رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
-حکومەتی بەریتانیا داوای لە قوتابخانەکان کردووە لەمەودوا گریمانەی ئەوە بکەن منداڵان چیدیکە ناتوانن رەگەزەکانیان بگۆڕن
-کۆمپانیای نەوتی بەریتانی بەهۆی زیادبوونی هێرشی حوسییەکانی یەمەنەوە گواستنەوەی نەوتی لە دەریای سورەوە راگرت
-جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆی مامەڵە بازرگانییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ بەریتانیا هەڵپەسارد و بەرپرسانی بەریتانیاش هیوایان لەسەر دۆناڵد ترەمپ هەڵچنیوە بگەڕێتەوە
واشنتن پۆست
-ڤاتیکان بە فەرمیی رێگەی دا بە قەشە کاسۆلیکییەکان کە بۆنەی ‘مارەبڕین’ بۆ هاوسەرگیریی هەمان رەگەز ئەنجام بدەن
-سەرۆکی میسر بۆ سێیەم جار پۆستەکەی بردەوە، بەڵام تا دێت رایگشتی وڵاتەکەی زیاتر لێی ناڕازیی دەبن
-لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی مەدەنی لە غەزە فشار دەخاتە سەر ئیسرائیل
ئۆرشەلیم پۆست
-وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، هەندێک ناوچەی غەزە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ قۆناغی دوای جەنگ ئامادە دەبن
-لەسەروبەندی دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، حەماس لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سێ بارمتەی بەتەمەن نمایش دەکات
-لەگەڵ تێکشکاندنی بەرگریی زیاتری خان یونس، حەوت سەربازی دیکەی ئیسرائیل کوژران
عەرەب نیوز
-هێرشەکانی دەریای سور لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە کە ئێران پشتیوانی‌یان دەکات، رێڕەوی کەشتییەکان دەگۆڕێت
-عەبدولفەتاح سیسی دوای بەدەستهێنانی 89.6%ـی دەنگەکان بۆ جاری سێیەم بووەوە بە سەرۆکی میسر
-نێردە ئەمریکییەکان بۆ ئەوە کاردەکەن رێککەوتنێکی تازە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا بهێننەکایەوە
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
-له توركیا هه‌ڵكشان له كرێی خانووبه‌ره خاوبووه‌ته‌وه؛ بۆ یه‌كه‌مجار له دوای سێ ساڵ له ئه‌سته‌نبوڵ كرێ له دوومانگی یه‌ک له‌سه‌ریه‌كی تشرینی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دابه‌زی
-سوپای ئیسرائیل تونێلێكی حه‌ماسی له غه‌زه نیشانی رۆژنامه‌نووسان دا، كه درێژییه‌كه‌ی چوار كیلۆمه‌تره و گه‌وره‌ترین تونێله تائێستا
-ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌نگاریا ئۆتۆمبێلێكی تۆگی وه‌ک دیاری به‌خشییه ڤیكتۆر ئۆربانی سه‌رۆكوه‌زیرانى وڵاتەکە
سۆزجو
-وه‌زیری په‌روه‌رده به‌رگری له هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ ته‌ریقه‌ته‌كان له‌نێو خوێندنگه‌كان ده‌كات؛ په‌ندتان له فه‌تۆی ناپاك وه‌رنه‌گرت؟
-بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئیمارات به بڕی 500 ملیۆن دۆلار پشک له به‌نده‌ری ئیزمیر ده‌كرێت
-دوایین نامه‌ی سه‌ربازێک به‌ر له‌وه‌ی له عه‌نتاب خۆی بكوژێت باس له‌و فشارانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن فهرماندهكانییهوه خراوه‌ته سه‌ری
جمهورییه‌ت
-عه‌لی باباجان، سه‌رۆكی پارتی ده‌ڤا ده‌ڵێت، سیاسه‌تی ئابووریی توركیا متمانه نابه‌خشێت
-نرخی خانووبه‌ره كه ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت، دابه‌زیوه، به‌پێی داتاكانی بانكی ناوه‌ندیی تورکیا له‌سه‌ر ئاستی ساڵ 85.5% به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی مانگیش 3.8 زیادیكردووه
-ئیزمیرییهكان ده‌ڵێن، نابێت به‌نده‌ری شاره‌كه‌یان به بێگانه بفرۆشرێت و كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه نیشاندا
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
-دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی 30 ملیۆن كه‌س كاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كیان بكه‌وێته سه‌ر كه ئه‌سته‌نبوڵ ده‌گرێته‌وه
-باسی هاوكارییه داراییه‌كان بۆ حه‌ماس له توركیاوه، بووه‌ته رۆژه‌ڤی ئه‌مریكا و ئه‌مجاره رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز باسی ده‌كات
