34
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق “جەنگی پارێزگارەکان” هەڵدەگیرسێنێت لە نێوان هێزە سیاسییەکان
- ئەنجومەنی ئاسیش ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەکی عەرەبی دەدات بۆ وەستانی جەنگی غەزە
- نەتەوە یەکگرتووەکان:لانیکەم 12 هەزار کەس لە جەنگی سودان کوژراون
عەرەب
- سەدر چووەتە جەنگی وەستاندنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان
- رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان داوای لێپرسینەوە لە ئیسرائیل ئەکەن بەهۆی کوشتنی رۆژنامەنووسان
- لوبنانیەکان سامانەکانیان بە ئاڵتوون هەڵدەگرن نەک دراوی خۆیان، بەهۆی ترسیان لە داهاتووی ئابووری وڵاتەکە
قودسی عەرەبی
- عێراق پشتگیری چالاککردنی ماددەی 99 دەکات لە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ غەزە
- نەتەنیاهۆ هەڕەشە دەکات بەوەی لوبنان هاوشێوەی غەزە لێدەکات
- زیشکانی بێ‌سنور: ئەوەی لە غەزە روودەدات کارەساتە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، شەڕی ئەوە دەکات پەرلەمانتارانی پارتەکەی کۆدەنگ بکات لەسەر پلانەکی بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا
- پەرلەمانتارانی بەریتانیا داوا لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن لێکۆڵینەوە لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی روسیا بکات بۆسەریان
- بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات لەوەی دۆخی غەزە تا دێت ئاڵۆزترە دەبێت
واشنتن پۆست
- داواکانی ئەمریکا بۆ دانبەخۆداگرتنی ئیسرائیل لە باشوری غەزە کورتیان هێنا و هیچ کام لە داواکانی جێبەجێ نەکران
- ئیسرائیل لە ئێستادا شەوانە هێرشدەکاتە سەر کامپی جنین لە کەرتی رۆژئاوا و بەشێکی ئەو ناوچەیەشی کردووە بە مەیدانی جەنگ
- کۆریای باشور پلانێکی بۆ پاراستنی کەشوهەوا داڕشتووە کە تیایدا کاربۆن دەرنادرێتە بەرگەهەواوە، بەڵام هەندێک لە شارەزایان دەڵێن کشەی تێدایە
ئۆرشەلیم پۆست
- هەڵمەتی سوپای ئیسرائیل لە دژی حەماس لە باشوری غەزە بەردەوامە
ئەمریکا دەڵێت ئێمە هیچ وادەیەکمان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ لە غەزەدا رانەگەیاندووە - حزبوڵلای لوبنان لە باکورەوە بووەتە کێشەیەکی گەورە و درێژخایەن بۆ ئیسرائیل
عەرەب نیوز
- لەگەڵ بەردەوامیی گەڕانی سوپای ئیسرائیل بۆ حەماس، زیاتر لە ١٧٠٠٠ فەلەستینی لە غەزەدا کوژراون
- سعودیە و روسیا جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئۆپێک پلەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوە
- بەراورد بە ساڵی رابردوو، چالاکییە نانەوتییەکانی سعودیە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بەرێژەی لەسەدا ٣.٥ زیادیکردووە
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت:
- دوای سه‌د ساڵ له لۆزان، له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا بۆ یۆنان راگه‌یه‌ندراوی دراوسێیه‌تی باش واژووكرا
- تا ئیسرائیل بچێته ناوچه‌ی زیاتری غه‌زه، ژماره‌ی ده‌ستگیركردن له ریزی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان زیاتر ده‌بێت
- گوته‌كانی ئه‌ردۆغان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له قه‌ته‌ر سه‌باره‌ت به كڕینی 40 فڕۆكه‌ی ئێف-16 له ئه‌مریكا كه چاوهڕواننهكراوبوون، هاوكێشه‌یه‌كی نوێی درووستكردووه
سۆزجو:
- خۆشه‌ویستی ده‌سه‌ڵات بۆ شێخ سه‌عید ته‌واو نابێت، ئه‌و قه‌یومه‌ی بۆ شاره‌وانی دیاربه‌كر دانراوه، شه‌قامێكی نوێی ناو ناوه شێخ سه‌عید
- سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی هه‌ده‌پی كرد كه به تیرۆریست ناوی ده‌به‌ن
- له ژێر غه‌زه‌دا 500 كیلۆمه‌تر تونێل هه‌یه، چه‌كدارانی حه‌ماس له‌وێدا خۆیان ده‌شارنه‌وه و له‌وێوه هێرش ده‌كه‌ن
جمهورییه‌ت
- ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت داڕزانی ده‌زگای یاسادان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ببینێت، راپۆرتێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ڵێت له كۆی ٢٢ خاڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی توركیا ٣ دانه‌ی جێبه‌جێكردووه
- سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كارهێنا و سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی “كاره‌ساته‌كه رابگرن”ی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد.
ئه‌ڤره‌نسه‌ل:
- دوای دوو مانگ له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ په‌رله‌مان نایه‌وێت سه‌باره‌ت به بازرگانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل قسه‌ی هه‌بێت و داواكارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه
- ده‌زگا و دامه‌زراوه پشتیوانیی خۆیان بۆ یه‌كێتیی پزیشكانی تورك كه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به فه‌رمانی دادگا دوورخرایه‌وه، ده‌رده‌بڕن
- تیكتۆك له به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌ماندایه و ده‌ستوه‌ردانیش دژی به‌كارهێنانی وه‌ك زیادكردنی فشاره‌كان لێكده‌درێته‌وه