51
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- هەشت خاڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیان لە بەندەری جەیهانەوە دواخستووە
- شارەزایانی یاسایی: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی پابەندکەرن تەنانەت ئەگەر یاساکەشی هەموواربکرێتەوە
- دوو کۆمپانیای میسری و فەرەنسی مانگی دەستکردیی عێراقی دروست دەکەن
شەرقئەوسەت
- عێراق کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی و سەدریش داوای پاراستنی هەڵبژاردنەکان دەکات
- ژێرئاوخستنی تونێلەکان هەڕەشەی کارەسات لە غەزە دەکات
- ماڵەکانی باشووری لوبنان لەژێر هەڕەشەی بۆردومانی ئیسرائیلدان
عەرەبی جەدید
- ئیسرائیل چیتر ناتوانێت زیانەکانی بشارێتەوە
- حەماس ئازادکردنی بارمتەکان پێش راگەیاندنی ئاگربەست رەتدەکاتەوە
- هەڵمەتە جەماوەرییەکان کۆمپانیاکانی پشتگیریکاری ئیسرائیلی ناچار بە کشانەوە کردووە
ئەلعەرەب
- دەنگدەرانی ناوچە سونییەکان لە عێراق لەژێر هەڕەشەی چەکی میلیشیا شیعەکاندا دەنگ دەدەن
- پەیماننامەی کۆمەڵایەتیی نوێ بوار بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی هەیکەلی خۆبەڕێوەبەری کورد لە رۆژئاوا دەکاتەوە
- رێککەوتنی کۆپ 28 بەبێ دانانی رێکار و بەربەست وا دەکات هەمووان خوێندنەوەی خۆیان بکەن و بە ئارەزووی خۆیان مامەڵەی لەگەڵ بکەن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- لەگەڵ هاتنی وەزی زستاندا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین بەدوای دابینکردنی بودجەدا دەگەڕێت بۆ وڵاتەکەی
- رێککەوتننامە مێژووییەکەی لوتکەی COP28 بۆ یەکەمجار باس لە وازهێنان لە سوتەمەنیی بەردین (ژێرزەوی) دەکات
- پرسی ناردنی کۆچبەرانی بەریتانیا بۆ رواندا شەڕێکە بۆ ریشی سوناکی سەرۆکوەزیران بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەندامانی پارتەکەی
واشنتن پۆست
- بە زۆرینەی دەنگی پارتی کۆمارییەکان، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دا لێکۆڵینەوە لە دارایی بنەماڵەی جۆ بایدنی سەرۆکی وڵات بکرێت
- وێنە زەلیلکەرەکانی فەلەستینییەکان ئیدانە دەکرێت و لێکۆڵینەوە لە بانگەشەی ئسیرائیل دەکرێت کە دەڵێت ئەوانە چەکداریی حەماس بوون
- روسیا بە چەند موشەکێکی بالیستی کییەڤی پایتەختی ئۆکراینی کردە ئامانج و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون و چەند باڵەخایەکیش زیانیان پێگەیشت
ئۆرشەلیم پۆست
- لەو 10 سەربازەی ئیسرائیل لە رۆژێکدا کوژران چەند فەرماندەیەکیان تێدایە
- کۆشکی سپی بانگەشەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە ئیسرائیل بەبێ جیاوازی غەزە بۆردوومان دەکات، بێ‌نرخ دەکات
- رێکخراوێکی خێرخوازیی ئیتاڵی نزیک لە حەماس کۆکردنەوەی داهات و هاوکاریی بۆ غەزەی لێ قەدەغەکرا
عەرەب نیوز
- سوپای ئیسرائیل تەقە لە قاوشی نەخۆشخانەکان دەکات لەکاتێکدا باران نەهامەتییەکانی غەزە زیاتردەکات
- وەزیری وزەی سعودیە دەڵێت لوتکەی COP28 ناوەڕۆکیی رێککەوتننامەی پاریس زیندوو دەکاتەوە
- ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت بە پشتیوانی یان بێپشتیوانیی نێودەوڵەتیی بەردەوامیی بە شەڕی غەزە دەدەین
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- دیمه‌نه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئاسمانه‌وه ده‌ریده‌خات ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی ئاك پارتی ده‌یگوت ده‌كه‌مه پاركی نیشتمانیی، بووه‌ته وێرانه
- له‌كاتێكدا گه‌ل به‌ده‌ست هەڵئاوسان و نه‌بوونییه‌وه ده‌ناڵێنێت، په‌رله‌مانتارێكی ئاك پارتی مقهڵییهكی 15 مه‌تریی له باخچه‌ی په‌رله‌ماندا دامه‌زراند و گۆشتی برژاند و دابه‌شی كرد
- سه‌مونێكی 200 گرامی له بازاڕ به حەوت لیره‌یه به‌ڵام له‌و ناوه‌نده‌ی شاره‌وانی دابه‌شی ده‌كات به سێ لیره‌یه، نۆره‌ی كڕینی سه‌مونی هه‌رزان هه‌میشه درێژه
حوڕییه‌ت
- وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی ده‌ڵێت پێویستیان به كاتی زیاتره به‌ڵام له‌سه‌ر رێگایه‌كی دروستن و قه‌دبڕی ناكه‌ن
- ناتانیاهۆ ته‌نانه‌ت دۆسته‌كانیشی بێزاركرد؛ به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژییه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه تا دێت كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زیاتر ده‌بێت و نزیكترین پشتیوانانی له‌سه‌روویانه‌وه ئه‌مریكا ده‌ستیان به ره‌خنه‌گرتنی توند لێی كردووه
- ئۆزگور ئۆزه‌ل، سه‌رۆكی جه‌هه‌په دوای سه‌ردانكردنی پارتی ده‌م رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن
جمهورییه‌ت
- جارێكی دیكه تاڵانكردنی دارستانه‌كان؛ ده‌سه‌ڵات له 11 پارێزگا به ئیستەنبوڵ و موغڵاوه، ناوچه سه‌وزاییه‌كان ده‌كاته ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون
- جه‌هه‌په و پارتی ده‌م له ژماره‌یه‌ك پارێزگا له‌نێویاندا له ئه‌نقه‌ره و ئیستەنبوڵ پێكه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن كارده‌كه‌ن
- گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل روو له هه‌ڵكشانه، واشنتن بانگه‌وازی له ناتانیاهۆ كرد كابینه‌كه‌ی بگۆڕێت و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای ئاگربه‌ستی كرد
سه‌باح
- دیمه‌نی كۆكردنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له چاڵێكدا كه له پشته‌وه ده‌ستیان به‌ستراوه ئه‌و كه‌مپانه بیرده‌هێنێته‌وه كه نازییه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك درووستیان ده‌كردن
- ده‌نگه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ڵه‌ستین تا دێت زیاد ده‌كات و ئه‌مریكا تا دێت ته‌نهاتر ده‌بێت، له ده‌نگدانه‌كه‌ی 26ی مانگی رابردوودا 121 ده‌نگی به‌ڵێ و له ده‌نگدانه‌كه‌ی 12ی مانگدا 153 ده‌نگی به‌ڵێ به ئاگربه‌ست دران
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په سه‌ره‌تا به‌شداریی له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی سه‌ربازێكدا كرد و دواتر سه‌ردانی پارتی ده‌می كرد كه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- لە ڕەشنووسی بودجەدا دەوڵەت هیچ حیسابێکی بۆ خەڵک نەکردوە
- سەرۆکی زانکۆی تاران دەڵێت، ئەوەی ئێمە دەیکەین نوخبەپەروەری نییە، نوخبەکوژی و بێهیواکردنی بژاردەکانی کۆمەڵگەیە
- دەوڵەت هیچ پلانێکی بۆ پاراستنی ژینگە نییە و لە ڕەشنوسی بودجەدا کەمترین سەرنجی خراوەتەسەر
هەمشەهری
- موحسن ڕەزایی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران دەڵێت، ئێمە نامانەوێت ماسی بۆ حەماس بگرین، بەڵکو دەمانەوێت فێری ماسیگرتنیان بکەین
- بەڕێوەبەری میدیایی کابینەی سیانزەیەم: ئێمە گەندەڵی هاوردەکردنی چاییمان ئاشکراکرد و دەوڵەتی پێشوو هەوڵی شاردنەوەی داوە
- لە شەڕی ئیسرائیل و حەماسدا 444 کەس لە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل کوژراون کە 103 کەسیان ئەفسەرانی پلەبەرز بوون
ئێعتماد
- میدیاکانی سەر بە حکومەت بە گەورەکردنەوەی هەندێک بابەتی وەک؛ دەستبەسەرکردنی تەتەلوو و سادق بۆقی، سەرنجی خەڵک لەسەر گەندەڵکارییەکان دووردەخەنەوە
- پەرەسەندنی گەندەڵی پەیوەندی راستەوخۆی بە پڕۆژەی یەکدەستکردنی دامەزراوەکانی وڵاتەوە هەیە
- شەڕی حەماس و ئیسرائیل کەڵێنی خستووەتە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و جیاوازییەکانیان زیاتر دەرکەوتووە
شەرق
- روسیا لە پەراوێزکەوتنی ئێران لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قازانج دەکات
- کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکان، ڕەشنووسی باڵاپۆشی پەسەند کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی شورای چاودێری کرا
- قەیرانی پیسبوونی هەوا قەیرانێکی 20 ساڵەیە و مەترسییەکانی رۆنی رەش زۆر لەوە گەورەترە کە بیری لێ دەکرێتەوە