28مین کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەى گۆڕانی کەشوهەوا کە نزیکەی 13 رۆژە لە دوبەی ئیمارات بەردەوامە، بە بڕیارێکی مێژووییەوە کۆتایی هات، بەڵام عێراق لەگەڵی نییە.
وڵاتانی جیهان لە کۆنگرەکەدا رێککەوتن لەسەر وازهێنانی قۆناغبەندی لە سوتەمەنی بەردینی تاوەکو ساڵی 2050 کە خەڵوز و نەوت و گاز دەگرێتەوە و پشکی شێری هەیە لە گەرمبوونی زەوی.
ئامانج لە رێککەوتنەکە کە زۆربەی وڵاتان بە بڕیارێکی مێژووی وەسفیان کرد بریتییە لە دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی كاربۆن له ساڵی 2050دا، به جۆرێك یه‌كبگرێته‌وه له‌گه‌ڵ راسپارده و رێنماییه زانستییه‌كان.
بەڵام عێراق و کوەیت و سعودیە رێککەوتنەکەیان رەتکردەوە چونکە زیان لە نەوت و گاز دەدات کە داهاتی سەرەکی وڵاتەکانیانە، بەڵام جەختیان کردەوە کە کار ناکەن بۆ پەکخستنی رێککەوتنەکە.
رێککەوتنەکە دوای گفتوگۆی قوڵ و درێژخایه‌نی شه‌وی رابردوو بڵاوكرایه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كۆنگره‌كانی كه‌شوهه‌وادا كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سازیده‌كات جەخت دەکرێتەوە لەسەر به‌كارنه‌هێنانی هه‌موو جۆره‌كانی سوته‌مه‌نی كه تاراده‌یه‌كی گه‌وره رۆڵیان هەیە له گۆرانی كه‌شووهه‌وا و بەرزکردنەوەی پلەی گەرمادا.
ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه داواده‌كات گۆرانكاری بكرێت له به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی به‌ردین له سیستەمی به‌رهه‌مهێنانی وزه به شێوه‌یه‌كی رێكخراو و یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه، له رێگه‌ی كاركردنی به‌په‌له و خێرا له‌م چەند ساڵە چاره‌نوسسازه‌دا له پێناو دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی كاربۆن له ساڵی 2050 به‌جۆرێك یه‌كبگرێته‌وه له‌گه‌ڵ راسپارده زانستییه‌كاندا ئه‌م داوایه‌ش له بنه‌ره‌تدا داوای یه‌كێتی ئه‌وروپا و زۆربه‌ی وڵاتانی دیکەی به‌شداربوو.
كارۆلین برویلات، به‌رێوبه‌ری تۆڕی كاری كه‌شووهه‌وای كه‌نه‌دی بە ئاژانسی فرانس پرێسی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی خراوه‌ته‌روو هه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون نییه له به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی به‌ردین، به‌ڵكو په‌یامێكی گرنگ ئاڕاسته ده‌كات، ئه‌گه‌ر وڵاتان پابه‌ندی بن ئه‌وا بۆیه‌كه‌مجاره ئه‌م ده‌سته‌واژه جێگیرده‌كرێت كه ته‌نها ده‌ستبه‌رداربوون له خه‌ڵوز ناگرێته‌وه به‌ڵكو نه‌وت و گازیش”.
جاك شمدیت له ئه‌نجومه‌نی داكۆكیكردن له سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ئه‌مریكا بە ئاژانسەکەی گوتووە، رێککەوتنەکە ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌وه‌ی جیهان هه‌نگاوێكی چاره‌نوسازی هاوێشتووه به ئاڕاسته‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له سوته‌مه‌نی به‌ردین.
هاوكات ئه‌ندریاس سیبر له رێكخراوی “ORG350 ” رایگه‌یاند، رێککەوتنە هه‌نگاوێكه بۆ پێشه‌وه له‌باره‌ی به‌كارنه‌هێنانی سوته‌مه‌نی به‌ردین به‌ڵام له ئاست خواست و تموحی ئێمه‌دا نییه”.
تاوەکو ئێستا و لە کۆنفرانسەکانی پێشوودا، ته‌نها ئاماژه‌دراوه به “كه‌مكردنه‌وه‌ی” به‌كارهێنانی خه‌ڵوز و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی نه‌وت و گاز نه‌كراوه، بۆیە ئەمە یەکەمجارە داوای وازهێنان لە نەوت و گاز بکرێت.