70
زووم:
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، بەتۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل”، کەسێکی لەسێدارەداوە.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنا لە زاری دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای بەلوچستان، کەسێکیان بەتۆمەتی “ئەندامبوون لە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)” لەسێدارە داوە.
لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاندووە، ئەو کەسەی لەسێدارەدراوە، “زانیاریی نهێنیی کۆکردووەتەوە و ناردوونی بۆ مۆساد”، بەڵام هیچ بەڵگەیەک بۆ تاوانبارکردنەکە نەخراوەتە ڕوو، ناوی کەسەکە و کاتی دەستگیرکردنیشی ئاشکرانەکراوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئێرنا، ئەو کەسە داوای لێبوردنی کردووە بۆ جێبەجێنەکردنی سزای لەسێدارەدانەکە، بەڵام دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رەتیکردووەتەوە، سزاکەش لە زیندانی زاهیدانی پارێزگای بەلوچستان جێبەجێکراوە.