58
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- تەنها 20%ـی بوجەى ئەمساڵی عێراق خەرجکراوە
- وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق ساڵی داهاتوو پێشینەى خانووبەرە بۆ 100 ملیۆن دینار بەرزدەکاتەوە
- پسپۆڕانى ئابوری داوا دەکەن یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەتیش بکرێتە ناچار کە ژمارەیان شەش ملیۆن کەسە
قودسی عەرەبی
- 160 پێشێلکاری و تاوان بەرامبەر رۆژنامەنوسانى فەلەستین کراوە و بەهۆیەوە 16 رۆژنامەنوس کوژراون
- ژمارەى کوژراوانى کەرتى غەزە گەیشتە 18 هەزار و 250 کەس
- واشنتۆن گومان دەکات ئیسرائیل چەکی فسفۆڕی قەدەغەکراوی لە جەنگی غەزە بەکارهێنابێت
عەرەبی جەدید
- ئیسرائیل بارمتە فەلەستینییەکان وەک قەڵغانى مرۆیی بەکاردەهێنیت تا پشتیوانى و پێشڕەوى هێزەکانى بۆ خانیونس دەستەبەر بکات
- دادگای باڵای هیندستان خۆبەڕێوەبەریی کشمیر رەتدەکاتەوە و بڕیارەکەشی چەسپاند
جەریدە
- لوبنان و فەلەستین وەک پشتیوانی و ناڕەزایی دۆخی غەزە، باڵیۆزخانەکانیان داخست
- کوەیت 10 تۆن هاوکاری زستانەی گەیاندە باشوری کەرتى غەزە
- کێشەى فەلەستین پێشەنگی کاری ئەنجومەنى مافەکانى مرۆڤە لە کوەیت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- رەشنوسی رێککەوتننامەی لوتکەی کەشوهەوای COP28 بە لاواز و بەشنەکردوو دادەنرێت بۆ چارەسەری پرسی گەرمبوونی جیهان
ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، خواستێکی نا ئومێدکەری هەیە بۆ رێگریی لە شكستهێنانی پرۆژەیاسای ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا
ئوسترالیا، ئەمریکا و بەریتانیا رێکەوتننامەی کەشوهەوا واژۆ ناکەن، چونکە بڕگەی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی نەوت لە پرۆژەیاکە دەرهێنراوە
واشنتن پۆست
- دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێت بە خێرایی پێداچوونەوە بە داوایەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەدا دەکات کە بۆ لێپێچینەوە لێی داوای پارێزبەندیی کردبوو
- میسرییەکان لە ئێستادا خەریکی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکەیانن و رەنگە بۆ سێیەم جار ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ درێژبکەنەوە
- لەگەڵ خراپتربوونی رەوشی مرۆیی غەزە، ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆسەر حەماس بەردەوامە
ئۆرشەلیم پۆست
- لە سەردانێکیاندا، بەرپرسانی باڵای ئەمنیی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی خان یونسی باشوری غەزە کۆبوونەوە
- ئیسرائیل گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ غەزە خێراترکردووە و نەتەوە یەکگرتووەکان داوای راگەیاندنی ئاگربەست دەکات
- تاران هۆشداریی ‘تەقینەوەی’ دۆخەکە دەدات ئەگەر شەڕ بەردەوامبێت
عەرەب نیوز
- نێردەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردانێکیاندا بۆ سنوری رەفەح لە غەزە داوای وەستانی شەڕ دەکەن و دەڵێن ئیتر بەسە
- لایەنە شەڕکەرەکانی سودان ئاوی سارد بە هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێوانیاندا دەکەن و لەباریان دەبەن
- لەگەڵ نزیکبوونەوەیدا، لوتکەی کەشوهەوای COP28 زیاتر لە 83 ملیار دۆلار بۆ روبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تەرخاندەکات
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- دوای گوته‌كانی تونجه‌ر باكرهان، هاوسه‌رۆكی پارتی ده‌م له په‌رله‌مان به زمانی كوردی، باخچه‌لی وه‌ك ئاماژه بۆ دۆسیه‌ی داخستنی پارته‌كه، داوا ده‌كات دادگای ده‌ستووریی خاوه‌نداریی له توركیا بكات
- ئه‌ردۆغان كه‌مپینێك بۆ ده‌ستگرتن به ئاوه‌وه له وڵاته‌كه‌ی له ژێر ناونیشانی “تۆش ببه به دڵۆپێك” راده‌گه‌یه‌نێت
- به‌پێی ئاماره‌كانی دامه‌زراوه‌ی ئاماری توركیا رێژه‌ی بێكاری له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا 8.5% بووه كه له ساڵی 2012ـەوە تائێستا نزمترین رێژه‌یه
