زووم، ئاژانسەکان:
“کیۆمارس حەیدەری” فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای ئێران هەڕەشەی دەرکردنی ئەو کەسانە دەکات کە بەردەوامن لە خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان دژی ئێران.
ئاژانسی میهری ئێرانی، بڵاویکردەوە کە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای ئێران گوتویەتی: ئەگەر عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران فەرمانی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان بدات. “ئاژاوەگێڕەکان لە ئێران جێگەیان نابێتەوە” و دەبێت لە وڵات دەربکرێن.
گوتەی ئەم بەرپرسە سەربازییەی ئێران لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندان و نارەزایەتی هاوڵاتیانی ئێران بەردەوامە، ئەمرۆش لە چەند شارێکی ئێران بە بۆنەی چل رۆژ بەسەر کوژرانی دەیان خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە مانگرتنی سەرتاسەریی راگەیەندرا.
خۆپیشاندانەکانی ئێران لە ١٦ سێپتمەبەر لە دوای کوژرانی “ژینا ئەمینی” دەستیپێکرد و بەشێکی زۆری شارەکانی ئێرانی گرتەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، بەپێی ئامارەکان تاکو ئێستا زیاتر لە ٣٢٨ خۆپیشاندەر بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.