككرایه‌وه، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌یه وایكردووه ئاستی په‌روه‌رده له توركیا نزم بێت
جمهورییه‌ت
په‌رله‌مانتارێكی هوداپار له په‌رله‌مان په‌سنی شێخ سه‌عیدی پیران ده‌كات و به قاره‌مان ناوی ده‌بات
ئیمامئۆغڵو و یاڤاش وه‌ڵامیان دایه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاكشه‌نه‌ر گه‌یشته مریشكه‌ڕه‌شه
هیوای ئاگربه‌ستی مرۆیی له غه‌زه؛ ئیسماعیل هه‌نییه سه‌ردانی میسری كرد و دەگوترێت ئیسرائیل پێشنیازی كردووه
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
ڕاگەیاندنی پشوو بەهۆی پیسبوونی هەواوە ڕۆژانە 100 ملیارد تومەن و ساڵانە دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار زەرەر لە خەڵکی تاران دەدات
هاوکات لەگەڵ بڕیاری زیندانیی هەتاهەتایی بۆ حەمید نووری لە سوید، یوهان فلودروس، هاووڵاتی سویدی لە تاران دادگایی دەکرێت
بە مەبەستی پێشگیری لە دزەکردنی هێزە دژبەرەکان، ئیران سنوورەکانی لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و پاکستاندادەخات
ئیعتیماد
ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی دەریای سوور بازاڕی نەوت و بازرگانیی بەستراوە بە هاتوچۆی کەشتییەکان دەخاتە مەترسییەوە
حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران گوتی دەبێت خەڵک هەست بەوە بکەن کە نوێنەرانی ئەوانن کە ڕێبەر دیاری دەکەن
هیندستان بە پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل، کار لەسەر چەسپاندنی پێگەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
ئەبرار
سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران دەڵێت لە کۆمەڵگەی ئێمەدا خەڵک هەست بە بوونی دادپەروەری ناکەن
گەندەڵیی چایی بە تەواوەتی خەڵکی لە دەسەڵات بێهیوا کردووە و حکومەت بە هی خۆیان نازانن
ئێرانییەکان زیاتر لە دوو ئەوەندە و نیوی خەڵکی تەواوی جیهان “ئەنتی بیوتیک” بەکار دێنن
کەیهان
داوادەکرێ بەرامبەر بڕیاری دادگای سوید دژ بە حەمید نووری، دیبلۆماتکارانی سوید لە تاران دەربکرێن
پەرلەمانی ئێران ڕەشنووسی بوجەی ساڵی داهاتووی دەوڵەتی پەسەند کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بەستراوە بە جەمسەرێکی تایبەت نییە و لە هەر کوێ بەرژەوەندیی هەبێت، کاری تێدا دەکات