رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
-لارس فروەرگارد، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی دەرمانی دابەزاندنی کێش وەک کەسایەتی ساڵی 2023 هەڵدەبژێرێت
-سەرۆکی ئیسرائیل ئیسحاق هێرگۆز دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ قسەکردن لەبارەی ئاگربەستی کاتی بەمەبەستی ئازادکردنی ئەو 129 بارمتەی لای حەماس ماونەتەوە
-بەرپرسانی سەربازیی ئۆکراین داوا لە زێلێنسکی دەکەن سەربازیان بۆ زیاد بکات لە کاتێکدا سوپای وڵاتەکە خۆی بۆ جەنگێکی درێژخایەن لە ساڵی داهاتوودا ئامادە دەکات
واشنتن پۆست
-لە بڕیارێکی مێژوویی‌دا، دادگەی باڵای ویلایەتی کۆلۆڕادۆی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی قەدەغەکرد بەشداریی بکات لە هەڵبژاردنی بەرایی سەرۆکایەتی لەو ویلایەتەدا
-نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەوڵی چڕوپڕدایە بۆئەوەی خۆی لە ڤیتۆی ئەمریکا بۆ بڕیارنامەی ئاگربەست لەبارەی غەزەوە بپارێزێت
-بەهۆی قەرەباڵخی ئاوارەکانی غەزەوە لەسەر سنور، میسر لەژێر فشارێکی زۆر دایە
ئۆرشەلیم پۆست
-سوپای ئیسرائیل لە کامپی جەبالیا لە غەزە کۆتایی بە حەماس هێنا و سێ بەتالیۆنی ئەو گرووپەی لەناوبرد
-ئەمریکا دەورییەی لەناو دەریای سوردا دەستپێکرد لەگەڵ ئەوەی کەشتییەکان –بەهۆی مەترسی هێرشی حوسییەکان خۆیان لەگەشتکردن بەو دەریایەدا دەپاراست
-ئەمڕۆ حەماس لە میسر بەشداری لە دانوستانێک دەکات بۆ راگەیاندی ئاگربەست لەگەڵ ئسرائیل
عەرەب نیوز
-دوای راگەیاندنی هاوپەیمانێتییەک بۆ پاراستنی دەریای سور لە هێرشی حوسییەکان، پنتاگۆن داوای کرداری هەمەلایەنە دەکات
-پاپای ڤاتیکان دەڵێت فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان روبەڕووی کریسمسی ئازار و ماتەمگێڕان دەبنەوە
-حوسییەکانی یەمەن بەڵێندەدەن هێرش بکەنە سەر هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوردا
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
-ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت بایدن پێی وتم با لە یەک کاتدا كار له‌سه‌ر ئه‌ندامێتیی سوید له ناتۆ و پرسی فڕۆكه‌ی F-16 بكه‌ین، تۆ له په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكه و منیش له كۆنگرێس
-سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌نگاریا جۆره ئه‌سپێك وه‌ك دیاری ده‌داته ئه‌ردۆغان كه پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له مێژووی وڵاته‌كه‌یدا
-به‌هۆی سكاڵاكانه‌وه وه‌زاره‌تی بازرگانی رێستۆرانت و خواردنگه‌كان ناچار ده‌كات نرخ و مێنیو له ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر مێزهكانیش دابنێن
سۆزجو
-پارتی ده‌م له 27 شارۆچكه و ناوچه‌ی رۆژئاوای توركیا کاندیدی ده‌بێت
-نه‌خشی وێنه‌ی ئه‌تاتورك له‌سه‌ر ئه‌و دراوه ئاسنه پێنج لیرهییهی له یادی 100 ساڵه‌ی كۆماردا درووستكراوه، كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه
-موحه‌ڕه‌م ئینجه شێخ سه‌عیدی پیران و ئه‌و گوتارخوێنهشی به ناپاك ناوبرد كه گوتبووی شێخ سه‌عید قاره‌مانه
جمهورییه‌ت
-بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت رێگریی له‌و خوێندكارانه كراوه له خوێندنگه‌ی سەربازی بخوێنن كه ئهتاتوركچین
-له دیاربه‌كر منداڵان جلوبه‌رگی هاوشێوه‌ی سه‌عیدی نورسییان له‌به‌ركرا كه به ئه‌تاتورك ده‌ڵێ ده‌جال
-سه‌رۆكی ئیی پارتی له‌باره‌ی شه‌پۆلی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان؛ ئه‌مه وه‌ك راگه‌یاندنی جه‌نگ لێكده‌ده‌مه‌وه، چونكه دانوستانیان له‌گه‌ڵ كراوه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
-ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه‌كانی مافیا، هاوبه‌شه خۆجێییه‌كان و ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه په‌یوه‌ندیی سیاسی‌یان هه‌یه
