84
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- کێشە یاساییەکانى هانتر بایدن چانسی بردنەوەى باوکی لەبەرامبەر ترەمپ لاوازدەکات
- عێراق: بەتۆمەتى ئەنجامدانى هێرش بۆ سەرباڵیۆزخانەى ئەمریکا، لێکۆڵینەوە لە ئەفسەر و فەرمانبەرانى ناوچەى سەوز دەکرێت
زەمان
- دواى ڤیتۆی ئەمریکا بۆ ئاگربەستى نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئێران هۆشداری لە تەقینەوەى دۆخى ناوچەکە دەدات
- نێرگز محەمەدی کە لە ئێران بەندکراوە، ئامادەى وەرگرتنى خەڵاتى نۆبڵ نابێت و بەو هۆیەوە مانگرتنى لە دوێنێ “یەک شەمە”ەوە ڕاگەیاندووە
عەرەبی جەدید
- میسر لەڕێگەى بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنییەوە پێشوازی لە هاوڵاتییانى خۆی دەکات، کە لە غەزە دەگەڕێنەوە
- دەروازەیەک بەرەو رێگەى ئاوریشم؛ بەرهەمە چینیەکان لە بازاڕەکانی یەمەندا، جێگەی بەرهەمە ئەمریکیەکانیان گرتووەتەوە
- ئۆپۆزسیۆنى سوریا کەرتبونێکی دیکەى بەخۆیەوە بینى و گرووپی سقور شام لە بەرەى نیشتمانى رزگاریی جیابوونەوە
قودسی عەرەبی
- هێزە فەلەستینیەکان داوا دەکەن رۆژی دووشەممە مانگرتنى گشتى و جیهانى لە دژى بەردەوامی جەنگی غەزە ئەنجام بدرێت
- کۆمپانیاى توێتا لە پێشەنگى بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێلدا ماوەتەوەو بی وای دی بووە یەکەم ئۆتۆمبێلی چینى
- ئەهرامی میسرى: دەنگدانى سەرۆکایەتیى دەستیپێکرد و ئەگەری سەرکەوتنەوەى عەبدولفەتاح سیسی لە ئارادایە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەهۆی کێشەکانی نۆکەندی سوێز و پاناما، کێشە بۆ زنجیرەکانی خستنەڕوو لە ئاهەنگەکانی سەریساڵدا لە جیهان دروستدەبێت
- شازادەی جێنشینی سعودیە بەهۆی ئەولەویەتپێدانی کۆبوونەوەکەی پوتین لەلایەن ریازەوە، گەشەکەی بۆ لەندەن هەڵوەشاندەوە
- ئیسرائیل هۆشداریی دەدات لەوەی کە چیتر قبوڵی ناکات حزبوڵڵای لوبنان لەسەر سنورەکانیدا بوونی هەبێت
واشنتن پۆست
- پێداچوونەوە بەو چەکانەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیلی دەنێرێت لە زیادبووندایە و زۆربوونی ژمارەی کوژراوانی غەزە فشار لەسەر ئیدارەی بایدن دروستدەکات
- پێدانی مۆڵەتی چەک لە ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە لەکاتێکدا پاڵنەری بەردەوام هەیە بۆ چەکدارکردنی خەڵکی وڵاتەکە
- بەهۆی زریان و رەشەباوە لەشاری ناشڤێڵى ئەمریکا لانیکەم شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 23ـی دیکەش برینداربوون
ئۆرشەلیم پۆست
- سوپای ئیسرائیل دەڵێت، شەڕیی سەرەکیی غەزە رەنگە لە چوار بۆ حەوت هەفتەی دیکە بخایەنێت
- ئیسرائیل دەڵێت ئەمریکا هیچ وادەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە دیاریی نەکردووە
- ئیسرائیل سوپاسی ئەمریکا دەکات کە ڤیتۆی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بەکارهێنا بەڵام فەلەستین بە جینۆساید ناوی دەبات
عەرەب نیوز
- سەرۆکی فەلەستین، مەحمود عەباس، رایگەیاند ئەمریکا بەرپرسیارە لەو خوێنڕێژییەی ئیسراّئیل لەبەرامبەر منداڵانی غەزە ئەنجامی دەدات
- ئەمریکا بەشێوەیەکی لەناکاو رەزامەندیی دا لەسەر فرۆشتنی 14000 گولـلەی تانک بە ئیسرائیل
- لە سەردانەکەیاندا بۆ کەنەدا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب و تورکیا داوای راگەیاندنی ئاگربەست دەکەن
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- وڵاتی ئازاد درۆ بووه؛ ئه‌مریكا به مه‌رجی ئه‌وه‌ی قسه بۆ میدیا نه‌كات، ڤیزه‌ی داوه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین
- ئه‌مریكا به ته‌نها ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی ره‌تكرده‌وه كه بۆ ئاگربه‌ست له غه‌زه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرابوو، به‌ریتانیا ده‌نگی نه‌دا
