زووم:
تورکیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2014 درۆنی بایرەکتار-ی دروستکردووە، سەرەتا تەنها بۆ وێنەگرتن و چاودێری بەکارهێنراوە، لە 2015 وە قۆناغ بە قۆناغ پێشی خستووە، لە ساڵی 2016 وە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ شەڕی پەکەکە لە سنوورەکانی ناو تورکیا و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بەکاریدەهێنێت.
شوێنی دروستکردنی درۆنی بایرەکتار دەکەوێتە پارێزگای ئیستانبوڵەوە و لە %93ی بەشەکانی درۆنی بایرەکتار دروستکراوی تورکیایە.
لە %93ی بەشەکانی درۆنی بایرەکتار دروستکراوی تورکیایە
لە کێبڕکێیەکی درۆنەکان، کە لە ساڵی 2019 لە وڵاتی کوەیت رێکخرا، لە کەشێکی تۆزاوی بیابانەکانی ئەو وڵاتەدا، درۆنەکە توانی بەبێ وەستان 27 کاتژمێر و 3 خولەک بفڕێت.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی ئیخڵاسی تورکی، درۆنی بایرەکتار-تی بی 2، تا مانگی کانوونی یەکەمی 2023، 750 هەزار کاتژمێر فڕینی تۆمار کردووە، بەمەش درۆنەکە توانیویەتی ژمارەی پێوانەیی لەمێژووی فڕینی ئاسمانی لەو وڵاتە تۆمار بکات.
راپۆرتەکە پشتی بە سەرچاوەکانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی درۆنەکە بەستووە، ئاماژە بەوەکراوە درۆنی بایرەکتار لە ساڵی 2018 لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون لە رۆژئاوای کوردستان، لەماوەی 57 رۆژدا بە تێکڕا 5 هەزار و 300 کاتژمێر فڕیوە.
لەماوەی 57 رۆژدا بە تێکڕا 5 هەزار و 300 کاتژمێر فڕیوە
بە گوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگای توێژینەوەی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم بۆ ئاشتی، لە ساڵی 2022 بۆ 2023، ناوی 100 کۆمپانیای بواری پیشەسازی بەرگری بڵاوکردووەتەوە، کە لەناویاندا ناوی 4 کۆمپانیای تورکی هاتووە، کە زۆرترین چەک و درۆنیان بە وڵاتانیتر فرۆشتووە، قەبارەی ئەو بازرگانییەش 5 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە .
هالوک بایرەکتار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دروستکردنی درۆنی بایرەکتار، پێشتر رایگەیاندبوو، ساڵی پار بە قەبارەی 4.1 ملیار دۆلار گرێبەستی فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەگەڵ 32 وڵات واژووکردووە.
بەدەر لە وڵاتانی ئەوروپا، کوەیت لە ساڵی 2023 دا، بۆ کڕینی درۆنی بایرەکتار بە بەهای 370 ملیۆن دۆلار رێککەوتنی لەگەڵ تورکیا واژۆ کردوە.
تورکیا لە بواری دروستکردنی درۆنی جەنگیدا بە پلەی سێیەم دێت لەجیهاندا
سەلچوک بایرەکتار، ئەندازیار و سەرۆکی دامەزراوەی بایرەکتار لە پۆستێکیدا لە پێگەی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە تورکیا لە بواری دروستکردنی درۆنی جەنگیدا بە پلەی سێیەم دێت لەجیهاندا.
بە گوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگای توێژینەوەی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم بۆ ئاشتی، یساڵی 2021 بە بەهای 3 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار درۆنیان هەناردەی 25 وڵات کردووە.
ساڵی 2022 بە بەهای 4.1 ملیار دۆلار گرێبەستی فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەگەڵ 32 وڵات واژۆکردووە.
ساڵی 2023 بە بەهای 5 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە لەگەڵ 36 وڵات.