زووم:
رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌م هاووڵاتیانی عێراق به‌ره‌و بنكه‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌رێده‌كه‌ون، ئەوەش به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان، کە به‌گوته‌ی چاودێران هه‌ڵبژاردنه‌كه “هۆكار و كه‌ره‌سته‌یه‌كه بۆ پارته دهسهڵادارهكان بۆ پته‌وكردن و قایمتركردنی ئاماده‌یی و پێگه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات”
بەهۆى بەرێوەچوونى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، لە 18ى ئەم مانگە، شه‌قامه‌كانی به‌غدادى پایتەخت و شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی عێراق پربوون و له وێنه و پۆستەرى كاندید و پارتە بەشداربووەکان، چەند رۆژێکیشە هەڵمەتى هەڵبژاردن چڕبووەتەوە، ئەوەش بەهۆى نزیکبوونەوەى وادەى هەڵبژاردنەکە.
هەڵبژاردنەکە دواى 10 ساڵ لە کۆتا هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، کە لە نیسانى 2013 بەرێوەچوو ئەنجامدەدرێتەوە، کە لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى، کە دەسەڵاتى عێراقیان بەدەستەوەیە بە دەرفەتێکى دەزانن، بۆ ئەوەى پێگەى خۆیان لەناو ئیدارەى پارێزگاکان، هاوشێوەى پەرلەمانى عێراق قایمتر بکەن.
رەوتى سەدر وەک ناڕەزاییەک لە لایەنەکانى دەسەڵات بایکۆتى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى کردووە
لە بەرامبەر لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى رەوتى سەدر هەیە، کە هەڵبژاردنەکەى وەک ناڕەزایی لەسیاسەتى ئەو لایەنانە بایکۆت کردووە، کە ئەمە دەرفەتەکەى بۆ چوارچێوەى هەماهەنگى زیاتر کردووە، ئیدارەى پارێزگاکانى باشوور و ناوەڕاستى عێراق بە تەواوى کۆنترۆڵبکەن.
عه‌لی به‌یده‌ر چاو‌دێر و لێكۆلهرهی سیاسی پێیوایه، ره‌نگه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئامادەکارى و هه‌نگاوێك بێت به‌ئاراسته‌ی هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، کە له‌ساڵی 2025 ئەنجامدەدرێت.
عەلى بەیدەر پێشیوایە، هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌رفه‌تێكه بۆ زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئەوەى “ره‌گ و ریشه‌ی خۆیان له‌نێو سیستمی ده‌سه‌ڵات و ئیداره ناوخۆییه‌كاندا قایمتربکەن و داهات و سامانی گشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربهێنن”
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانى عێراق له‌دوای ساڵی 2003 و روخانی رژێمی سه‌دام حسێن دروستکرا، کە ئەنجومەنەکان دەسەڵاتێکى زۆریان هەیە، له‌وانه هه‌ڵبژاردنی پارێزگار‌و ته‌رخانكردن و دانانی بودجه بۆ كه‌رته‌كانی وەبەرهێنان و پرۆژەکان و ته‌ندروستی و گواستنه‌وه‌و په‌روه‌رده، ئەوەش له رێگه‌ی ئەو بودجەى حكومه‌تی ناوه‌ند دابینیدەکات، لەگەڵ داهاتی ناوخۆیی پارێزگاكه.
ئەنجومەنى پارێزگاکان دەسەڵاتێکى زۆریان هەیە، له‌وانه هه‌ڵبژاردنی پارێزگار‌و ته‌رخانكردن و دانانی بودجه بۆ كه‌رته‌كانی وەبەرهێنان و پرۆژەکان و ته‌ندروستی و گواستنه‌وه‌و په‌روه‌رده
ره‌خنه‌گران پێیانوایه ئهنجومهنەکان “سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵین و به‌كارده‌هێنرین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی”، هەر ئەوەش بووە هۆکارێک لە ساڵى 2019 خۆپیشاندەرانى بەغداد و شارەکانى تر‌ى عێراق داواى هەڵوەشانەوەى بکەن، تا ئەوەى پەرلەمان بە بڕیارێک داواکەى جێبەجێکرد و ئەنجوومەنى پارێزگاکانى هەڵوەشاندەوە.
لە بەرانبەر ئەو رەخنانەش، هەیە پشتگیرى کارى ئەنجوومەنەکە دەکات، وەک ئەوەى هادی عامری، کە یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى بەم دوایە رایگەیاند، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان “گرنگییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاونیشتمانیان”.
لەو بارەشەوە بەها نوری ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ ئاژانسى فرانس پرێس دەڵێت: ئه‌نجومه‌نه‌كان گرنگى خۆیان هەیە، بەو پێیەى “چاو‌دێر و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ كاره‌كانی پارێزگار و پرۆژه‌كان و لێپرسینه‌وه له به‌رێوبه‌ر و به‌رپرسانی كارگێری ئیدارەکان دەکەن”.
