کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆماوەی یەک هەفتە دەوامی خوێندنگەکان رادەگیرێت.
هەرزوو، وەزارەتى پەروەردەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا پشووەکەى رەتکردەوە و گوتى، “هیچ پشوویەک راناگەیەنرێت لەماوەى ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق کە بڕیارە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و دەوامى خوێندنگەکان ئاسایى دەبێت.”
بەڵام وەزارەتەکە جەختیکردەوە “لە سبەینێ دووشەممەوە مۆڵەتى حەوت رۆژ دەدرێت بەو کەسانەى کە میلاکى وەزارەتى پەرەوەردەن و خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان کاندیدکردووە.”
بابەتەکە بووە وەڵام و وەڵامکاری، کۆمسیۆن لە دووەم راگەیەنراویدا و وەک وەڵامێک بۆ پەروەردە رایگەیاند، “بڕیارى راگرتنى دەوامى فەرمى تەنها لە دەسەڵاتى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراقدایە.”
روونیشیکردەوە کە ئەوان نوسراوێکیان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ناردووە و داوای چەند پێداویستییەکیان کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن کە یەکێکیان دیاریکردنی چەند رۆژێک پشووە بۆئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ ناردن و دانانی کامێراکانی چاودێری لە بنکەکەکان و تەواوی ئامێرەکانی دیکە.”
کۆمسیۆن جەختی لە پێویستی پشووەکە کردووەتەوە بەڵام رایگەیاند، “بابەتی پشوو پێویستی بە بڕیاری فەرمی و تایبەت هەیە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە.