زووم:
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ژاپۆن رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی، زنجیرەیەک سزای نوێی ئابووری بەسەر رووسیا دەسەپێنیت، کە راگرتنی ناردەنی و هاوردەیە لەگەڵ 57 کۆمپانیای ئەو وڵاتە.
ئەو سزا نوێیانەی ژاپۆن، سڕکردنی 35 بازرگان و سەرمایەدار و هەڵپەساردنی مامەڵەی بازرگانیکردنە لەگەڵ 43 گروپ و کۆمپانای دیکەی ئەو وڵاتە.
لە راگەیەنراوی وەزارەتەکەی ژاپۆنیشدا هاتووە، لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی 2024ەوە ئەو سزایانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە راگرتنی هاوردەی ئەڵماس دەستپێدەکات.
سزا ئابوورییەکانی ژاپۆن، کاریگەری لەسەر دامەزراوە پیشەسازییەکانی رووسیا و بواری فڕۆکەوانی سەربازی و مەدەنی و پیشەسازی دروستکردنی کەشتی جێدەھێڵێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئەو وەزارەتەی ژاپۆن، ئەو سزایە دوابەدوای ئەوە دێت، کە رووسیا چەندینجار سنوورە ئاسمانی و ئاوییەکانی وڵاتەکەی بەزاندووە.