-له كۆبوونه‌وه‌ی دیارییكردنی كه‌مترین مووچه‌دا كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، هیچ ژماره و بڕێكی مووچه باسی لێوه نه‌كرا
رۆژنامە عەرەبییەکان
عەرەب
-پارەی مادەى هۆشبەر مەترسی لەسەر ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق دروست کردووە
-پارتەکەى حەلبوسی لەناوچە سونییەکان شوێنپێی خۆی جێگیرتر دەکات
-سەدر بە پشت‌کردن لە هەڵبژاردنەکان بەرهەمى هەڵبژاردنەکان دەچنێتەوە و دەستبەسەر کلیلی دەسەڵاتەکانى عێراقدا دەگرێت
عەرەبی جەدید
-ئەفسەرێکی ئیسرائیلی بۆ رۆژنامەى تایمزی بەریتانى دەڵێت: پلانى هێرشمان بۆ سەر باشووری لوبنان کێشاوە
-لە عێراق داوادەکرێت پارەی نەختینەیی بانک کەمبکرێتەوە
-جەنگی مادەى هۆشبەر چ بژاردەیەک بۆ عەممان (پایتەختى ئەردەن) دەهێڵێتەوە، کە بەردەوام لە سوریاوە بۆی هەڵدەقوڵێت
-بارمتە فەلەستینییەکان لەژێر ئەشکەنجەدا دەمرن
سەباح جەدید
-ئەمڕۆ، ئەنجومەنى پەرلەمانى عێراق دەیەوێت سەرۆک هەڵبژێرێت و نەبوونى رێژەى یاسایی ئەندامانیش چاوەڕوانکراوە بۆ پەکخستنى
-لەم مانگەدا عێراق لەنێو وڵاتە عەرەبییەکان لە پلەى یەکەمى ناردەنى نەوتدایە بۆ ئەمریکا
-بانکی رەشید بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان کارتى ئەلیکترۆنى بۆ پێدانى پارەى بەنزین دەخاتەکار
شەرقولئەوسەت
-ئەمریکا و ئیسرائیل لەبارەى داهاتووى غەزەوە لە گفتوگۆدان
-ئاڵۆزی و کێشەکانى دەریاى ناوەڕاست و پەلامارى حوسییەکان دوور نییە جەنگی غەزە بۆ وڵاتانى دیکە فرانتربکات
-چین پشتیوانى دەکات، کۆریاى باکوور موشەکێکی تاقیکردەوە کە بەئاسانى دەگاتە ئەمریکا.
-زانکۆیەکی ئوسترالی لە ساڵی 2024 یەکەم کۆمپیوتەرێک دروستدەکات کە توانا و خێراییەکەى نزیک ببێتەوە لە ژیریی مرۆڤ
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
-چۆلەکەی دڕندە (گروپێکی هاککەری ئیسرائیلی) 60%ـی بەنزینخانەکانی ئێرانی هاک کرد
-رەشنووسی رێککەوتنی ئاشتیی نێوان یەمەن و سعودیە ئامادەیە، بەڵام کۆشکی سپی داوای لە ریاز کردووە ئەم کارە دوابخات
-نوێنەری تەورێز لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەمنیەتی وڵات لەلایەن ئەو ملئەستوورە دەسەڵاتدارانەوە کەوتۆتە مەترسییەوە، کە ماڵ و سامانی خەڵکیان خواردووە
کەیهان
-ئەمریکا دژ بە یەمەن خەریکی پێکهێنانی بەرەیەکی دەریاییە و داوا لە چین کراوە لەگەڵ بەم بەرەیە بێت
-پەرلەمانى ئێران بۆ جاری دووەم رەشنووسی بوجەی ساڵی داهاتوو بۆ پەسەندکردن تاوتوێ دەکات
-حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری پێشووى ئێران، کار لەسەر بردنەوەی کورسییەکانی شورای چاودێریی رێبەری لە تاران دەکات
ئێعتماد
-ئەندامێکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی حکومەت دەڵێت، گەڵاڵەی پاکداوێنی و باڵاپۆشی، تەواو بەپێچەوانەی یاسای بنەڕەتی وڵاتە
-ئەمریکا بە ناردنی هێزێکی زەربەتی بۆ لێوارەکانی کەنداو و خۆئامادەکردن بۆ هێرشکردنەسەر یەمەن، دەبێتە هۆی بەرفراوانبوونی شەڕی غەزە
-وەزیری دەرەوەی پاکستان رایگەیاند، دژبە تێرۆریزم هاوکاری ئێران دەبن و رەتی دەکاتەوە لە وڵاتی پاکستانەوە هێرش کرابێتە سەر هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران
هەمشەهری
وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە وەزیری دەرەوەی پاکستان دەکات، هێزە چەکدارەکانی بەلوچ کە لە خاکی پاکستانەوە هێرش دەکەنەسەر هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران، رادەست بکەنەوە
قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئیدیعای دەوڵەت لەسەر سیاسیبوونی ڕەتکردنەوەی ڕەشنووسی بوجە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، خودا نەمانبەخشێت کە بە مەبەستی سیاسی ئەوەمان کردبێ
ئامانج لە هەککردنی بەنزینخانەکان لە لایەن زایونیستەکانەوە، هاندانی خەڵک بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین و خۆپێشاندان بوو کە پووچەڵکرایەوە