سۆزجو
- ئۆزگور ئۆزه‌ل، سه‌رۆكی جه‌هه‌په له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2024ـی وڵاته‌كه‌ی كه دوێنێ ده‌ست به تاوتوێكردنی كرا له په‌رله‌مان ده‌ڵێت، ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه هاووڵاتی هه‌ژارتر ده‌كات
- له‌نێو ئه‌و لیژنه‌یه‌دا كه دوێنێ ده‌ستیكرد به كاره‌كانی و ئاستی كه‌مترین مووچه دیاری ده‌كات ته‌نها چوار كرێكار هه‌ن، لیژنه‌كه مووچه‌ی هه‌شت ملیۆن كه‌س كه به كه‌مترین مووچه كارده‌كه‌ن بۆ ساڵی 2024 دیاری ده‌كات
- قه‌لێكی چوار بۆ پێنج كیلۆیی بۆ سه‌ری ساڵ كه پارساڵ به 800 بۆ 900 لیره بوو ئێستا به 1.800 لیره‌یه، به‌و نرخه هه‌ر دوو خێزانێك ده‌توانن یه‌ك قەل بكڕن
جمهورییه‌ت
- له هاتای حكومه‌ت ده‌ستیگرت به‌سه‌ر 207 هێكتار له موڵكی هاووڵاتییاندا له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه و موڵكه‌كان وه‌ك ناوچه‌ی یه‌ده‌گ راگه‌یه‌ندراون
- تاڵیبان داوای له توركیا كردووه مۆڵه‌تی كاركردن بداته ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی له وڵاته‌كه‌ن
- له رامه‌ڵا وه‌ك هاوسۆزیی و پشتیوانیی بۆ غه‌ززه مانگرتنی گشتیی راگه‌یه‌ندرا
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- وه‌زیری كار ده‌ڵێت نه‌مانهێشتووه كرێكاره‌كانمان بكه‌ونه ژێر فشاری هەڵئاوسان به‌ڵام ئاماره‌كان پێچه‌وانه‌ن، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتیدا رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به كه‌مترین مووچه كارده‌كه‌ن له 20%ـه‌وه بۆ 40% زیادیكردووه
- به‌پێی پڕۆژه‌یاسای بودجه كه دوێنێ جێگری سه‌رۆکكۆمار له په‌رله‌مان پێشكه‌شی كرد، 657 ملیار لیره‌ی باجی دامه‌زراوه‌كان له خاوهنكاران وه‌رناگیرێت
- ده‌سه‌ڵات ئه‌و ناوچانه‌شی كه مه‌ترسییان له‌سه‌ر نییه وه‌ك ناوچه‌ی یه‌ده‌گ راده‌گه‌یه‌نێت و دانیشتوانه‌كه‌ی ناچار ده‌كات به جێهێشتنی
رۆژنامە فارسییەکان
ئاسیا
- رەشنووسی بودجەی ساڵی داهاتووی حکومەتەکەی رەئیسی ناڕوونترین رەشنووسە لە 100 ساڵی ڕابردووی بودجە لە ئێران‌دا
- پەرلەمان بە هۆکاری “ناڕوون”ی لە هەندێک لە بڕگەکانی رەشنووسی بودجەی دەوڵەت بۆ ساڵی داهاتوو، بە گومانەوە لێی دەڕوانێت و ئەگەری پەسەندنەکردنی هەیە
- سفرەی بنەماڵەکانی ئێران بە هۆی گرانییەوە تا دێت بچووکتر دەبێتەوە
شەرق
- رێککەوتنی ناوەکیی ئێران وەک لاشەیەکی بێ‌گیان وایە و ساڵی 2024یش زیندوو نابێتەوە
- ئێران پارەیەکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی داون سیندرم نییە و نەخۆشەکان سکاڵایان بردووەتە لای کۆشکی سەرۆککۆماری
- شوێنپێی منداڵانی بەرپرسە باڵاکانی حکومەت لە دۆسییەی گەندەڵییە چوارد میلیار دۆلارییەکەدا دەردەکەوێت
جمهوریی ئیسلامی
- گەمارۆکان زۆرترین قورساییان خستووەتەسەر نەخۆشەکان و دەرمانی زۆرێک لە نەخۆشییەکان لە ئێران دەستناکەوێت
- نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، کەس ناتوانێت وەها گەندەڵییەکی گەورەی نزیک بە چوار ملیار دۆلاری ئەنجام بدات و دەستی لە حکومەتدا نەبێت
- باڵوێزی پێشووی ئێران لە مۆسکۆ دەڵێت؛ قسەکانی پۆتین بەرامبەر بە رەئیسی ئامانجدارانە و نزیک بە بێڕیزیکردن بوون
ئەبرار
- سەرچاوەی گەندەڵی لە ئێران لەنێو بەرپرسە دەوڵەمەندەکاندایە کە لە دەوڵەت و حکومەتیش گەورەترن و کەس لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکات
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، ئێران رێککەوتنی ناوەکی ژمارە دوو بە پێویست نازانێت و ئەو رێککەوتنەی واژۆیان کردووە کۆمەڵێک ئەرکی بۆ لایەنەکان دیاریکردوە کە پێویستە جێبەجێ بکرێن
- دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکان دەستەوداوێنی هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشووتری دەرەوەی وڵات و هاوسەری سەرۆکۆماری پێشووتری ئەمریکا، بیل کلینتۆن دەبن