166
لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەری ساڵدا، وڵاتانی رۆژئاوا بە تایبەت خۆیان بۆ بۆنەکانی ئامادە دەکەن و دەگوترێت هیچ شوێنێکی جیهان وەک ئەوروپا، شارەکانی بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ناڕازێنێتەوە.
بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی دەکەونە بەشی باکوری ئەو کیشوەرە، روبەڕووی بەفربارینێکی زۆر بوونەتەوە، شارەکانی ئەو ناوچەیە دیمەنێکی ناوازەیان بۆ گەشتیار و سەردانیکەرانیان دروستکردووە.
ئەو شارانەی کە بە جوانترین شارەکانی ئەوروپا دەناسرێن لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا ئەمانەی خوارەوەن:
ڤییەننا، نەمسا
ترومسە، نەرویج
رودێسهایم، ئەڵمانیا
برووژ، بەلجیکا
گۆتەنبێرگ، سوید
توبلیسی، جۆرجیا
ڤاڵکەنبێرگ، هۆڵەندا
رۆڤانیەمی، فینلاند