34
زووم..
لەسەر داواى سودانى چوارچێوەى هەمانگى کۆبوونەوەیەکى نائاسایی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنى بارودۆخى ئەمنى عێراق:
- چوارچێوەى هەماهەنگى ئەو “دەستدرێژییە تیرۆریستییانەى” رەتکردەوە کە ئاسایش و سەروەریى عێراق بە ئامانج دەگرن جا هەر جۆرێک بن و لایەنى بەئامانجگیراو هەر کەسێک بێت و پاساوى هێرشەکان هەر شتێک بن- سەباح
- چوارچێوەى هەماهەنگى پاڵپشتى تەواوى بۆ رێکارەکانى حکومەت نیشاندا و داوایکرد وردەکارى تەواو لەبارەى هێرشە گوماناوییەکەى شەوى رابردوو بۆسەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا ئاشکرابکرێت- سەباح
- چوارچێوەى هەماهەنگى جەختیکردەوە لە پاراستنى ئاسایشى نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکان و پابەندبوونى عێراق بە هەموو رێوشوێنە نێودەوڵەتییەکانى تایبەت بەو بابەتە.
کۆبوونەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى پاشئەوە دێت ئەمڕۆ:
_ باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغداد مووشەکباران کرا.
_ بارەگاى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق لە بەغداد کەوتەبەر هێرشى مووشەکى.
_ دوو درۆن خرانە خوارەوە کە ئاراستەى بنکەی “عەین ئەسەد” کرابوون لە پارێزگای ئەنبار.
_ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی لە شاری هەولێر کردە ئامانج.