29
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- حوسییەکان گوێ بە هۆشدارییەکان نادەن و هێرشدەکەنە سەر دوو کەشتى
- جەنگ چڕ دەبێتەوە و ئیسرائیل رێگەیەکی مرۆیی بۆ خەڵکی غەزە دەکاتەوە
- تاڵیبان و ئەمریکا رێککەوتنێکى تازەیان سەبارەت بە دەستگیرکراوە ئەمریکییەکان واژۆکرد
زەمان
- عێراق و فەرەنسا لێکتێگەشتنێکیان سەبارەت بەگەشەپێدانى ئابووریی نێوانیان واژۆکرد
- ماکرۆن: ئەندامێتى ئۆکراین لە یەکێتیى ئەوروپا زۆر دوورە
- سودانى بۆ وەزیری دەرەوەى بەریتانیا: پابەندین بە پارێزگاریی نێردە دبلۆماسییەکان و بەدواداچوون بۆ هێرشبەران
ریازی سعودی
- مەحمود عەباس: غەزە بەشێکى دانەبڕاوە لە جەستەى دەوڵەتى فەلەستین
- سعودییەو ئێران: پێکەوە پشتیوانى لە گەلى فەلەستین دەکەین بۆ بەدەستهێنانى مافى چارەى خۆنوسین
- لە ساڵی 2024 خواستى نێودەوڵەتى لەسەر نەوتى رۆژانە بەرزتر دەبێتەوە
دەستور
- قەبارەى تاوان و تێکدان لە غەزە وێنەى نییە و کەس بەرگەى ناگرێت
- وەزیری وڵاتانى لوتکەى عەرەبی: پشتیوانى ئیسرائیل ناکەین لە دژى غەزە
- رێژەیەکی زۆرى مادەى هۆشبەر دەستى بەسەردا گیرا، کە لەسوریاوە هاتبووە ئوردن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- وڵاتانی رۆژئاوا لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ دەستگرتن بەسەر سامانی روسیا و ناردنی بۆ ئۆکراین
- چین لەڕێگەی سیخوڕەکانییەوە لەگەڵ سیاسەتمەدارێکی بەلجیکی هەوڵیداوە کاریگەریی لەسەر بڕیارە سیاسییەکانی ئەوروپا دروست بکات
- بەهۆی مەترسیی هێرشی حوسییەکانی یەمەنەوە، دوو کۆمپانیای گەورەی کەشتیوانی گەشتەکانیان لە دەریای سوردا راگرت
واشنتن پۆست
- سوپای ئیسرائیل بە هەڵە سێ بارمەتەی وڵاتەکەی لە غەزە کوشت
- لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا تائێستا جیاکاری رەگەزیی بەدی دەکرێت
- چوونی ئۆکراین بۆ نێو یەکێتی ئەوروپا گۆڕانکاریی ریشەیی لە جوڵەکانی یەکێتییەکەدا دەکات
ژاپۆن تایمز
- رەنگە لوتکەی کەشوهەوای COP 28 گۆڕانکارییەکی گەورە لە کارەساتی گەرمبوونی جیهاندا نەکات
- بەهۆی سکانداڵێکی داراییەوە، رێژەی لایەنگیریی بۆ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، فۆمیۆ کیشیدا، بەشێوەیەک دابەزیوە، پێشتر هاوشێوەی نەبووە
- پەتای وەرزیی لە ژاپۆن بەشێوەیەک بەرزبووەتەوە لە 10 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە
عەرەب نیوز
- هێزەکانی ئیسرائیل بە هێرشەکانیان فشاری زیاتر لەسەر غەزە دروستدەکەن و لە ئۆرشەلیمیش چەندین موشەکی حەماس بەرپەرچدرانەوە
- هێرشی موشەکیی حوسییەکانی یەمەن دوو کەشتییان لە رێڕەوی دەریای سوردا کردە ئامانج
- سعودیە و ئێران پابەندن بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی پەکین، کە تێیدا بەڵێنی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان دابوو
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- بایدن به ئه‌رێنی له پرسی ئێف16 ده‌ڕوانێت و ئاماده‌یه هه‌ر جۆره پێشنیازێک ئاڕاسته‌ی كۆنگرێس بكات
- سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی توركیا ده‌ڵێت، بەهۆى گرانی، خانوویان له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستنه‌كه‌وتووه و لای دایكین
- زانكۆی هاتای سه‌ره‌ڕای گیانله‌ده‌ستانی 39 مامۆستا، له 2023دا 143 توێژینه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه
سۆزجو
- له ماوه‌ی شه‌ش مانگی دوای هه‌ڵبژاردندا به‌رهه‌مه سه‌ره‌كییه خۆراكییه‌كان نرخیان دوو هێنده بووه‌ته‌وه
- وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت، پاسه‌وانێكی موراد قهرهیڵانیان كوشتووه
- ده‌سه‌ڵات بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی برده خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌كان و له‌جیاتی خواردن ئۆتۆمبێلی تۆگی پیشاندان
جمهورییه‌ت
- هێڵی هه‌ژاریی خێزانێكی چوار كه‌سی بریتییه له 47 هه‌زار و 544 لیره و چوار هێنده‌ی كه‌مترین مووچه‌یه
- دادگای ده‌ستووریی تورکیا رایگه‌یاند، رێگری له كرێكاران له 1ـی ئایاردا له ته‌قسیم پێشێلكاریی مافه‌كانیانه
- بنبه‌ستی شوێنی مانه‌وه؛ زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه له ناوه‌ڕاستی زستاندا له خێوه‌تدا ده‌ژین
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- دیسان كانزا، دیسان مه‌رگ؛ له داڕمانی كانێكی كرۆمدا له ده‌نیزلی دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا
- وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی تورکیا له‌پێناو سه‌رمایه‌ی بیانییدا دوای ریاز، له‌نده‌ن و نیویۆرک، له ئیسپانیایه
- ئه‌مریكا بۆ رازیکردنى ئیسرائیل ده‌ستی به گه‌شتێک كردووه و ناتانیاهۆ سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامی جه‌نگ