32
رۆژنامە عەرەبییەکان
ئەلعەرەب
- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق قۆناغێکی نوێ دەکاتەوە بە ڕووی هەژمونی هاوپەیمانێتی ئێران لە عێراق
- قوتابخانە ئیسلامیەکان کاریگەری ترسناک لەسەر عەلمانیەکانی تورکیا دروست دەکەن
- پاریس: هاوپەیمانیی مەغریب و ئیسپانیا نمونەیەکی هاریکاری هەرێمایەتی پێکدەهێنێت
عەرەبی جەدید
- لەدوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی میسر نرخی شتوومەک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە
- فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا و چین سنوورەکانی کۆریای باشور دەبەزێنن
- روسیا سەرۆکی هەواڵگریی ئۆکرانیا دادگایی دەکات
شەرق ئەوسەت
- ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەسەر جەنگی غەزە قوڵتر دەبێتەوە
- ئەمریکا و بەریتانیا سزا بەسەر سوپای پاسدارانی ئێران‌دا دەسەپێنن
- خێزانی بارمەتە ئیسرائیلیەکان ناتانیاهۆ بە یاریکاری رۆلێت وەسف دەکەن
قودسی عەرەبی
- ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک لە دەریای سور
- زیاتر لە 200 مامۆستا و 3714 خوێندکار لە جەنگی غەزەدا کوژراون
- ئیسرائیل راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە کە جەنگی غەزە درێژەی دەبێت تا کۆتاییهاتنی حەماس
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- سەربازانی ئۆکراین لە بەرەکانی جەنگەوە دەڵێن تا کۆتایی شەڕ لەگەڵ روسیادا بەرگریی دەکەین و لەسەرپێ دەوەستین
- چوار کەس لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا بە تۆمەتی پلاندانان و بوونی پەیوەندییان بە حەماسەوە دەستگیرکران
- دوای رەزامەندی یەکێتی ئەوروپا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی بە ئەندامبوونی ئۆکراین لە یەکێتییەکە، هەنگاریا 50 ملیار یۆرۆ هاوکاریی ئۆکراینی بڕیی
واشنتن پۆست
- لەگەڵ خواستی دووبارە بوونەوەی بە سەرۆکی روسیا، ڤلادیمیر پوتین دەڵێت لە جەنگی ئۆکرایندا سەردەکەوین
- بەگوێرەی راپۆرتێکی ئەمریکا ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر بۆمبی “نائاڕاستەکراوی” لە غەزە بەکارهێناوە
- پشکنینێکی کۆنی دی ئێن ئەی دەریدەخات لە پێشدا سەگ بۆ بەرهەمهێنانی خوریی بەخێوکراوە
ئۆرشەلیم پۆست
- ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل دەکات چڕی شەڕەکە لە غەزە کەمبکاتەوە و کۆشکی سپی هەوڵی ئازادکردنی بارمتەکان دەدات
- بەگوێرەی راپرسییەک، رای گشتیی ئەسرائیل ناڕازین لە سیاسەتەکانی مامەڵەکردنی ناتانیاهۆ لەگەڵ جۆ بایدندا
- سوپای ئیسرائیل خەڵاتی ئەو کەسە دەکات کە زانیاری‌یان لەبارەی شوێنی سەرکردەی باڵای حەماس یەحیا سینوارەوە پێ بدات
عەرەب نیوز
- بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە غەزە جارێکی دیکە پچڕانەوە
- بەهۆی هێرشەکانیانەوە بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سور، حوسییەکانی یەمەن لەژێر هەڕەشەی ئەمریکادان
- وەزیری دەرەوەی سعودیە لە لەندەنە و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا تاوتوێی ئاگربەست و ناردنی هاوکاریی بۆ غەزە دەکەن
رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییه‌ت
- جه‌هه‌په 227 كاندیدی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان راگه‌یاند و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو له ئه‌سته‌نبوڵ و مه‌نسور یاڤاش له ئه‌نقه‌ره كه له ئێستادا سه‌رۆكی شاره‌وانین، خۆیان کاندیدکردەوە
- ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی له میانی قسه‌كردن له په‌رله‌مان جه‌ڵته لێیدابوو له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا
- تەندروستیی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی پێیه؛ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئاك پارتی، وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری خۆڕایی قورسكردووه، له ئه‌سته‌نبوڵ 54 نه‌خۆشخانه‌ی حكومی و 164 نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی هه‌ن
سۆزجو
- ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی له ئوسترالیا گه‌ڕان به‌دوایدا به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه به‌رده‌وام بوو، دوو ساڵ زیاتره له توركیا كاری به‌ڵێنده‌رایه‌تی ده‌كات
- ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ر له مردنی گوتی: ده‌سه‌ڵات له توركیا هاوبه‌شی تاوانه‌كانی ئیسرائیله
- كهستانهفرۆشێك له تۆكات دوای ئه‌وه‌ی شاره‌وانی زۆری بۆ هێنا عه‌ره‌بانه‌كه‌ی لابه‌رێت، خۆی سووتاند
حوڕییه‌ت
- ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و وازهێنان له ریزه‌كانی ئیی پارتی به‌رده‌وامه، ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی داكۆكی له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په ده‌كات، یان واز ده‌هێنێت یان دوور ده‌خرێته‌وه
- داوای 13 ساڵ زیندانییكردن بۆ سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌گوجو ده‌كرێت كه هێرشی كرده سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه‌یان و به بۆكس لێیدا
- ئه‌ردۆغان و بایدن یه‌ك كاتژمێر به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد، سه‌ركۆماری توركیا داوای كرد ئه‌مریكا ده‌ستبه‌جێ پشتیوانییه‌كانی بۆ ئیسرائیل رابگرێت
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- خاڵی هاوبه‌شی 100 ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزان و كه‌سایه‌تی له توركیا: كرێی كه‌م، پێشێلكردنی سه‌لامه‌تی كاركردن، وه‌رگرتنی هاندان و ته‌نده‌ری گشتیی له ده‌سه‌ڵات، لێخۆشبوو‌ن له باج
- ئیسرائیل ئه‌مجاره ره‌فه‌حی كرده گۆمی خوێن و ده‌یان فه‌ڵه‌ستینی كوژران
- رۆژنامه‌وانێكی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا كه له رۆژی ئازادیی رۆژنامه‌وانییدا ده‌ستگیركرابوو، دوای حه‌وت مانگ له یه‌كه‌م دانیشتنی دادگادا بڕیاری ئازادكردنی درا