زووم”
کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە پەرلەمان كۆدەبێتەوە، بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانە.
کاروان یاروەیس بۆ زووم راشیگەیاند، تائێستا دڵنیانیم لەوەى رێژەی یاسایی تەواو دەبێت، بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان، بەڵام ئیرادەیەک هەیە، بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی لەدوای لادانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان دروستبووە
ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە، پێشتر خشتەى کارى کۆبوونەوەى پەرلەمان لە بەشێک لە میدیا و سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە، بەڵام تائێستا یەکلانەبووەتەوە خشتەى کارى کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمان بڵاوبووەتەوە، یان نا.
هاوکات تائێستاش دیارنییە، لایەنەکان لەسەر کاندیدێکى دیاریکراو رێککەوتوون بۆ ئەوەى وەک سەرۆکى نوێى پەرلەمان هەڵیبژێرن، کە ئەو پۆستە لەناو سێ پۆستەکەى سەرۆکایەتییەکانى عێراق پشکى لایەنە سونییەکانە.
رۆژى 14ی مانگی رابردوو، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی لەیس دلێمی، ئەندامێتى محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوە، بەوەش پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى لەدەستدا.
بۆ پڕکردنەوەی شوێنی محەممەد حەلبووسی، میدیاى عێراقى ناوی چەند کەسێکیان بڵاوکردووەتەوە، کە بریتین لە موسەننا سامەرائی، مەحموود مەشهەدانی، خالید عووبەیدی، تەڵاڵ زووبێعی، سالم عیساوی، زیاد جەنابی، شەعلان کریم ،عەبدولکەریم عەتبان، مزاحیم خەیات.