زووم:
هێزەکانی تورکیا لە دەروازەی ئیبرهیم خەلیل، رێگریان کرد لە رۆژنامەنووسێکی شاری دهۆک، بچێتە ئەو وڵاتەوە.
شیمال بەرچی، رۆژنامەنووسی فریلانس لە شاری دهۆک بۆ زووم وتى: ئەمڕۆ هەینی 15ـی کانوونی یەکەم، لەگەڵ ئامۆزایێکی خۆم بەمەبەستی سەرەدانی نەخۆشێکی ئەوان لە شاری ئیستەنبوڵ بەرێگای ئیبراهیم خەلیل ویستم بچمە تورکیا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لە راگرتن و پشکنینن هیزە کان رێگەیان نەدا دەربازی خاکی تورکیا ببم.
ناوبراو وتیشى: سەرەتا ژووری کۆنترۆڵی پاسپۆرت، منیان ئاگادارکردەوە، پێشتر سەردانی تورکیام کردووە و سەرپێچی ئۆتۆمبێلم هەبووە و نەمداوە، دواتر مۆبایلم لێوەرگیرا، پاشان بەڵگەیەکم رادەستکرا، کە مەترسیم بۆ سەر ئاسایشی تورکیا هەیە و نابێت سەردانی ئەو وڵاتە بکەم.
ئەم رۆژنامەنووسە ئەوەشی خستەڕوو، هەرگیز مەترسیم بۆ سەر ئاسایشی تورکیا نەبووم، تەنها لە سۆشیال میدیا چەند هەڵوێستێکم هەبووە لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر گوند و ناوچەکانی ئێمە لە شاری دهۆک.