زووم:
ژنێکی بە تەمەنى فەلەستینی دوای ئەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و دەگوترا “بەتەمەنترە لە ئیسرائیل” بە گولەی نیشانەچییەکی ئیسرائیلی لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی کوژرا.
هادیە نەسار، ژنە بە تەمەنە فەلەستینییەکە، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت و ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی، ساڵەح ئەلجەعفەراوی، پێناسی ژنەکە بەدەستەوە گرتووە و دەڵێت “تۆ بەتەمەنتریت لە ئیسرائیل”.
نەسار، کە لە ساڵی ١٩٤٤، چوار ساڵ پێش درووستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل، لەدایک بووە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: “بێگومان، بێگومان”، دواتر دەڵێت، “من دەستم بەم خاکەوە گرتووە”.
لە ڤیدیۆکەدا، نەسار لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری برینداری وەردەگرێت بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە.
الحاجة هادية نصار أقدم من اسرائيل 😂♥️🇵🇸
الحاجة أصيبت في القصf والحمد لله صحتها تماام التماام
الله يحميكي ياا حجتنا ويطول في عمرك ♥️ pic.twitter.com/V4y3DGNmzB— صالح الجعفراوي | Saleh Aljafarawi (@S_Aljafarawi) October 22, 2023
ئەلجەعفەراوی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “X” مەرگی نەساری پشتڕاستکردەوە و نووسیویەتی، “شەهید کرایت، ئازیزی من.. خوا بەزەیی خۆییت بەسەردا ببارێنێت و لە بەهەشتی بەریندا شادت بکات.”
بەگوێرەی کەناڵی ئەلجەزیرە، یەکێک لە پورزاکانی ئەلجەعفەراوی، کە دراوسێی نەسار بووە، پێیگوتووە، بە گولەی نیشانەچییەکی ئیسرائیلی لەبەردەرگای ماڵەکەیدا کوژراوە.
مەرگی نەسار لەکاتێکدایە، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا لانیکەم 17،700 فەلەستینی لە غەزە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.