-پلانی ئه‌مریكا بۆ داگیركردنی ده‌ریای سوور پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه
-په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت دۆخی ناوه‌نده‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران خراپه و به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمانه‌وه مردن و نه‌خۆشی تیایاندا بڵاوبووه‌ته‌وه
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
-هەموارکردنەوەى یاسای بودجە مەرجدارە بە رەزامەندیی حکومەتەوە
-لەنزیکبوونەوەى بۆنەکانى ساڵی نوێ، هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی دەکات بۆ پێشوازى لە گەشتیاران
-دوای راگەیاندنى هاوپەیمانیی بابولمەندەب، ئێران هێزێکی دەریایی دروست دەکات
شەرق ئەوسەت
-حەلبوسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان مێزەکەى بەسەر مالکی‌دا هەڵگێڕایەوە و پارتەکەى بووە یەکەمى بەغداد
-کۆشکى سپی: پێویستە هێرشەکانى سەر دەریای سوور رابگیرێن
-پارەدارەکەى حەماس لە رەفەح کوژرا و هێزەکانى قەسام بۆردومانى تەلەبیب دەکەن
قودس
-حوسییەکان: پێکهێنانى هاوپەیمانیی دەریای سوور لەلایەن ئەمەریکاوە رێگرنابێت لەو کارانەى دەستمان داوەتێ لەپێناو غەزە
-دوای هەڵبژاردنەوەى بە سەرۆک، سیسی ئاستەنگی گەورەى دێتە پێش لە میسر و غەزە
-ئەگەر بایدن هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا بدۆڕێنێت، ناتانیاهۆ دەبێتە یەکێک لە هۆکارەکان
عەرەب
-یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر دەستى بافڵ تاڵەبانى یەکەم بەرهەمی یەکێتییەکەى چنییەوە
-ئەمریکا فشار دەخاتە سەر سعودیە بۆئەوەی دووری بخاتەوە لە رێکەوتن لەگەڵ حوسییەکان
– تەکنەلۆژیایی زیرەکى دەستکرد یەکەمى بێ ڕکابەرە لە دروستکردنى هەواڵی ناڕاست و ئەو تەنکنەلۆژیا ساختەیە، لە بۆسەدایە بۆ هەر کەسێک و ئاستەمیشە ئاشکرا بکرێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئیعتیماد
-بەهۆی گەندەڵی لە هاوردەکردنی چایی، جووتیارانی چایی نیگەرانی خراپبوونی هەزار تۆن لە بەرهەمەکانیانن
-لە دووهەمین کۆبوونەوەی دادگایی‌کردنی موجاهیدینی خەلقدا، 140 کەس لە ئەندامانی رێکخراوەکە لە تاران دادگایی کران
-لە ڕۆژانی پیسبوونی کەشوهەوادا، حکومەت بە جێی داخستنی کارگە و کارخانەکان، قوتابخانەکان دادەخات
ئەبرار
-گەڕاندنەوەی ڕەشنووسی بودجە بۆ پەرلەمان، یارییەکی سیاسییە و دەیانەوێت وانیشان بدەن داکۆکی لە مافەکانی خەڵک دەکەن
-نرخی کیلۆیەک گۆشی مریشک بۆ 103 هەزار تومەن و گۆشتی سوور بۆ 530 هەزار تومەن بەرزبوویەوە
-نوێنەرانی پەرلەمان خوازیاری چاودێریی وردی سنوورەکانن و لە دزەکردنی هێزە چەکدارەکان و دەستوەشاندن لەهێزە ئەمنییەتییەکان نیگەرانن
جمهوری ئیسلامی
-هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر وێستگەکانی سوتەمەنی لە ئێران کاریگەریی لەسەر دابینکردنی سوتەمەنی بۆ هاووڵاتیان هەبووە
-هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان لە پاڕێزگای سیاستان و بەلووچستان پەیوەندی بە شەڕی غەزەوە هەیە و ئەمریکا و تاڵیبان لە پشت ئەم کردەوە تێرۆریستیانەوەن
-ئێران ئابوورییەکی ناڕێکوپێک و ناهاوسەنگی هەیە، بۆیە خاوەنی ستراتێژییەکی ئاڵۆز و ناڕوونە
هەمشەهری
-بەهۆی نزیکبوونەوەی لە شەوی یەڵدا نرخی میوە و خواردەمەنییەکانی شەوچەرە بەرزدەبنەوە
-پارێزەری مەسعوود رەجەوی، سەرۆکی مجاهدینی خەڵقی ئێران لە ڕەوتی دادگایی‌کردنی سەرکردەکانی رێکخراوەکەدا گوتی؛ چاوەڕێ دەکرێت رەجەوی پەیوەندی پێوە بکات و داکۆکی لە خۆی بکات
-بەرەی دەریایی ئەمریکا دژبە یەمەن ناکۆکی تێدەکەوێت و وڵاتانی ناوچەکە بەشداری ئەم بەرەیە نابن