98
یەشار گولەر، وەزیرى بەرگریی تورکیا رایگەیاند، چیتر پەکەکە هێزێک نییە بە کڵاشینکۆف دژی تورکیا شەڕ بکات، “بەڵکو لەلایەن وڵاتانی دیکەوە هاوکاری دەکرێت”.
یەشار گولەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن تی ڤی رایگەیاند، وڵاتانی دیکە چەکدارانی پەکەکە فێری بەکارهێنانى درۆن و هێلیکۆپتەر و هەموو جۆرە هاوکارییەکیان دەکەن.”
گوتیشی، “بەداخەوە لەلایەن دۆستەکانمانەوە هاوکاریی پەکەکە دەکرێت و ئەوەش جێگەى نیگەرانى ئێمەیە.”
ئاماژەی بەوەشکرد کە “لەم ساڵانەى دواییدا توانیومانە ئارامیی سنوورەکانمان لەگەڵ عێراق و سوریا بە درێژایی 2900 کم بپارێزین لەڕێگەی جێگیرکردنی 65 هەزار سەرباز.”