32
رۆژنامە عەرەبییەکان
عەرەب
- نوری مالکى بێ هیوا نییە لە گەڕانەوە بۆ کورسی سەرۆکایەتى حکومەت
- خەمساردی و ململانێی سیاسی پێی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق درێژکردووە
- لەکارکەوتنى ئامێرەکانی هەڵبژاردن گومانى لەسەر پاک و بێگەردی هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان دروستکردووە
قودس
- پاش تۆمارکردنى چەند سەرپێچییەک، ترسی دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکانی عێراقدا هەیە
- زیاتر لە چوار هەزار چەکداری فەڕەنسی لەنێو ریزەکانى سوپای ئیسرائیل‌دا هەن
- 45 هەزار ژنى دووگیان و 68 هەزار منداڵی شیرەخۆرە لە غەزە رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە و ئیسرائیلیش لەسەر بارمتەکان رێکەوتن دەکات
عەرەبی جەدید
- هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بەبێ ئامادەیی خەڵک و رەوتى سەدر، نەخشەیەکى نوێ لە عێراق دەکێشێت
- ئیسرائیل دەیەوێت دیوارێکی دژە تونێل لە بەرەى فیلادلفیای نێوان میسر و غەزە دروستبکات
- میسر: ناچینە نێو هیچ هاوپەیمانێتییەک کە حوسییەکان بکاتە ئامانج
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- لەم هەفتەیەدا حکومەتی بەریتانیا بە خوێندنگەکان رادەگەیەنێت کە ئەرکی ئەوان نییە رێگە بە منداڵان بدەن رەگەزەکانیان بگۆڕن
- وەزیری دارایی سکۆتلەندا دەڵێت کەرتی تایبەت بە ئامانج دەگرێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە داراییەکانی وڵاتەکەی
- ئیسرائیل دەڵێت دەستیان بەسەر گەورەترین تونێڵ لە غەزەدا گرتووە و سوپاکەی پلانی هەیە بۆ کشاندنەوەی حزبوڵا هێڕشبکاتە سەر بەشێک لە باشوری لوبنان
واشنتن پۆست
- جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بێتاقەت بووە لەوەی لە راپرسییەکاندا ئەنجامی کەمی بەدەست هێناوە
- هەواڵی ساختەی زیرەکی دەستکرد لەسەر ئینتەرنێت رووی لەزیادبوون کردووە و بووە بە لێشاوێک لە “درۆ”
- ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین هەمیشە خۆی لە پێکدادانە سیاسییەکانی ئەمریکا بەدوورگرتووە، بەڵام ئەم تا دێت بۆی قورس‌تر دەبێت
ئۆرشەلیم پۆست
- ئیسرائیل و حەماس ئامادەییان بۆ رێککەوتن راگەیاندووە و ئەمڕۆ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەگاتە ئیسرائیل
- تائێستاش سوپای ئیسرائیل لە باشوری غەزە رووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبێتەوە و دوێنێ سێ سەربازی دیکە کوژران
- ئیسرائیل ناوچەی زۆری دەستبەسەردا گرتووە بەڵام تا ئێستا حەماس کۆنترۆڵی بەسەر بارمتەکاندا ماوە
عەرەب نیوز
- وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوردا بێ وەڵام نامێننەوە
- ئیسرائیل بۆردومانەکانی زیاتر دەکات لەکاتێکدا فشارەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست تا دێت زیاتر دەبن
- هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای سودان بنکەیان لە شارێکی ئارامی وڵاتەکەدا دامەزراندووە و بەهۆیەوە هەزاران کەس ئاوارەبوون
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- كۆمپانیا ئیسرائیلییه‌كان پڕۆژه‌ی درووستكردنی ڤێلایان له‌سه‌ر داروپه‌ردووی خانووه‌كانی غه‌زه بۆ جووه نیشته‌جێكراوه‌كان ئاماده‌كردووه
- به‌هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه هۆتێله‌كانی ئه‌نتاڵیا پڕبوون له گه‌شتیاره ئه‌ورووپی و رووسه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌ی پڕیی هه‌ندێكیان گه‌یشتووه‌ته 90%
- سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت بارمته‌كانمان هه‌موو شتێكیان ئه‌نجامدا، ته‌نانه‌ت ئاڵای سپیشیان هه‌ڵكرد به‌ڵام ئێمه ته‌قه‌مان لێ‌كردن
سه‌باح
