زووم:
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات گەشەی بەرهەمی گشتیی ناوخۆیی نانەوتی لە عێراق لەمساڵدا لەسەدا پێنج بێت، ئەوەش بەهۆی گەورەیی بودجە، هەروەها سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی.
لە راگەیەنراوێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا هاتووە، لەم مانگەدا چەندجارێک شارەزایانی سندوقەکە لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیداری عێراقی کۆبوونەتەوە بۆ ئاگاداربوون لە دواین پێشهات و گەشەسەندنەکان.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەڵئاوسانی لە عێراق دابەزیوە و پێشبینی دەکرێت سەقامگیری زیاتر بەخۆیەوە ببینێ بەهۆی سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی و کاریگەرییەکانی لەسەر نرخی دۆلار، هەروەها هەوڵەکانی بۆ بەگژاچوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشوازی لە پلانی حکومەتی عێراق کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی ئیدارەدانی دارایی گشتی.