ئەمجارە هه‌ڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان له 15 پارێزگای عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت، كه ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی 43 ملیۆن كه‌سه و لە پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بەرێوەناچێت.
هه‌ڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان له 15 پارێزگای عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت، كه ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی 43 ملیۆن كه‌سه
نزیكه‌ی 17 ملیۆن مافى دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکە هەیە، 7166 بنكه‌و سەنتهر بۆ هەڵبژاردنەکە ئامادەکراوەو 6000 كاندید کێبرکێ بۆ بردنەوەى 285 كورسی له سه‌رجه‌م پارێزگاكان، له‌نێو كاندیدەکاندا 1600 ژن هه‌یه، كه نوێنه‌رایه‌تی %25 کۆتا ژن لە ئەنجومەکان دەکەن، لەگەڵ 10 كورسی ته‌رخانكراوه بۆ كه‌مینه‌كانی مه‌سیحی و ئێزیدی و سائیبه.
سجاد جیال لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی سیاسی له وتارێكدا، كه له پێگه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ههرێمایهتیء نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه پێشبی ئه‌وه‌ده‌كات، له‌نێو 15 پارێزگاکەدا ، 9 پارێزگای باشوور‌و به‌غداد، ئه‌نجامه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی و هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كلاییده‌بێته‌وه.
هەروەها له پارێزگاكانی سونه، پێشبینی ده‌كات هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتن، بە سەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پێشووى پەرلەمانى عێراق “پاشهكشهبكات”، ئەوەش بەهۆى بڕیارى دادگاى فیدراڵى لە ناوەڕاستى مانگى رابردوو مافى ئەندامییەتى پەرلەمانى لێسەندەوە.
جیال به‌دووریشى نازانێت “گرژی تایفه‌گه‌ری و ئیتنیكی رووبدات” به‌تایبه‌ت له پارێزگای كه‌ركوك، کە پێشینەیەکى زۆرى هەیە له گرژی له نێو پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و كورد و توركماندا.
یەکێک لە گومانەکانى سەر هەڵبژاردنەکەش، رێژەى بەشدارى هاووڵاتیانە لە پرۆسەکە، بەو پێیەى رەوتى سەدر بایکۆتى پرۆسەکەى کردووە
یەکێک لە گومانەکانى سەر هەڵبژاردنەکەش، رێژەى بەشدارى هاووڵاتیانە لە پرۆسەکە، بەو پێیەى رەوتى سەدر بایکۆتى پرۆسەکەى کردووەو ئەو لێکۆڵەرە لەو بارەوە پێشبینیش ده‌كات رێژه‌ی به‌شداربوون بگاته %25.
لەو بارەشەوە ره‌شاد ساحب، كه فرۆشیاره له به‌غداد و ته‌مه‌نی 45 ساڵه به “گاڵته‌پێكردنه‌وه” بۆ ئاژانسى فرانس پرێس قسەى کردووە ده‌ڵێت: “هه‌ڵبژاردن؟ بۆچی؟”.
ئەو دەشڵێت: كاندیداكان له‌هه‌مان ئه‌و پارتانه‌ن، كه پێشتر سه‌ركه‌وتوون، بۆچی هه‌ڵیانبژێرم؟ “هه‌موویان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی كه‌وتوون و خه‌ڵكیان پێگرنگ نییەو خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ خه‌ڵك دابینناكه‌ن”.
جگە لە رەوتى سەدر، پارته ئۆپۆزسیۆنه بچوكه‌كانیش، كه له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2019 وه دروستبوون بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیان كردووه، ئەوانیش بە بیانووى ئەوەى “هەموو شتێک بۆ لایەنەکانى دەسەڵات یەکلابووەتەوە”.
خالد وه‌لید وته‌بێژ به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی ” “نازل ئەخزەر حەق” لەو بارەوە دەڵێت: چینی ده‌سه‌ڵاتدار، كه له‌دوای 2003 هاتن شكستیانهێناوه له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا، بەڵام تائێستاش گرەو لەسەر ئەنجامدانى چاکسازى و گۆڕانکارى دەکەن:.
ئەو دەشڵێت: هاووڵاتی له ئه‌مڕۆدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هۆشیارەو رقیدهبێتهوه له‌هه‌ر سیاسییه‌ك، كه ببینێت شكستیهێناوه”، کە به‌وته‌ی وه‌لید، ئەوان ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونێكی نوێ به‌رهه‌مبهێنن پارته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت به پشتیوانی خه‌ڵك و ده‌نگده‌ر ببێته چاودێرێكی راسته‌قینه له‌نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ رێگرتن له به فیرۆدانی سامانی گشتی.