79
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- ئوستورالیا کار بۆ کەمکردنەوە ژمارەى پەنابەران دەکات و لە دوو ساڵی داهاتوودا ژمارەى وەرگرتنى خوێندکار و کرێکارى ئاسایی کەمدەکاتەوە
- باشوورى غەزە دەسوتێت و ئەنجومەنى ئاسایشیش هیچى پێناکرێت
- نێرگز محەمەدیی پاڵێوراوی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتى: گەلانى ئێران خەبات لەپێناوى مانەوەدا دەکەن
سەباح
- سودانى: ئەمڕۆ جەنگی ئاوەدانکردنەوە و بونیات نانەوە و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی دەکەین
- مامۆستایانى سلێمانى و دەوروبەریی، بۆ وەرزی دووەمی خوێندنیش سوورن لەسەر درێژەپێدانى بایکۆت
- ئەوروپییەکان ترسیان لە داڕمانى ناتۆ هەیە، ئەگەر ترەمپ سەربکەوێتەوە
زەمان
- ناتانیاهۆ بەتەلەفۆن نیگەرانى خۆی بە ڤلادیمێر پوتن گەیاندووە سەبارەت بە دژایەتى تەلئەبیب و هاوپەیمانێتى لەگەڵ ئێران
- ئیسرائیل دەوروبەرى دیمەشقی بۆردومان کردووە و بەرپرسانى سوریاش دەڵێن، زیانى ماددییان گەیاندووە
- تیمێکی تایبەتى بەدواى موشەکهاوێژەکانەوەن و هەولێریش نیگەرانە لە چەند بارەبوونەوەیان
عەرەبی جەدید
- دەستگیرکراوەکانى غەزە، ئیسرائیلیەکان لەبەرچاوماندا خەڵکیان دەکوشت و سوکایەتییان پێدەکردین
- لەبەردەوامى جەنگی غەزەدا، مەترسی دەرکردنى خەڵکەکەى بەرەو میسر لە ئارادایە
- لە کێشەى لابردنى حەلبوسیدا؛ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، ناونیشانى ئاڵۆزییە سیاسیەکانى ئێستاى عێراقە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- لایەنە رکابەرەکانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەهۆی پرسی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا، مەترسی بۆ دەسەڵاتی ریشی سوناکی سەرۆکوەزیران دروستدەکەن
- غەزە زۆر ساردە و زستان و نەخۆشی خەریکە بەتەواوی کۆنترۆڵی شارەکە دەگرنەدەست
- ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین بۆ شکاندنی بەربەستی ئەنجوومەنی پیران بۆ ناردنی هاوکاریی بۆ وڵاتەکەی، سەردانی واشنتن دەکات
واشنتن پۆست
- مەترسیی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییەکانی دەریای سور لە زیادبووندایە و ئەمریکاش داوای زیادکردنی هێز دەکات لە ناوچەکەدا
- بەشێک لەو دەنگدەرانەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020دا دەنگیان بە دۆناڵد ترەمپ دا ئەمجارە دەنگی پێنادەنەوە
- قەدەغەکردنی بەکارهێنانی نەوت لە ئێستادا بووەتە بابەتێکی چارەنوسساز لە لوتکەی کەشوهەوادا و هەندێک وڵاتی زلهێز دژی کۆتاییهێانی دەوەستنەوە
ئۆرشەلیم پۆست
- بنامی ناتانیاهۆ داوا لە چەکدارانی حەماس دەکات خۆیان بەدەستەوە بدەن و خۆیان بۆ یەحیا سینوار بەکوشت نەدەن
- سوپای ئیسرائیل دەڵێت چەند ئاماژەیەک هەیە حەماس خەریکە تێک دەشکێت بەڵام هێشتا لە کۆتایی جەنگەکە دورین
- لە رۆژی جیهانیی مامافەکانی مرۆڤدا، چالاکانان بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی غەزە یەکدەگرن
عەرەب نیوز
- لەگەڵ زیادبوونی فشارەکانی ئیسرائیل و تازەکردنەوەى پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆی، ژمارەی کوژراوانی غەزە تا دێت بەرزدەبێتەوە
- کەشتییەکی جەنگی فەڕەنسی چەند درۆنێک لە دەریای سورد دەخاتەخوارەوە
- لوتکەی قەتەر بە جەختکرنەوە لە راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی بۆ غەزە کرایەوە
رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییه‌ت
- هه‌زاران كه‌س له ئه‌سته‌نبوڵ گردبوونه‌وه و داوای جێبه‌جێكردنی عهمانیهتیان له په‌روه‌رده‌دا كرد و درووشمیان بۆ توركیایه‌كی دیموكراتی گوته‌وه
- له قۆنیا كچێكی 13 ساڵان له كوڕێک كه 15 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره ماره‌كرا، دیمه‌نه‌كانی ماره‌كردنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه
- ئه‌مریكا دوای رێگرییكردن له ئاگربه‌ست له غه‌زه، 12,000 هه‌زار گوله‌ی تانكی بۆ ئیسرائیل ره‌وانه‌كرد
حوڕییه‌ت