- ئه‌ردۆغان له‌پێناو واژۆكردنی ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتننامه له بواری وزه‌دا سه‌ردانی هه‌نگاریا ده‌كات
- ئه‌وه ئاشكرا بوو ئیسرائیل له میانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كه‌مال عهدواندا، سڤیله‌كانی نێو خێوه‌ته‌كانی حه‌وشه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كردووه به‌ژێر ئۆتۆمبێلهكانییهوه
- سوپای زایۆنی ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه دیارانه‌ی سۆشیاڵ‌میدیا كه پشتوانی له فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بۆمبه‌كان ده‌نووسێت كه له غه‌زه به‌كاری ده‌هێنێت
جمهورییه‌ت
- پارتی دەم کە پارتی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شارهوانییهكانە ده‌رگای به‌ڕووی ئۆپۆزسیۆن بۆ سازان له‌سه‌ر كاندیده‌كان كرده‌وه
- ئه‌وه‌ی لایه‌نگری هاوپه‌یمانیی بوو له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په، له ئیی پارتی ده‌ڕوات جا یان به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یان لادان له پۆست یان ده‌ركردن
- ئه‌گه‌رچی دره‌نگیش بێت به‌ڵام دوای كوشتنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له‌لایه‌ن سوپاوه، ئه‌ورووپا داوای ئاگربه‌ست ده‌كات له غه‌زه
سۆزجو
- ملیۆنه‌ها هاووڵاتی كه له ژێر فشاری قه‌یران و باجه‌كاندا بڕستیان لێبڕاوه چاویان له زیادكردنی مووچه‌كانیانه له ساڵی نوێ‌دا، چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ لانیكه‌م زیادكردنی 50%یه
- وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ده‌ڵێت تا ئێستا 238 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریی مافی هاووڵاتیبوونیان له توركیا وه‌رگرتووه كه 156 هه‌زاریان له 18 ساڵ گه‌وره‌ترن
- دوای ئه‌وه‌ی باخچه‌لی به شێخ سه‌عیدی گوت ناپاك، ژماره‌یه‌ك ئاژاوه‌گێڕ پۆسته‌ری شێخ سه‌عیدیان له بورسا هه‌ڵواسی، نه‌ته‌وه‌ییه توركه‌كانیش لێیان كرده‌وه
رۆژنامە فارسییەکان
شەرق
- 29%ـی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدایە و 40%ـی دیکەیش لە لێواری هێڵی هەژاریدان
- پنتاگۆن کار لەسەر هێرشی ڕاستەخۆ بۆ یەمەن و کردنەئامانجی پێگەی حوسییەکان دەکات و هەوڵی تاوانبارکردنی ئێران دەدرێت
- لە ئێران بەدزییەوە سوود لە سوتەمەنیی رۆنی رەش وەردەگیردرێت و حکومەت خۆی لێ بێدەنگ کردوە
ئەبرار
- وەزیری پەروەردەی ئێران دەڵێت وەزارەتەکەی دامەزراوەیەکی ئایدیۆلۆجی نییە و مامۆستایانی ئایینی ناتوانن جیگەی مامۆستایانی قوتابخانەکان بگرنەوە
- پیسبوونی زیاتری هەوای تاران؛ ڕۆژانە نۆ ملیۆن ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ لەم شارەدا لەهاتوچۆدان
- سیخوڕێکی ڕێکخراوی موسادی ئیسرائیل لە شاری زاهیدانی ئێران، لەسێدارە درا
هەمشەهری
- لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا 72 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە لایەن هێزە دژبەرەکانی ئێران لە پاڕێزگای سیستان و بەلووچستان کوژراون
- بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەریری باشووری کوردستان زۆرترین زیانی لە لایەن هێزەکانی بەرخۆدان پێگەیشتووە
- هێزە چەکدارەکانی بەلووچ لەلایەن پاکستانەوە پشتیوانی دەکرێن
ئیعتیماد
- لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوزدا کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە ئێران 34 هەزار ملیارد تومەن زیانیان کردووە
- هۆکاری نەبوونی ئاسایش لە سیستان و بەلووچستان، پشتگوێخستن و نەبوونی پلانی ئابووری و هەژاریی خەڵکی ناوچەکەیە
- بۆ گۆڕینی سەرچاوە نەوتی و گازییەکان بە سەرمایەی جێگیر، دەرفەتێکی ئەوتۆ بەدەستەوە نەماوە