48
زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێڤەر
- بەڵێنەکانی ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لەبارەی لیستی چاوەڕوانییەکانی نەخۆشان بۆ بینی پزیشک نەهاتوونەتەدی و کەرتی تەندروستی رووبەڕووی قەیرانی زستان دەبێتەوە
- ئەو سێ بارمتەیەی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژران، پێشتر ئاڵای سپییان وەک ئاماژەیەک بۆ تەقەنەکردن لێیان، هەڵکردووە
- بەریتانیا و ئەڵمانیا داوای ئاگربەستێکی درێژخایەن بۆ شەڕی غەزە دەکەن
واشنتن پۆست
- وڵاتانی هاوپەیمان لە بەرامبەر سیاسەتی غەزە توند مامەڵە لەگەڵ یەکتریدا دەکەن و پشتیوانیکردنی ئیسرائیل زیان بە پەیوەندییەکانیان دەگەیەنێت
- پشتیوانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ئیسرائیل رەنگە زیان بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بگەیەنێت
- توندڕەوە ئیسرائیلییە هاوردەکان شەڕی غەزە وەک دەرفەتێک دەبینن بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان فراوان بکەن
ئۆرشەلیم پۆست
- سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێت کە سوپای ئیسرائیل هەڵەی کردووە لە کوشتنی سێ سەربازی خۆی
- بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دەڵێت شەڕ تاکە رێگەیە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان
- لەگەڵ بەردەوامی شەڕوپێکدادان لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان، درۆنێکی لوبنانی سەربازێکی ئیسرائیل دەکوژێت
عەرەب نیوز
- سعودیە دەستپێشخەریی لە ناردنی سەرەخۆشی بۆ کوەیت دەکات دوای مردنی ئەمیری ئەو وڵاتە و بە سەرکردەیەکی مەزن و بەوەفا وەسفی دەکات
- حوسییەکانی یەمەن هێرشی درۆنی دەکەنەسەر شارێکی کەنار دەریای ئیسرائیل
- بەگوێرەی راپۆرتێک، سەرکەوتنی سعودیە بۆ میواندارییکردنی پێشانگەی ئێکسپۆ 2030 ئابووریی سعودیە هێندە بەهێز دەکات زۆر لە پێشانگەکە زیاتر درێژە دەكێشێت
زوومى رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بە مەبەستى هاندانى ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە پێشنیازکراوە پێنج هەزار دۆلار بدرێت بە هەر خێزانێک
- دواى تەواوبونى دەنگدانی تایبەت، سبەینێ عێراقییەکان ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەڵدەبژێرن
- سەرۆکی هەرێم و پلاسخارات هەڵبژاردنى پارێزگاکانیان بە گرنگییەوە باسکرد
زەمان
- هەولێر و بەغداد لەبارەى یەکخستنى سیاسەتى گومرگییەوە لە گفتوگۆدان
- ونبوونى 61 کۆچبەرى نایاسایی دواى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەیان لە نزیک لیبیا
- رۆژنامەى “دەیلى میرۆ” لە کێشەى هاککردنى ئیمێلەکەى شازادە هاری-دا داواکەى دۆڕاند و 178 هەزار دۆلار سزا درا
شەرقولئەوسەت
- کۆلین ئارمسترۆنگ، باڵیۆزی فەخری بەریتانیا لە ئیکوادۆر رفێنرا
- پاش راوەستانى بۆ ماوەیەک، واشنتن سوورە لەسەر هاوکاریی خێرا بۆ سودانییەکان
- رێکخراوى تەندروستیى جیهانى هاوکاریی پزیشکی دەگەیەنێتە نەخۆشخانەى شیفا لە غەزە
ریازی سعودی
- هێشتا دوورە بگوترێت ئیسرائیل جەنگی غەزە دەباتەوە
- ئەمریکا 33 ترلیۆن و چینیش 14.6 ترلیۆن قەرزارن
- جەنگی غەزە رووە شاراوەکەى وڵاتانى رۆژئاوای هەڵماڵی
زوومى رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- له شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌وه بۆ پێنج ئه‌ستێره‌یی؛ باڵه‌خانه‌ی پێشووتری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كرێته هۆتێل
- وه‌زیری به‌رگریی تورکیا ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌مریكا دەکەین سه‌باره‌ت به فرۆشتنی 40 فڕۆكه‌ی ئێف-16 و 79 كیتی مۆدێرنیزه‌كردنی فڕۆكه‌كان
- ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند به‌هۆی له‌ده‌ستدانی چه‌مكه كەلتوورییه خۆماڵییه‌كانه‌وه تووشی نه‌بوونی بوونه‌ته‌وه له هزردا
سۆزجو
- باخچه‌لی ده‌ڵێت، شێخ سه‌عید ناپاكی به‌رامبه‌ر نیشتمان كردووه
- له‌م مانگه‌دا نرخی ده‌رمان به‌رێژه‌ی 25% زیاد ده‌كات
- دوای كۆچی دوایی په‌رله‌مانتارێكیان، جه‌هه‌په په‌رله‌مانتارێك ده‌داته پارتی سه‌عاده‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن فراكسیۆنیان لە پەرلەمان هه‌بێت
جمهورییه‌ت
- ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ده‌ست نه‌بوونییه‌وه ده‌ناڵێنن 9.4 ملیۆنن، واز له خوێندن ده‌هێنن و ناچارن كاربكه‌ن
- ئیسرائیل ئه‌و دیله ئیسرائیلییانه‌ی كوشت كه ده‌یانویست خۆیان راده‌ست بكه‌نه‌وه و ئاڵای سپییان هه‌ڵكردبوو
- گوته‌كانی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی تورکیا سه‌باره‌ت به گرانی، كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكهوتهوه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ته‌لئه‌بیب به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات؛ بارمته‌كان ئازاد بكرێن
- دادگای ده‌ستووری ره‌تیكرده‌وه پێشێلكردنی مافه‌كان هه‌بێت له راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له جیزره و بووه قه‌ڵغانی كارمه‌ندانی حكومه‌ت
- ئۆتۆمبێلی تۆگ گه‌یشته خوێندنگه‌كان، به‌ڵام ژه‌مێك خواردن نه‌گه‌یشت