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، جیهانێكی دادپه‌روه‌رانه ده‌كرێت هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م كاره به ئه‌مریكاوه مه‌حاڵه
سۆزجو
- سه‌ره‌ڕای ئامۆژگارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی، پێشنوێژێک لهقۆنیا كرێچییهكهی ده‌ركرد و داوای سێ هێنده كرێی لێده‌كات
- ئه‌مریكا ده‌ستی بۆ كۆمه‌ڵكوژی به‌رزكرده‌وه، ئیسرائیل به‌رده‌وامه له كوشتار و ژماره‌ی كوژراوان له 18 هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه
- كیلۆیه‌ک كه‌ستانه 200-250 لیره‌یه، دانه‌ی ده‌كاته 3-4 لیره. كیلۆیه‌ک كه‌ستانه‌ی بر‌ژاو به 500 لیره‌یه
جمهورییه‌ت
- نه‌بوونی پزیشک له نه‌خۆشخانه فێركارییه‌كان تا دێت په‌ره‌ده‌سه‌نێت، هه‌ندێک به‌شی ژماره‌یه‌ک نه‌خۆشخانه گه‌یشتوونه‌ته حاڵه‌تی داخستن
- زۆرترین ژماره‌ی سكاڵا له دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا، له توركیاوه تۆماركراوه؛ سنوورداركردنی ئازادی راده‌ربڕین، مامه‌ڵه‌ی خراپ و ئه‌شكه‌نجه‌دان له راپۆرته‌كاندا هاتووه
- مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر په‌شیمانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی مێزی شه‌ش قۆڵی هاوپه‌یمانیی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی جێهێشتووه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- رووی تاریكی توركیا؛ ئه‌مڕۆ 75 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤدا، له توركیا ژنان و كرێكاران ژیانیان پارێزراو نییه، ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌رده‌وامه و گرتووخانه‌كان پڕن له سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نووس
- كرێكارانن نیگه‌رانن له بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ زیادكردنی یه‌ک جاری ساڵانه‌ی مووچه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵاوساندا
- ئه‌مریكا له گه‌لی ده‌بڕێت و ده‌یدات به جه‌نگ؛ پلان وایه بودجه‌ی به‌رگریی 3% زیادبكات و بودجه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌رگریی 9% كه‌مبكاته‌وه
رۆژنامە فارسییەکان
شەرق
- ئەمریکا بڕیارنامەی پێشنیازیی ئیماراتی بۆ راوەستانی شەڕ لە غەزە ڤێتۆ کرد
- دەوڵەتی رەئیسی بە بانگەشەى دژایەتی لەگەڵ گەندەڵی، دەیەوێت گەندەڵیی هاوردەکردنی چایی پووشبەسەر بکەن
- دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن لەسەر کاندیدبوونیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ساغ نەبوونەتەوە؛ بایدن دەڵێت، ئەگەر ترەمپ بێت، منیش دێم
ئەبرار
- پێنتاگۆن: هێرش بۆ سەر بنکەسەربازییەکانمان لە سوریا و عێراق 45% زیادی کردووە
- کەنەدا یاسای قەدەغەکردنی قورعانی پەسەند کرد و رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، پێشوازی لەم هەڵوێستەی حکومەتی کەنەدا دەکات
- تەنیا لە تاران 13 هەزار درەخت وشکبوون و پێێدەچێت دەستی مافیای داری لەپشت بێت
ئێعتماد
- وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریکییەکان داوایان لێ‌کردین هێزەکانی مقاومەت لە هێرشکردنەسەر بنکەکانیان پاشگەز بکەینەوە، ئێمەش گوتمان ئەوان سەربەخۆ کار دەکەن و ئێمەش رێز لە بڕیارەکانیان دەگرین
- گەندەڵیی ماڵی و ئیداری، رەگ و ریشەی لە حکومەت و وڵات داکوتاوە و کەسیش خۆ بە بەرپرسیار نازانێت
- روسیا هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی تازەی ناوچەیی دەدات و رۆڵی سەرەکیشی بۆ خۆی داناوە
جمهوری ئیسلامی
- لە ئێران نرخی یەک کیلۆ مریشک گەیشتە 100000 تومەن
- خەڵک بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیی قبووڵ نیە و ناڕازین لەو بڕیارەی حکومەت
- تاڵیبان بە پشت‌کردن لە بەڵێنیەکانی رێککەوتنی دەوحە، حاشا لە پێکهێنانی حکومەتێکی فرەلایەن لە ئەفغانستان دەکات