55
زووم:
ئەنجومەنی گشتی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژاڤای کوردستان دوێنێ سێشەممە 12ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە دانیشتنێکی تایبەتدا “پەیمانی کۆمەڵایەتی” پەسەندکرد کە بریتییە لە دەستوورێک بۆ بەڕێوەبردنی رۆژاڤای کوردستان و لە 134 مادە پێکهاتووە، گرنترین خاڵەکانی بریتین لە:
- ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌رعییه‌تی خۆی له ئیراده‌ی گه‌ل و كۆمه‌ڵگه‌وه وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ربنه‌مای به‌شداریی ئازاد و یه‌كسان و له‌میانی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسییەوە.
- هه‌موو زمانه‌كانی سنووری جوگرافیای باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا یه‌كسانن.
- ئاڵای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شانبه‌شانی ئاڵای كۆماری سوریای دیموكرات دادەنرێت.
- ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری زه‌مانه‌تی مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات له‌وانه سیاسی، ئابووری و كەلتووری.
- سه‌رچاوه سروشتییه‌كان موڵكی گشتین، به یاسایی و یه‌كسانی دابه‌شده‌كرێت.
- ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری پابه‌نده به جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ.
- سزای له‌سێداره‌دان رێگه‌پێدراونییه.
- هه‌موو كه‌س ئازاده لە دەربڕینی بیروڕا و بۆچوونه‌كانی.
- هه‌موو كه‌س مافی كۆبوونه‌وه و رێپێوان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه.
- ژن مافی به‌شدارییكردنی یه‌كسانی هه‌یه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
- خوێندن به‌خۆڕاییه بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان و هەردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی ناچاریی و به‌زۆره.
- تاپۆكردن و خاوه‌ندارێتی به‌مه‌به‌ستی گۆڕێنی دیمۆگرافیای دانیشتوان رێگه‌پێنه‌دراوه.
- هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بێبەرامبەر و بەخۆڕایین.
- ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری پشت بە سیستمی هاوسەرۆكایەتی دەبەستێت لە هەموو بوارەكانی سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئیدارەی.
- پارێزگاریكردن و پاراستنی سیستمی ژینگەیی ئەركی هەموو هاوڵاتیانە.
- دەستەبەركردنی ئازادی بیروبۆچوونی سیاسی بۆ سەرجەم گەلان و پێكهاتەكان تاكەكەسەكان، لەنێویاندا دامەزراندن و پێكهێنانی پارتی سیاسی.
- دەستەبەركردنی ئازادی میدیا و راگەیاندن و بڵاوكراوەو رۆژنامەگەری.
- هەموو كەس مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری هەیە.
- هێزەكانی “سوریای دیموكرات” هێزی بەرپرسیار و پاراستنی ئیدارەی خۆسەری و دیموكراتین.
- بودجەی گشتی لەلایەن ئەنجومەنی گەلەوە رەزامەندی لەسەر دەدرێت و بەشێوەیەكی یەكسان بەسەر ناوچە و كانتۆنەكاندا دابەشدەكرێت.
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ دەبێت.
- شێوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ كۆماری سوریای دیموكرات و ناوچەكانی دیکە لە هەموو ئاستەكاندا بەگوێرەی ئەم دەستوورە دیاریدەكرێت.
- سیستمی راپرسی بۆ یەکلاکردنەوەی هەموو بابەتە چارەنووسسازەكان پەیڕەودەكرێت.
- رێگە بە وەبەرهێنان دەدرێت بە مەرجێک نەبێتە هۆی قۆرخكاری و زیان بە ئابووری كۆمەڵایەتی و ژینگە نەگەیەنێت.
- ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پابەندە بە ئازادكردنی ناوچە داگیركراوەكان بە لابردنی ئاسەوەری هەموو گۆرانكارییە دیمۆگرافییەكان.
- ئەم دەستوورە دەكرێت هەموار بكرێتەوە ئەگەر سازان و رێكکەوتن لەسەر دەستوورێكی دیموكراتی بۆ سوریا کرا.