▪️زووم..
بۆ یەکەمینجار WHO کاروانی هاوکارییە مرۆییەکانی لە ڕێگەی ئوردنەوە دەگەیەنێـتە غەزە.
رۆژی چوارشەممە رێکخراوی خۆراکی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و حەماس لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، یەکەمین کاروانی هاوکارییە مرۆییەکانی لەڕێگەی ئوردنەوە بەرەو غەزە رەوانەکردووە.
کاروانی هاوکارییە مرۆییەکەی WHO پێکهاتووە لە 750 تۆن خۆراک.
رێکخراوی خۆراکی جیهانی هەنگاوەکەی بە گرنگ ناوبردووە، پێی وایە دەکرێت رێ خۆشکەربێت لەبەردەم گەیاندنی راستەوخۆی یارمەتییە مرۆییەکان لە ئوردنەوە بۆ غەزە، کە بەوتەی WHO رێگەیەکی ئارامە و دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی زیاتر و بەرفراوانتر بە فەلەستینییەکان.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە شەر لە نێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لە سەرەتای دەستپێکردنی شەریشەوە، سوپای ئیسرائیل سەرجەم رێگای هاوکارییە مرۆییەکانی لە کەرتی غەزە داخستوە، بەڵام لەسەر داوای زۆرێک لە وڵاتان ، رۆژانە رێگە بە ناردنی چەند بارهەڵگرێک دەدات بۆ کەرتی غەزە کە هەڵگری سووتەمەنی و پێداویستییە پزیشکی و مرۆییەکان بوون.