- خوێناوییترین جه‌نگ له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20ـه‌وه، رۆژنامه‌ی هائارتزی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه 61%ـى كوژراوه فه‌له‌ستینییه‌كان مەدەنین
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په: له‌و كاته‌وه‌ی به په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردراوم، له میوانخانه‌كانی پارته‌كه‌مدا ده‌مێنمه‌وه
- ماتۆڕسواره‌كان له‌پێناو ئه‌و هاوپیشهیهیاندا كه كوڕی سه‌رۆكی سۆماڵ لێیدا و كوشتی، به ماتۆڕسكیلهكانیانهوه چوونه به‌رده‌م وه‌زاره‌تی داد
سۆزجو
- وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا له گفتوگۆدان كه له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا له‌سه‌ر تەلەفزیۆن گوتبوویان هاوكاریی لێقه‌ومانی بوومه‌له‌رزه ده‌كه‌ن و پاره‌یان نه‌داوه كه بڕی 30 ملیار لیره‌یه
- سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، كارمه‌ند، كرێكار و خانه‌نشینی برسیكرد، چه‌ندین ساڵه كه‌مترین مووچه هه‌میشه له‌ژێر سنووری برسێتییه‌وه بووه، مووچه‌ی خانه‌نشین دووجار له‌ژێر سنووری برسێتییه‌وه‌یه
- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌باره‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه داوا له خوێندنگه‌كان ده‌كات بەگوێرەى نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه مامه‌ڵه بكه‌ن
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- هه‌زاران هاووڵاتی دژی دواكه‌وتوویی و سه‌پاندنه ئاینییه‌كان، دوای بانگه‌وازی رێكخراوه عه‌له‌وییه‌كان گردبوونه‌وه و داوای په‌روه‌رده‌ی عه‌لمانی و ژیانی مرۆڤانه‌یان كرد
- ئه‌مڕۆ دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ست به دیارییكردنی كه‌مترین مووچه ده‌ستپێده‌كات، ده‌سه‌ڵات ئاماژه بۆ بڕێكی نزیک له سنووری برسێتی ده‌كات، كرێكاران ده‌ڵێن به‌و بڕه، سێ كه‌سیش له خێزانێكدا كاربكات، ناتوانێ بژێوی دابین بكات
- له كاتێكدا كه داوا ده‌كرێت بایكۆتی ئیسرائیل بكرێت، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه وه‌زاره‌تی دارایی گرێبه‌ستێكی به بڕی چه‌ندین ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه كردبێت كه به ئاشكرا پشتیوانیی ئیسرائیل ده‌كه‌ن
- له زۆنگوڵداک دوو كه‌س به‌هۆی داڕمانی خانووه‌كه‌یانه‌وه له ئه‌نجامی بارانی به‌خوڕ گیانیان له‌ده‌ستدا و 21 كه‌سی دیکە له هه‌مان شار برینداربوون
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- حکومەتى ئێران هیچ پلانێکی بۆ پێشگیری لە گەندەڵی لە دامودەزگاکانی خۆیدا نییە
- بودجەی ئەمساڵی ئێران 500 هەزار میلیار تومەن کەمی هەیە، کە بەرهەمی لێکدانەوەی هەڵەی کارناسان لە سەرچاوەکانی داهاتە
- هێڵی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان تاران و ریاز بە فەرمی دەکرێتەوە
کەیهان
- دەوڵەتی پێشووی حەسەن روحانی گەندەڵییەکانی دادەپۆشی و دەوڵەتی ئێستای رەئیسی لێبڕاوانە دژی گەندەڵییە
- وڵامی یەمەن بە هەڕەشەکانی ئەمریکا: “ئەوە عەرز و ئەوەش مەیدان، چیتان لەدەستدێت بیکەن”
- پوتین ئامادەی بیستنی راگەیاندنی شکستی رۆژئاوا لە شەڕی ئۆکراینە
ئێعتماد
- دەوڵەتی رێفۆرمخواز بەرنامەی شەڕی لەگەڵ تاڵیبان نەبوو، بەڵام سوپا دەیەویست وڵات تووشی شەڕ بکات
- گەڵاڵەی بودجەی ساڵی داهاتوو لێڵ و ناڕوونە، وڵات تووشی داتەپین دەکات
- گۆترێس، سکرتێری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، مافی ڤێتۆی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە، شورای ئەمنیەتی ئیفلیج کردووە
هەمشەهری
- دۆسیەی چوار کەسی تۆمەتبار بە دەستێدابوون لە کوشتنی دەرهێنەری بەناوبانگی ئێرانی، داریوش مێهرجویی و هاوسەرەکەی درایە دادگا
- سوپاى ئێران پەردەی لەسەر درۆنێکی تازە بەناوی (کەڕاڕ) لادا، کە دەتوانێت بە دووریی 500 کیلۆ مەتر ئامانجەکەی بپێکێت
- تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران 12% زیادیان کردووە