52
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- ساڵی 2024 ساڵی هەژماری دارایی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت
- لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق: هیچ رێککەوتنێکی سیاسی نەکراوە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای هەموواری لێبوردنی گشتی
- سەرچاوە ئاوییەکان: رەتکردنەوەی تورکیا بۆ دیاریکردنی پشکی ئاویی عێراق رێگرە لە بەردەم گەیشتن بە رێککەوتن
شەرقئەوسەت
- بنیامین ناتنیاهۆ بەدوری نازانێت جەنگ بگوازرێتەوە بۆ کەرتی رۆژئاوا
- نەتەوەیەکگرتووەکان بە زۆرینەى رەها دەنگی بە ئاگربەستى غەزە دا
- لە کوەیت بە فڕۆکەى سوپا ئامێری سیخوڕی‌کردن و خواردنەوە کحولییەکان بە قاچاخ براوە
عەرەبی جەدید
- ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکى لە واشنتۆنەوە گەرەنتی هاوکارییەکانى ئەمەریکای دەوێت
- ئیسرائیل کوژرانى 105 سەرباز پشتڕاست دەکاتەوە کە 20 لەو سەربازانە بە تەقەى هاوڕێکانیان کوژراون
- حوسییەکان بەڵێن دەبەنەسەر: هەرکەشتییەک دەکەینە ئامانج بەرەو ئیسرائیل بڕوات
زەمان
- محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دەیڤد کامیرون، وەزیری دەرەوەى بەریتانیا: پابەندین بە پاراستنى دیپلۆماتکارە بیانییەکان و بەدوای ئەنجامدەرانی هێرشەکانەوەین
- ئەواپێک لە کۆبوونەوەکەى دەوەحە و بە سەرۆکایەتى عێراق، پەیکەرو یاساکانى رێکدەخاتەوە
- سەرۆککۆماری عێراق بۆ باڵیۆزی قوبروس: پێویستە هەڵوێستەکان یەکبخەین بەرامبەر ئەو دوژمنکارییەى غەزە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، خۆی لە یاخیبوونێکی گەورە لەبارەی پرۆژەیاسای ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا پاراست و پرۆژە یاساکە پەسەندکرا
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند ئیسرائیل خەریکە پشتیوانی بۆ بەردەوامیدان بە بۆردومانەکانی غەزە لەدەستدەدات
- كۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆی 153 دەنگ لەکۆی 193 دەنگ بڕیارنامەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماسی پەسەندکرد
واشنتن پۆست
- سوپای سایبەری (ئەلیکترۆنیی) چین چەند خزمەتگوزارییەکی گرنگی ئەمریکا بە ئامانج دەگرێت
- لەسەردانەکەیدا بۆ واشنتن، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، شکستی هێنا لەوەی بتوانێت کۆنگرێس رازی بکات بۆ هاوکارییکردنی زیاتری وڵاتەکەی
- ناوچەی بەستەڵەکی باکوری زەوی تادێت زیاتر دەتوێتەوە و سەوز دەبیت وەک ئاماژەیەک بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
ئۆرشەلیم پۆست
- سوپای ئیسرائیل تەرمی دوو سەربازی وڵاتەکەی گەڕاندەوە دوای ئەوەی حەماس دەستی بەسەرداگرتبوون
- ئێران خەریکە لە روسیا زیاتر نزیکدەبێتەوە و لەگەڵ هەریەک لە مۆسکۆ، چین و تورکیا باسی ئاگربەستی غەزەی کردووە
- جۆ بایدن داوای لە بنیامین ناتانیاهو کردووە ئەندامێتی هاوپەیمانێتییەکەی بگۆڕێت کە دژی دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستینە
عەرەب نیوز
- ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانەکانی غەزە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت غەزە لە ئێستادا ‘دۆزەخی سەر زەوییە”
- حوسییەکانی ئەمەن هێرشییان کردە سەر کەشتییەکی تانکەری نەرویجی نەوت لە دەریای سوردا
- کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بەنیازە بچێتە نێو بازاڕی نەوتی پاکستانەوە و گرێبەستێکی بۆ کڕینی لەسەدا 40ی پشکی کۆمپانیای گاز و نەوتی پاکستان واژۆکرد
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- له‌كاتێكدا كه رۆژنامەنووسان و هونه‌رمه‌ندان به قۆڵبه‌ستكراوی ده‌ستگیرده‌كرێن، فاروق كۆجا، سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌گوجو كه لەناو یاریگادا بۆکسی لە ناوبژیوان دا، بێ كه‌له‌پچه برا بۆ لێكۆڵینه‌وه
- ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستەنبوڵ و موحه‌ڕه‌م ئینجه، سه‌رۆكی پارتی مه‌مله‌كه‌ت، دووه‌م پشتیوانیی یه‌كه‌م ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستەنبوڵدا
- په‌رله‌مانتارێكی پارتی سه‌عاده‌ت له كاتی قسه‌كردندا له په‌رله‌مان، به‌هۆی جه‌ڵته‌وه كه‌وت و بوورایه‌وه، ئێستا له‌ژێر چاودێریی چڕدایه
سه‌باحی تورکی
- كۆتایی متمانه‌كردن به رۆژئاوای دووڕوو؛ به‌ریتانیا 200 ئه‌فغانی ده‌داته‌وه به تاڵیبان كه هاوكاری بوون
- ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌و ناوبژیوانه‌ی هێرشكرایه سه‌ری و لێیدرا: بینینی رووداوه‌كه به قوڵی نیگه‌رانیكردین و چ كارێك پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین
- ئیسرائیل بۆمبی به‌سه‌ر شاری ره‌فه‌حدا باراند و 20 كه‌س كوژران كه شەشیان منداڵن
جمهورییه‌ت
- دوای ئه‌وه‌ی له خوێندنگه حكومییه‌كاندا په‌روه‌رده‌ی ئایینی هێناوه‌ته پێشه‌وه و بایه‌خی پێده‌دات، ده‌سه‌ڵات ئێستادا هه‌وڵده‌دات ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ له خوێندنگه ئه‌هلییه‌كان قه‌ده‌غه بكات
- ئیسرائیل جارێكی دیكه نه‌خۆشخانه‌كانی كرده‌وه ئامانج، له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی دوێنێ ئیسرائیل په‌لاماری دا سێ منداڵ به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسجینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا
- سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، تێكدانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك به‌رده‌وامه و له‌سه‌ر رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه، ژماره‌یه‌ك یاریگا دروستكراون
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئۆزگور ئۆزه‌ل، سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په سه‌ردانی پارتی ده‌م ده‌كات و ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه بریتییه له هه‌ڵبژاردن
- بۆكسوهشێنهكه ده‌ستگیركرا و یارییه‌كانی خولی توركیا راگیران
- له غه‌زه تا دێت برسێتی زیاد ده‌كات و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش رایگه‌یاند دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر دانیشتوانی كه‌رته‌كه‌دا تا راده‌یه‌كی زۆر وه‌ستاون
رۆژنامە فارسییەکان
وەتەنی ئیمروز
- ئێران و روسیا بەمنزیکانە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی ستراتیژی نێوانیان ڕادەگەیەنن
- دادگایی‌کردنی ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵقی ئێران و بەدەیان کەس لە سەرکردەکانی لە تاران دەستیپێکرد
- کەشتییەکی نەوتهەڵگری وڵاتی نەرویج لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل لە لایەن سوپای یەمەنەوە کرایە ئامانج
ئەبرار
- هەندێک لە میدیاکارە بەناوبانگ و لێهاتووەکان بە هۆی لێپرسینەوە لە بیروباوەڕی کەسییان، لە میدیا حکومییەکان دەکشێنەوە و کاری تێدا ناکەن
- لە ساڵی داهاتوودا باجی 60 ملیۆن تمەنی لە ئێران دەبێتە 100 ملیۆن تمەن
- ساڵانە دوو میلیۆن تۆن خاکی وڵات (ئێران) بە هۆکاری سروشتی و زێدەڕەوی لە دەرهێنانی ئاوی ژێرزەوی، ڕۆدەچێ
جمهوری ئیسلامی
- رەشنووسی دەوڵەتی رەئیسی تایبەت بە بوجەی ساڵی داهاتووی وڵات، لەلایەن پەرلەمانەوە ڕەتکرایەوە
- ژمارەی کوژراوانی غەزە لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس سنووری 20 هەزار کەسی تێپەڕاند
- زێلینسکی بە بایدنی گوت؛ دواخستنی هاوکارییەکانتان بە ئۆکراین بە قازانجی روسیا تەواو دەبێ
ئێعتماد
- 80%ی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بەهۆی هەژارییەوە وازیان لە خوێندن هێناوە
- بە گوێرەی ڕەشنووسی بوجەی دیاریکراو بۆ ساڵی داهاتوو، توانای بازاڕکردنی خەڵک 50% دادەبەزێت
- کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە سیاسی و سەربازییەوە، هەموویان لەپێناو “شەڕی وەز” دان