زووم
بەیانیی ئەمڕۆ کاری زۆرینەی وێستگەکانی سوتەمەنی لە ئێران پەکیانکەوت و نەیانتوانی خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بەخەڵکى بکەن.
هەرزوو وەزارەتی نەوتی ئێران روونکردنەوەی لەبارەی گرفتەکەوە دا و لە پێگەی ئێران ئینتەرناشناڵەوە ئاشکرایکرد، بەنزینخانەکانی هەریەک لە پارێزگاکانی تاران، ئازەربایجان، گولستان، کۆهکیلویە و خوزستان و خوراسانی باکوور، بۆیەر ئەحمەد، هورمزگان و بەلوچستان، بەهۆی هێرشێکی ئەلیکترۆنییەوە پەکیان کەوتووە، بۆیە داوایکرد هاووڵاتییان سەردانیان نەکەن.
بەگوێرەى وەزارەتی نەوتی وڵاتەکە، لەدوای هێرشە ئەلیکترۆنییەکەوە، 60٪ی بەنزینخانەکان لەکارکەوتوون.
چەند کاتژمێرێک دوای هێرش و لەکارکەوتنەکە، دەنگۆی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی لە ئێران بڵاوبووەوە، هەر ئەوەش وایکرد، ئەو وێستەگانەی کاریان دەکرد، پڕبن لە ئۆتۆمبێل و نۆرە بۆ وەرگرتنی بەنزین بگیرێت.
دۆخەکە، جەواد ئۆجی وەزیری نەوتی ئێرانی ناچار بە روونکردنەوە دا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی سەدا و سیما رایگەیاند، سوتەمەنی لەو وێستگانەی، کە لەکارنەکەوتوون، بە هەمان نرخی پێشتر بەردەستە و لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا کێشەکە بە تەواوى چارەسەر دەکەن.
وەزیرە ئێرانییەکە ئەمریکا و ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، “ئەو وڵاتانە لە بەرەی دیکەوە لێیاندراوە و دەیانەوێت بەمشێوەیە تۆڵە بکەنەوە”.
کاریگەریی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە سەرۆک کۆماریشی هێنایە دەنگ، ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردووەتەوە، ئیبراهیم رەئیسیی سەرۆککۆمار، فەرمانی بە وەزیری نەوت کردووە، بە خێرایی بەدواداچوون بۆ هۆکاری لەکارکەوتنی ئەو ژمارە زۆرەی بەنزینخانەکان بکات و رێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەری کێشەکە بگرنەبەر.
دواتر گروپێکی هاککەر بە ناوی باڵدەی راوەدونراو، بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان گرتە ئەستۆ و وتیان: لە وەڵامی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سەر ئیسرائیل ئەو کارەیان ئەنجامداوە.
هاوکات رادیۆی فەرمیی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، “ئەو گروپەی هێرشەکەی ئەنجامداوە پەیوەندیان بە ئیسرائیلەوە هەیە”.
لە ساڵانی رابردووشدا چەند جارێک هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر دامودەزگا حکومی و فەرمییەکانی ئیسرائیل و ئێران، ئەو دوو وڵاتەش بەردەوام یەکتر بە هۆکاری هێرشەکان تۆمەتبار دەکەن.
ساڵی 2021یش هێرشیکی ئەلیکترۆنی کرایە سەر وێستگەکانی دابەشکردنی سوتەمەنی لە ئێران، بەهۆیەوە بۆ ماوەیەک فرۆشتنی بەنزین لە وێستگەکان راگیر