بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە زنجیرەیەک بۆردومانی ئاسمانیدا، کە کاروانێکی تانکەری نەوتی عێراقی لە ناوچەی سنوری ئەبو کەمال لەنێوان سوریا و عێراق کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە 20 کەس کوژراون و لەنێویاندا ژمارەیەک پاسەوانی سنوری عێراقی هەن.
میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، کاروانەکە 23 تانکەرى گواستنەوەى نەوت بوو، دوانیان تەقێندراونەتەوە، لەئەنجامدا 20 کەس کوژراون، کە ژمارەیەک پاسەوانی سنوری عێراقی تێدایە.
گرتەى ڤیدیۆی هێرشەکە بڵاوکراوەتەوە، سەچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە ئەو بۆردومانانە لەلایەن فڕۆکەی ئەمریکیەوە ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و پشتڕاستکراوە لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
روداوەکە تاوەکو ئێستا ناڕوونە، چەند سەرچاوەیەک باس لە بوونى مۆڵەتى فەرمى عێراق بۆ گواستنەوەى نەوتەکە دەکەن، بەڵام باس لەوەش دەکرێت، کە گواستنەوەى نەوتەکە قاچاخ بووە.
هێرشەکە دواى یەک رۆژە لە کوژرانى هاوڵاتییەکى ئەمریکى لەنێو شارى بەغداد، بەگوێرەى هەواڵى رۆژنامەکانى عێراق، واشتن چاوەڕوانى لێکۆڵینەوەکانى حکومەتى حکومەتى عێراقە، بەرپرسانى عێراقیش بەڵێنی دۆزینەوەى تاوانبارەکەیان داوە.